هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

پێشەکى:

ئەم نوسینە بریتیە لە هەوڵێکى کورت و خێرای ئێمە دەربارەى کوردستان و ناوچەکە لەماوەى پێنج ساڵدا، کە بێگومان نوسەر دوچارى گیروگرفت دەبێتەوە لە نوسینى وەها بابەتێکدا بەهۆى نەبوونى سەرچاوەى پێویست و کورتى ناوەکە. بەڵام پێمان باش بوو کە ئەم ماوە لە مێژوو بخەینەڕوو بۆ خوێنەرانى خۆشەویست چونکە سەرشارە لە کۆمەڵێک ڕوداوى گرنگ. بارودۆخى کوردستان بەسەردەمى دەرەبەگایەتیدا تێدەپەڕێت کە سەردەمى دەسەڵاتى خێڵەکانە و، لەوکاتەى کوردستاندا بەسەردەمى دەسەڵاتدارێتى (محەمەد پاشاى کۆرە) دادەنرێت. لەولاشەوە میرنشینى بابان لەناوچەى کەرکوک و سلێمانى. هەروەها لە دەوڵەتى عوسمانیشدا هاتنەسەرکارى سوڵتان (مەحمودى دووەم)ە، کە لە ماوەى دەسەڵاتیدا دەوڵەتى عوسمانى و ناوچەکە بەشێوەیەکى گشتى دوچارى هەنێک کێشەى مەترسیدار بویەوە کە بوونە هۆى ڕودانى هەندێک ڕوداوو و گۆڕانکارى گرنگ، وەک هەڵوەشاندنەوەى سوپاى (ئینکیشارى). وە ڕودانى هەنێک لە توندوتیژى لە هەرێمەکاندا، دەرکەوتنى بزووتنەوەى(وەهابییەت) لە حیجاز، دوژمنایەتى (ڕوسیا)و هەوڵدانیان بۆ جوڵاندانى خێڵەکانى (بالقان)لە دژى دەوڵەتى (عوسمانى)هەروەها چاکسازییەکانى لەڕووى کارگێڕى و کۆمەڵایەتى جەنگى لەگەڵ (ڕوسیا)، وە شۆڕشەکانى (ێرب و یۆنان)وە گرتنى (جەزائیر)لەلایەن (فەرەنسا)وە و داگیرکردنى بەشێک لە ناوچەى شام لەلایەن (محمد على پاشاوە) تاوەکو ڕێکەوتننامەوى (کوتاهیە).
ئەمانە بە گشتى کۆمەلێک ڕووداو و کارەسات بوون کەلەسەردەمى دەسەڵاتدارێتى سوڵتان(محمودى دووەم) ڕویاندا. بۆیە ئەم ماوەیە بە ماوەیەکى گرنگ دادەنرێت و ئێمەش هەوڵمانداوە تیشکى زیاتر بخەینەسەر و بە خوێنەرى کورد نیشان بدەین کە کورد لەکاتەدا لە چ بارودۆخێکدا بووە.

بارودۆخى کوردستان بەشێوەیەکى گشتى لە نێوان ساڵانى (1810-1815)زاینى:
کوردستان لە پێش سییەکانى سەدەى نۆزدەیەم وەکو تابلۆیەکى دروست نەکراو پێکنەهاتبوو، پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک لە دەسەڵاتى دەرەبەگایەتى (ڕقگاعی)، سەربەخۆ و لە شێوازێکى جیاوازدا ململانێى ناوخۆ و دوژمنایەتییان لەگەل دراوسێکان پارچە پارچەى کردبوون لەکاتیکدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناوەند (ئەستەمبوڵ- تاران)زۆر لاواز بوو،یاخود هەر نەبوو .(1)
لەمەوە دەردەکەوێت کە دەسەڵاتە کوردییەکان یەکگرتوو نەبوون و پارچە پارچە بوون بەهۆى بوونى عەقڵیەتى خێڵەکى تیایاندا وە جوگرافیاى ناوچەکە وە هەروەها دەستێوەردانە بەردەوامەکانى هەردوو دەوڵەتى (عوسمانى و ێەفەوى) بۆ زیاتر پارچە پارچەییان، وە بە بیانووى جۆراوجۆر و خۆ نزیک کردنەوە لێیان و راِکێشانیان بەلاى خۆیاندا.(2)
بزووتنەوەى کوردى هیچ سەرکەوتنێکى وەهاى بەدەست نەهێنا لەو سەردەمەدا کە زۆرجار تەنها گرنگى و بایەخى نێوخۆییان هەبوو لەلایەن دەسەڵاتدارى هەرێمەکانەوە بە شێوەیەکى سەرەکى کپ دەکرانەوە.
