هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

لە بڵاوکراوەکانی ئینتشارات و تبلیغاتی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

پێشەکی
ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای کۆمەڵێک خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتیش لە ڕێگای کۆمەڵێک کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەیەوێت مێژووی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی پیرۆز بکەن و خیانەت و کوردکوژییەکانیان بۆ پەردەپۆش بکەن. بەندەش بە ئەرکی سەر شانی خۆمی ئەزانم رووی راستەقینەی بنەماڵەی مەلا مستەفا و پارتەکەی وەک خۆی بەبەڵگەوە ئاشکرا بکەم و پەردەی لەسەر هەڵماڵم، بۆ ئەوەی چیتر نەوەی نوێی گشت کوردستان، به‌تایبه‌تیی کوردستانی رۆژهەڵات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەواشەنەکرێن، ئه‌ویش لە رێگای کۆمەڵێک قەڵەمفرۆشی حیزبەکەیان یان هەندێک قەڵەمفرۆشی دیکەوە کە خۆیان فرۆشتووە بە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قەڵەم فرۆشانەی بنەماڵەی مەلا مستەفا کە لە پیناوی پارەدا وێژدانی خۆیان فرۆشتووە و خەریکی نووسینەوەی مێژوویەکی پڕ لە چەواشەن، بە بەڵگەوە کتیبێکی کۆمیتە حیزبی دیموکوراتی کوردستانی ئێران، کە لە ساڵی ١٩٨١ لەچاپدراوە بە ناونیشانی (خیانەتەکانی قیادە مووقەت بە نەتەوەی کورد) نووسەری ئەم کتێبە هەریەکە لە (مەلا عەبدوڵای حەسەن زادە ودکتۆر قاسملۆ) بوونە، منیش ئه‌و کتێبه‌ که‌ کاتی خۆی هه‌ر هه‌مان حیزب بڵاوی کردبۆوە، که‌ ئیستا بوونه‌ته‌ پیاوی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وەک خۆی بڵاودەکەمەوە. ( نەوید دانشپویان )

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر خیانەتەکانی قیادە مووقەتە بە نەتەوەی کورد

لەدەمی چەکدارانی قیادەی موقەتە لەسەر هێرشە هاوبەشەکانی پارتی و پاسدران بۆ کاولکردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵات

  1. لەدەمی چەکدارانی قیادەی موقەتە لەسەر هێرشە هاوبەشەکانی پارتی و پاسدران بۆ کاولکردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵات


هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت