فەرەیدون کونجرینی : خێراکەن زۆرتان ماوە !؟ .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

دەوڵەت و ناوچە هەرێمیەکان و پارت و لایەنەسیاسیەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لەئاستی  دیکتاتۆریدا بیر دەکەنەوەو پیلانەکانیان لەبەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان گێڕاوە ، لە هەرێمی کوردستاندا دوای ٢٣ ســــــاڵ تواندراوە ئەو عــەقـــڵــیــەتــە بەرەو ڕوخان ببرێت  ،  وە زۆری نەماوە هەنگاوە هەڵەکان باجی خۆیان بدەن .

دەنگدەر لەچاوەڕوانی خێرادایە  بۆ پێك هێنانی حکومەت ، بەم جۆرەی لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت حکومەت ئەرکەکانی وەك یاسا جێبەجێ ناکات    ئەم جۆرە کاربەڕێکردنە قبوڵی نیە لای هاوڵاتیان و یەکێکە لە پێشێل کردنەکانی مافی مرۆڤ ، بەتایبەت بەبەر چاومانــەوە  لە هەرێمی کوردستان پڕوپاگەندەی   هەڵبژاردنەکان  دەفرۆشنەوە بە خەڵک و دەبێت هاوڵاتی باجەکەی بدات و  گەوجاندنی خەڵکیش  بە پڕۆژە  دەزانن بۆ سەرکەوتنی لیستەکانیان .

ئەوەی لەسەرەوە هاتووە تەنها وەبیر خسنەوەی هەڵەکانی ڕابوردوی ٢٣ ســــــاڵەی سیستەمی  حوکومڕانی دوو پارت بووە لە هەرێمی کوردستان ، بەڵام ئێمەی کورد لەژێر توندو تیژیدا گەشەمان کردووەو فێر بوین دەشبێت بە توندی ئەرکەکانمان ڕاپەڕێنین بە پشتیوانانی خەڵکی ئەم هەرێمە کە هەمیشە بە بیرو ڕاجیاوەزەکانیان بلان و نەخشەڕێگای ئەرکەکانیان واژو کردووە تـــاکـــــاربەڕێ کارانی  هەرێم  بیرۆکەی هاوڵاتیان بخەنە گەڕ بۆ نێو پڕۆژە خزمەتگوزاریە ناوەکیەکانیان و دیبلۆماسەکانیش سود لە باسە سیاسیەکان وەربگرن  تا ئەرکە دەرەکیەکان بۆ بەرژەوەندی نیشتمان بەرەو ئاستێکی باشتر لە ڕابوردوبــەرن .

کاندیدە  هەڵبژێردراوەکانی کابینەی نوێ  دەچنە ناو تەلاری پەرلەمانەوەکە نوێنەری خەڵكن و بە پەرلەمانتار ناودەبرێن هەر یەکەیان بەمتمانەی سەدان هاوڵاتی گەیشتۆتە ئەوپۆستە کەپەیوەستە بە جێ بەجێ کردنی ئەرکەنیشتمانیەکانە وە، ئەوانەی دەچنە ناو ئەم تەلاری پەرلەمانە   کلیلی دەرگا داخراوەکانن ،  لەڕێگای ئەم نوێنەرانەوە هاوڵاتیان دەنگی ناڕەزایەتی دەگەیەنن ،  نوێنەران دەتوانن شکست بەو قەیرانەبێنن کە لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت بەتایبەت خەڵك سەرقاڵکردن بە بڕینی موچەو کارپێکردنی کۆمەڵی مەدەنی بۆ سەر ئەرکە سیاسیەکان . هاوڵاتی پرسگەی دەوڵەتە  ،  هەر بڕیارێکی حکومەت لای کار بەڕێکارێکەوە  دەردەچێت  دەبێت پرسی هاوڵاتی تێدابێت و سەرەتا قسەی زۆر لەسەر بکرێت و ئەنجام بدرێ یان هەوڵی شتی باشتر بکرێ و هاوڵاتیان لە قەیرانە ناوخۆیەکان ڕزگاربکرێت و دەستی حیزبی لــــــــە تێوەردانی سەرمایەی نیشتمان هەڵگیرێ ، ئەمەش نوێنەرانی خەڵك  و کاربەڕێکارانی حکومەت کە بە دەنگی خەڵك بەرپرسیارێتی وەرگرتووە دەبێت بەدواداچون بکات لە هەموو ڕوانگەیەکەوە . دەبوو لە ئێستادا یەکڕیز کاریان بکردبایەوە و دڵسۆز بونایە بۆ بڕگە نیشتمانیەکان و ئەرکە گرنگەکانیان بخستبایە بەر باس و لێکۆڵینەوە   نەخشە ڕێگای خەباتێکی ترو ڕزگار کردنی هەرێمێکی تری کوردستانیان بکێشایەو پرسی نەتەوایەتیان  فراوان کردایە بۆ بە ئامانج گەیاندنی ئەرکە نیشتمانیەکان.

 ئێمە ساڵەهای زاڵە گرفتارین بەدەست خۆبە فەیلەسوفەکان  فەلسەفە لێ دەدەن دوور لە بەرژەوەندی خەڵك بۆ بە ئامانج گەیاندنی مەبەستی خۆیان و بنە ماڵەکانیان  هەر ئەم هۆیەیە کەسەرچاوەی ناڕەزاییەتیەکانی هاوڵاتیان جوڵەی شەقامی هوروژاندووە و ئایندەی ئەم جوڵەیە لەدەستی هاوڵاتیدایە کە هێزی هاوڵاتیان هەمیشە لە هێزی دەسەڵاتداران بەهێزتربووە.

لەکاتێکدا زۆرێك پێگەیشتوانی نەوەی نوێی وڵات   بەتوانای  جیا جیا لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵاتیەوە هەنگاوی باشیان ناوە وتوانیویانە پڕۆفیشناڵانە یاساکانی دەوڵەت بەڕێکاریفەرمی فێربن و دەشتوانن ببنە نمونە بۆ ئایندەی خەڵکی کوردستان ،  لە ئێستادا کورد کە خاوەنی دەوڵەت نین و یاسایەکی جیهانی نەی گرتوینەتەوە تەنها هەرێمێکی باس لێ کردوین وەك نەتەوە و خاکمان ئاماژەی پێ نەکراوە و کەوتوینەتە بەر شەپۆلی سەرکوتکارانەی وڵاتان . بۆئەوەی ئایندەی نیشتمان و نەتەوەکەمان بەئامانج بگەیەنین دەبێت سەرۆكی گشتی یان لێپرسراوانی دەوڵەت کەسانێکی شایستەو فەیلەسوف بێت تابتوانێ ئەوەی وەك فەلسەفە دەردەبڕێ  کاری گەری ناوەکی و دەرەکی هەبێت لەبەرژەوەندی کوردستان و خەڵکەکەی  تا ئامانجە نیشتمانیەکان بەدەست بێنین کاتێك مرۆڤێك بە فەیلەسوف ناودەبەین دەبێت زانیاریەکانی فەیلەسوفی تێدا بەدیی بکرێت ، چونکا زانیاری ” ڕۆشنبیران و بیرمەندەکان”   هەمیشە ویستی ئەوەیەیان هەبووە کە بزانن  مرۆڤە فەیلەسوفەکان  بەر لە دەربڕینی فەلسەفە یان هاتنەناوەوە بۆ هەر بوارێکی کۆمەڵایەتی یان بڕێك لە سیاسی پێناسیان لامەبەست بووە بەپێی ئەو زانیاریە زانستیانەی دەیزانێت لە قسەکردندا دیاربێت و ڕێچکە چارەی هەموو کێشەکان بزانێت و کردنەوەی هیچ گرێیەکی لا ئاستەم نەبێت ڕاستەوخۆ چارەسەر هەبێت بۆ گرفت و بارگرژی وڵات .

گەڕان بە دوایی چارەسەردا هەمیشە لەیەك ئاستدا بووە و جیاوازی نیە لە نێوان سەردەمی دنیاو مرۆڤەکاندا ، بەگوێرەی ژیان گۆڕانکاریە کان لەفراوانبوندابون بەدوادا چونەکان هەمیشە لەقوڵای دایەو ئەوسەری کۆتایی نیەو مرۆڤ پێی ناگات ، هەربۆیە  بەرلە بونی ئادەمیزاد ئیبلیس کاتێك لەگەڵ خوایدا پەیوەندی دەبچرێنێت بە نابەدڵی هاوەڵەکانی هەواڵێ ئەوە دەدەنە ئیبلیس کە مرۆڤ تاقە و هێزی خودای هەیە و خوادا خۆی ئەمەی فەرمووە  بەلام کەمتر لەوەی یەزدان هەیەتی ، لەبەر ئەم هۆیەیە دەگوترێ مرۆڤ فەیلەسوفیەتی لەبیرکردنەوەی ناخی خۆی دروست بووە بەدوادا چون دەکات بەهۆی زانایەتیەوە، گەڕان بەگەردوندا واتە گەڕان بەدوای ئەوڕاستیانەی خودا گوتویەتی و لەپەرتوکەکاندا نوسراونەتەوە بەتایبەت ، لە قورئانی ئیسلامدا هاتووە و بە مرۆڤەکان دەڵێ بگەڕێن ئازادن هەموو شتێکتان بۆ دەر دەکەوێ جگە لەمن ، ئەوەی ئەمڕۆ مرۆڤەکان مەبەستیانە بەدوادا چون و گەڕانە لەم گەردونەدا بەهۆی ئەو هێزە فکریەی هەیەتی و پێان دەگوترێ فەیلەسوف.

ئەوەی لەوڵاتدا کەوتۆتە قەیرانی  حیزب و چێشمەچێشمی سەرکردەکانەوە هاوڵاتیە ،  هەرخەڵکە دەنگی پێداوە و گەیاندویەتیە بەرپرسیارێتی ئەرکە نیشتمانیەكان وە هەر هاوڵاتیە دەتوانێ شکست بەلاڕێدابردنی دەسڵات و خڕاپ بەکارهێنانی بێنێت . ئیتر بۆ هاوڵاتیان دەنگ دەدەنە  لایەنێك کــە  لەهەمان کاتدا  مافی ناپارێزێت بەشایستەی دەزانێت بۆ پۆستێك کە هەموو هیواکانی خەڵکی لەمشتدایە .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
فەرەیدون کونجـــرینی

About فەرەیدون کونجـــرینی