لەو کاتەشدا وڵات دەیناڵاند بەدەست داڕمانى باوردۆخى کلتوورى و ڕۆشنبیرى و ئابورییەوە لەگەڵ ئەمانەشدا بەردەوام کاراکتەرى کوردى بوونى هەبووە لە هەردوو ئیمپراتۆریەتى عوسمانى و ئێرانى کە جارجارێک بزووتنەوەى یاخیبوونى کوردى ترسى دروست کردووە لەسەر یەکپارچەیى خاکى عوسمانى و ئێرانى لەبەرامبەر ڕوسیا هەر لە ساڵى (1800ز)ى تا بیستەکانى هەمان سەدە.(3)
کۆمەڵگەى کوردستان لەسەرەتاى سەدەى نۆزدەدا کۆمەڵگەیەکى خێڵەکى بوو کە لە کۆچەر و دانیشتوانى نیشتەجێى لادێ و شارەکان پێکهاتبوو، فیوداڵى شێوە کۆچەرى بەسەر لایەنى کۆمەڵایەتى و ئابوورى کوردستان زاڵبوو، شێوازى خێڵەکى ببووە هۆى هێشتنەوە و بەهێزکردنى دابڕانى خێڵەکیانەى زۆربەى دانیشتوانى گوندەکان وە زاڵ بوونى هزرى خێڵەکى بەسەر کۆمەڵگەى کوردیدا.

بارودۆخى میرنشینە کوردییەکان لەو سەردەمەدا لە نێوان ساڵانى(1810-1815ز):
لە (میرنشینى سۆران)دا لە ساڵى (1813ز) (میر محمد) کە ناسرا و بە (پاشاى کۆرە)بوو بە میرى میرنشینەکە لەداوى باوکى، بەهۆى ئەوەى کە کەسێکى بەهێز و خاوەن سام و هەیبەت بوو کرایە میر، (میر محمد)پێش ئەوەى لەگەڵ تورکەکان بجەنگێت ململانێیەکى درێژخایەنى دەستپێکرد لە پێناو پتەو کردن و فراوانکردنى دەسەڵاتى سەنجەقى (ڕەواندوز). هەروەها یەکێکى تر لە کارەکان کە لەپێش ئەم میرە بوو ئەویش کۆتایى هێنان بوو بە بەرهەڵستکارى مامە و برا زۆرەکانى کە چاویان بڕیبووە دەسەڵاتدارێتى میرنشینەکە، ئەمەش ململانێیەکى سەخت بوو بەڵام (میر محمد)توانى لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لە هەمانکاتد چەند کارێکى بە پەلە و کاریگەر و گرنگى ئەنجامدا بۆ بەهێزکردنى توانا و بەرگرییەکانى میرنشینەکە. کە هەستا بە دروستکردنى چەک و تەقەمەنى و کارێکى زۆرى ئەنجامدا بۆ تازەکردنەوە و چاککردنى قەڵا کۆنەکان و دروستکردنى قەڵا تازەکان (بە تایبەتى زۆر بە وردى چواردەورى رەواندوزى قایمکرد).
وە هەروەها سوپایەکى گەورەى کۆکردەوە و وە دەستەیەکى کارگێڕى ناوخۆیى پێکهێنا لە میرنشینەکە وەک دیوان و چەسپاندنى یاسا و بەستنى پەیوەندییەکان و… هتد. (4)
لە (میرنشینى بابان)دا میر (عبدالرحمن ى بابان)دەسەڵاتدار بوو تا ساڵى (1814ز)،وە چەندین ململانێ ڕویداوە لەسەردەمى ئەودا لە کوردستانى باشور لەگەڵ دەسەڵاتى (مەمالیک)ى بەغدا زیاتر لە چارەەکە سەدەیەک،وە ڕۆڵێکى گەورەى سیاسى گێڕا لە ناوچەکەدا لە ماوەى دەسەڵاتداریەتەکەى، لەسەردەمەى ئەودا دەسەڵاتى (مەمالیک)دەرکەوت لە (میزۆر پۆتامیاى عەرەبى)وە کاریگەرى لەسەر ناوچە کوردییەکان وە هەروەها شوێنى جوگرافیایى میرنشینەکە بە تایبەتى لەڕووى (جێۆسیاسیەوە)کاریگەرى هەبوو لەپێوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتى چواردەوردا،دەسەڵاتەکەى زۆرێک لە ناوچەکانى گرتبوویەوە لە ڕۆژهەڵاتى ڕوبارى دیجلە وە هەروەها (هەولێر و کەرکوک و ئاڵتون کۆپرى )جگە لە بوونى دەسەڵاتى مەرکەزى خۆى لە (سلێمانى)دا(5).
هەروەها بوونى (میرنشینى بادینان)لەو کاتەدا کە دەسەڵاتێکى فراوانیان هەبوو ،بەڵام لەسەرەتاى سەدەى نۆزدەمەدا چەند ململانێیەکى ناوخۆ لەسەر ڕێبەرایەتیکردنى میرنشینەکە کەوتە نێو بنەماڵەکەوە وە هەردوو ویلایەتى(موێلڕ و بەغداد)ڕۆڵێکى گەورەیان بینى لە خۆشکردنى ململانێ ناوخۆیەکەدا، لەساڵى (1808ز)بەدواوە میرنشینەکە بووە قوربانى ململانێى نێوخۆ و کەوتە ژێر دەسەڵاتى ویلایەتى (موێڵ)ەوە.
هەرچەندە دواتر دەسەڵاتەکە گەشەى بە خۆوە بینى بەڵام لەساڵى (1842ز) ڕووخا(6).

بارودۆخى دەوڵەتى عوسمانى لەماوەى (1810-1815ز) :
سوڵتان (مەحمودى دووەم)کاتێ هاتە سەر تەختى عوسمانى لە تەمەنى (23) سالیدا بوو، توانایەکى سیاسى باشى نەبوو، لە ناو کۆشکدا فێربوونێکى نایابى وەرگرتبوو کە وایکردبوو لە هەموو گۆڕانکارییە سیاسییەکانى دەرەوەى وڵاتى عوسمانى ئاگادار بێت، لەسەرەتادا هەڵوێستێکى لەرزۆکى هەبوو کاتێک لە ساڵى (1808ز)دا دەسەڵاتى گرتە دەست، زانایان و هێزى ئینکششارى زۆر بەهێز بوون کە هەر ئەوان سوڵتانى پێش ئەویان لەسەرکار لابردبوو کە هەمیشە چاودێرى کارەکانیان دەکرد و بۆى لە کەمیندا بوون وە کارەکانى هەمیشە لەژێر فشاردا بوون، هەروەها هێزى دەوڵەت لە دەرەوەى پایتەختیش بێهێز بوو، حکومەتى ویلایەتەکان دەسەڵاتێکى باشیان هەبوو زۆر گوێیان لە حکومەتى ناوەندى نەدەگرت. وەکو ئەوەى لە باکورى ئەفریقیا و میێر و عێراق و حیجاز ڕویاندا .
لە ئەوروپاشدا ویلایەتەکان یەک لەدواى یەک لە لاشەى (عوسمانى)جیا دەبوونەوە و سەرکردە ناوچەییەکان دەسەڵاتیان دەگرتە دەست وەکو (محمد على پاشا)کە دەستى بەسەر (ئەلبانیا)دا گرت.
وە (بازوند ئوفلى) دەستى گرت بەسەر (بولگاریاى باکور)دا و هەروەها (جۆرج تیروڤچ) دەستى گرت بەسەر (ێربیا)دا(7).
سوڵتان لە سەرەتاى دەسەڵاتیدا دوچارى هەنێک کێشەى مەترسیدار بویەوە کە بوونە هۆى ڕودانى هەندێک ڕوداوو و گۆڕانکارى گرنگ، وەک هەڵوەشاندنەوەى سوپاى (ئینکیشارى).وە ڕودانى هەنێک لە توندوتیژى لە هەرێمەکاندا،وە دەرکەوتنى بزووتنەوەى(وەهابییەت) لە حیجاز،وە دوژمنایەتى (ڕوسیا)و هەوڵدانیان بۆ جوڵاندانى خێڵەکانى (بالقان)لە دژى دەوڵەتى (عوسمانى) هەروەها چاکسازییەکانى لەڕووى کارگێڕى و کۆمەڵایەتى جەنگى لەگەڵ (ڕوسیا)،وە شۆڕشەکانى (سرب و یۆنان)وە گرتنى (جەزائیر)لەلایەن (فەرەنسا)وە و داگیرکردنى بەشێک لە ناوچەى شام لەلایەن(محمد على پاشاوە)تاوەکو ڕێکەوتننامەوى (کوتاهیە).
ئەمانە بە گشتى کۆمەلێک ڕووداو و کارەسات بوون کەلەسەردەمى دەسەڵاتدارێتى سوڵتان(محمودى دووەم) ڕویاندا (8).

ڕێکەوتننامەى ساڵى (1813ز) نێوان ئێران و دەوڵەتى عوسمانى و کاریگەرى لەسەر کورد:
ئەو ڕێکەتننامەى کە پێشتر مۆر کرابوو بە تایبەتى لە نێوان (سوڵتانى مورادى چوارەم و شا عەباسى سەفەوى)لە ساڵى (1639ز) تا ساڵى (1813ز) مایەوە بەهۆى ئەو خزمەتانەى کە کوردەکان بە شەڕ و شۆڕى بەینى (تورک و فارس)لە لەشکرى (عوسمانى)دا دەیاننواند، ئیمپراتۆریەتى(عوسمانى) ڕێزێکى باشى لێ ئەگرتن هیچ ناخۆشییەک لە بەینیاندا ڕوینەدابوو تا (سوڵتان محمودى دووەم) دەستیکرد بە پەلاماردانى کوردەکان ئیتر وردە وردە ئیش تێکچوو(9).
سیاسەتى دەسەڵاتدارانى عوسمانى بەتایبەتیش والیەکانى (بغداد)کە بەشێک لە کوردستانى ڕاستەوخۆ پێوە بەسترابوو، ئەوە بوو کە ڕێگە بە بەهێزبوون و سەرهەڵدانیان نەدەن دواى ئەوەى والى (بغداد)هەستى بەوەکرد کە (عبدالرحمن پاشا) نیازى سەربەخۆیى و بەهێزکردنى پێگە و فراوانکردنى سنورى میرنشینەکەى دەدات بە بیانووى دەستدرێژیکرنە سەر ناوچەکانى دەوروبەر لە زستانى (1811ز) لە میریەتى خست، بەڵام (عبدالرحمن پاشا)باکى لەو فەرمانەى والى (بغداد)نەبوو ،هەربۆیە لە هاوینى (1812ز)دا والى بە لەشکرێکى گەورەوە هێرشى بۆسەر میرنشینى (بابان) برد. ئەگەرچى لەسەرتادا بەخت یاوەرى سوپاى کوردان بوو بەڵام لەشکرى گەورەى (عوسمانى) بە تۆپى قورسەوە لەئاکامدا لە جەنگى کفریدا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و (عبدالرحمن پاشا) بەرەو (ئێران) هەڵهات (10).

لەسەرەتاى ساڵى (1813ز) هەردوو دەوڵەت دەستیان بە دانوستان کرد بەم شێوەیە و لە چەند بەند و بڕیارێک پێکرد:
– دەوڵەتى ئێران دەست وەرنەدا لە ناوچەى کوردستان
– باجدانى ساڵانەى پاشا کوردەکان بە دەوڵەتى ئێران
– چارەسەرکردنى خێڵە کوردەکان بۆ ئەودیوى سنور
– یارمەتى نەدانى هیچ کوردێک کە پەنا دەبەنە بەر لاکەى تر
بەڵام ئەم دانوستانە هیچ ئەنجامێکى نەبوو دواى مردنى (عبدالرحمن پاشا) لە ساڵى (1813ز)دا (محمود پاشا)ى براى جێگەى گرتەوە ،ئەم میرە لەچاو (عبدالرحمن پاشا) لاواز و بێ ویست بوو. کاتێک والى نوێى (بغداد) نوێنەرى خۆى بۆلاى (محمود پاشا) نارد تا واز لە پشت بەستن بە دەوڵەتى (ئێران)بهێنێت، دواى ئەوەى (محمود پاشا)داواکەى بە هەند وەرنەگرت لەبەر ئەوەى لەو بڕوایەدا بوو کە تەرازووى هێز بەلاى ئێرانییەکاندا بوو، هێزى والى کرماشان لە هى بەغداد زۆرتر بوو. لەدواى ئەم هەڵوێستەى میرى بابان والى بغداد فەرمانى کرد لەسەر تەخت لاببرێت،وە لەشکرێکیشى بۆسەر (میرى بابان)نارد، بەڵام بەهۆى ناپاکى (حەسەن بەگى )براى کە چووە پاڵ دەوڵەتى عوسمانى بابانەکان تواناى ڕوبەڕوو بونەوەیان نەبوو بۆیە داوایان لە (ئێرانییەکان)کرد کە بە هانایانەوە بێت. دواى ئەوەى کە (ئێرانییەکان) سوپاسان بە بیانووى یارمەتیدانى (بابان)ەکانەوە نارد والى بەغدادیش لەشکرێکى گەورەى بۆ شەڕ ئامادەکرد، بەڵام بەهۆى مەترسى رٍوسیا بۆسەر ئێران و ڕاپەڕینى خێڵە عەرەبەکانى باشوورى عێراق هەردوولا بڕیاڕى وتو وێژیاندا کە ئەمانە بوون:
* گێڕانەوەى (مەحمود پاشا)بۆ میرێتى و سەندنەوەى کۆیە و هەریر و براکەى خستە ژێر ڕکێفى (محمود پاشا)وە.
* کێشانەوەى لەشکرى ئێران لە دەوروبەرى بەدرە و جەسان
* لێبوردن و گەڕانەوەى ئەو کەسانەى پەنایان بەر ئێران بردووە.
* دەوڵەتى ئێران نابێت دەست بخاتە نێو کاروبارى کوردستانەوە
* گێڕانەوەى پەنابەرەکان و وەرنەگرتنى هیچ پەنابەرێک لەلایەن هیچ لەم دوو دەوڵەتەوە.(11)
بەشێویەکى گشتى ئەمەبوو بارودۆخى کوردستان لەوماوەیەدا.

پەراوێز و سەرچاوەکان:
1- م. س. لازاریف: مێژووى کوردستان، و : وشیار عبدالله سنگاوى، چ: سێیەم ، چا: ڕۆژهەڵات – هەولێر(2012ز)
ل 184.
2- الدکتور سعید بشیر ڕسکندر: قیام النڤام الاماراتى فى کردستان و سقوگه،گ: 2 ،مگبعه شفان، السلیمانیە (2008م). ێ 112-113.
3- م. س. لازاریف : س. پ . ل 185
4- عەبدوڵا عەلیاوەیى: کوردستان لەسەدەمى دەوڵەتى عوسمانیدا، چ: یەکەم، چا: رۆژهەڵات – هەلێر (2004ز)، ل 26 ،وە (م. س. لازاریف: مێژووى کوردستان ،ل 186.
5- الدکتور سعید بشیر ڕسنکدر :قیام النڤام الاماراتى فى کردستان و سقوگه ، ێ 114 ێ 135.
6- د.عبدڵا عەلیاوەیى کوردستان لەسەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا ،ل 29-30.
7- د.محمد تەقوش :عوسمانییەکان لە دامەزراندانى دەوڵەتەوە تا کودەتا بەسەر خەلافەت، و:نەریمان خۆشناو و مستەفا سەید مینە،چ:دووەم ،لە بڵاوکراوەکانى کتێبخانەى (ئاوێر) (2009ز) .ل 389-390.
8- عبدالمنعم الهاشمى :الخلافە العپمانیه، گ:1 ،دار ابن حزم ،بیروت ،لبنان (2004م) ،ێ 424-425.
9- علاالدین سجادى :شۆڕشەکانى کورد وە کورد و کۆمارى عێراق ،چا:ڕتڵەس چاپ –تاران (1384 ه.ش)- (2005ز)،ل 23-24.
10- د.عبدڵا عەلیاوەیى کوردستان لەسەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا ، ل 75.
11- نەجاتى عەبوڵا:کوردستان و کێشەى سنورى (عوسمانى –فارسى) ،ل 90 -98.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت