هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

قسەیەک هەیە، سواریی شەپۆلی بۆچوونکان بووە، ئەویش: پارتی، هێزێکی هەواڵگرییە.

لەناو کورددا زۆر وشەی درکاوی ناو پارتەکان هەیە، لە خۆڕا لەنگەریی نەگرتووە لە شەقامدا و، وابەئاسانی لێکدانەوەی بۆ ناکرێت. وشەی هەواڵگریی لە سەر هەر پارتێکی کوردی، پەرچەکرداریی کۆمەڵێک دەرهاویشەی ڕەفتار و کاریی سیاسی ئەو پارتەیە، لە گەمە سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهان بۆتە گەمەکەرێکی دەرکەوتە.

هەموومان ئەو ڕستەیەمان گوێ لێبووە، کە پارتی لەگەڵ هەواڵگریی مووساد و سی ئای ئەی ـدا، دانی کوڵاوە، کۆمەڵێک بەڵگەو ئارگومێنت و وێنەی مێژوویی بوونی هەبووەو هەیە، کە ئەم پارتە لە زەمەنی موستەفا بەرزانییەوە ڕایەڵە هەواڵگرییەکانی پتەوکردووەو، وەک پارتێکی خاوەن دەسەڵات بە ڕێرەویی شۆڕشگێریی، خەون و خەیاڵی گەلێک و شۆڕشەکەی لەسەر بنیاد ناوە. بەڵام پرسیاریک دێتە ئاراوە ئایا سەرانی پارتی ئەم ڕایەڵە هەواڵگرییە بۆ بەرژەوەندی شۆڕش و چەمکی سەربەخۆیی و کوردایەتی بەکاریان هێناوە، یاخوود وەک مووچەخۆرێکی ئەو دوو بنەکە هەواڵگرییە زەبەلاحەی جیهان، واتە مووساد و سیئایئەی کاریی کردووەو شۆڕش و گەلەکەی لەخزمەت بەرژەوەندییەکانی ئەواندا بەکار هێناوەو، کۆتاییەکەی ئاشبەتاڵی شۆڕشی 14 ساڵەی پڕ خوێناویی ئەیلوول بوو؟. ئایا ئەو وتەیەی بەرزانی لە حزووری ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی دا لەدوای چەند ڕۆژێک لە ئاشبەتاڵ، کە تایتڵی ڕۆژنامەکەی پێ ڕازابووەوە ( بەرزانی: کاری من تمام شود > کاریی من تەواو بوو) ؟.

لەدوای ڕاپەڕین، ئەم حیزبە دەرکەوتە شازەکانی نمایش دەکرا، یان پێی دەکرا. هەر لەسەرەتاوە، ئاراستە پەیوەندییە لۆکاڵییەکانی بەرەو ئەنکەرە دەهاژووت، لەکاتێکدا هێشتا دەستی لە لۆکاڵە تەقلیدیەکەی بەرنەدا بوو، کە ئێران بوو. لەو نێوەندەدا ڕایەڵەی سیهەمیش سەریی هەڵدا، ئەویش رایەڵەی سەری ڕەش و بەغداد بوو.

بگەرێنەوە بۆ سەردەمی شاخ، پارتی لەدوای چەند مانگێک لەکەوتنی شۆڕشە چواردەساڵەکەی بە سەرکردایەتی مستەفا بەرزانی، هێشتا یەکێتی وەک هێزێکی ئاکتیڤ سەری دەرنەهێنابوو لە کەلاوە ڕووخاوەکانی شۆڕشی ئەیلوولەوە، پارتی لە باوەشی وەک خۆیان وتەنی، وڵاتانی موئامەرەچی لەسەر شۆڕشی ئەیلوول، خۆی بنیادنایەوەو هەر ئەوانیش چەکداریان کردوو، ئاراستەیان کرد، لەژێر دروشمی ( گەر شۆڕشمان پی نەکرێت، ئەوا پێمان دەڕوخێت )، هاتەوە مەیدانی شۆڕش و بووە ڕێگرێکی سەرسەختی شۆڕشی نوێ و پاشان شۆڕشگێرانی ڕۆژهەلات و دواتر کوڕانی باکور.

لە شەڕی ناوخۆی پاش ڕاپەڕین، ئەم حیزبە ئاراستە ناوچەییەکان هێندە سینارۆیانە بوو، لەوە دەچوو پارتی ( تاران و بەغدا و ئەنکەرە ) بجوڵێنێت، نەک ئەوان پارتی. ئەم نمایشە هەواڵگرییە وای لە زۆر کەسی بەناو ڕۆشنبیر کرد،  وا بۆچوونیان هەبێت: ئەوە بەرزانییە هێزی ئەنکەرەو بەغداد و ئێران ئاراستە دەکات، نەک بەرزانی ڕەبۆتێکی دەستی ئەوانە. تا کار گەیشتە ئەوەی دەمسپیەکەی پارتی سەرۆ قادر بە باوەڕێکی زۆرەوە زمان لەوەبدات و بڵێت: گەر بەرزانی بیەوێت دەتوانێت هێزەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و سعودیدش بجوڵێنێت.

لەسەر ئەم سەرنجە، ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی، بابەتێکی لەسەر ئەو وتەیەی، کە سەدام لەپێش خنکاندنی ووتبووی: ئایا هەر ئێوەی لێن؟. ئەم پرسیارەی ئاراستەی ئامادەبوونی جێبەجێکردنی مردنەکەی کردبوو. وای لەسەر نوسی بوو، کە سەدام تا ئەو کاتەی پەت دەنێنە ملی پیاوێکی هەواڵگریی بووەو مێژووی حوکمی لەگۆمایی هەواڵگریدا مەلەی کردووە. ئەو هێزەش بەکاریی هێناوە، کە کۆتاییان بە حوکمی خوێناویان هێناوە.

کاتێک سەدام ڕووخا، دەڵێن تاڵەبانی خوازیاریی حوکمی کوردستان بووەو هەوڵی داوە بەرزانی بەشە حوکمی بەغداد وەربگرێت، بەو شێوەیەی کورد لەدابەشکردنی پۆستەکاندا بەریی دەکەوێت، بەڵام چوونکە ئەمریکا دابەشکاریی پۆستەکان بووە، تاڵەبانی خەونەکەی  نەزۆک دەبێت و ڕووە بەغداد دوور دەخرێتەوە لە سەرکردایەتی کردنی هەرێم و، هەرێمیش دەسپێردرێت بە بەرزانی.

وتەیەکی تاڵەبانی هەیەو بۆتە جێی ڕەخنەی کوردان، ئەویش دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە، سەرنج بدەن ئەم ڕستەیەی تاڵەبانی لە خۆڕا نییە، بەڵکوو ئەوە چارەنوسی کوردە، چوونکە کەوتۆتە دەستی نائەمین و، لەوە دەچێت ئەمجارەشیان ماڵباتە دەستڕۆیشتووەکەی کورد ( بەرزانی ) بۆ هەمان سینارۆ بەکاریبهێنن و، ئەمجارەش  دۆسیەی کورد لە دۆزەخی خەونی خۆیدا بسوتێنن.

لەدوای ئەوەی بەرزانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی گرتە دەست، ووردە وردە بە پێی بەرنامەیەکی وردوو لەسەرخۆ، دوور دەکەوێتەوە لە ئێران و ژەهری مێدیای پارتی ڕووەو نەیارەکانی دەڕێژێت و بەپێی ئەو ڕەوشەی هاتۆتە ئاراوە، بەرەی دوو جەمسەریی دروست دەبێت.  بەپێی بەرەی دوو جەمسەریی، کوردانی نەیاریی ئێران بە ڕاست و چەپەوە ڕووەو جەمسەریی سوونە، کە تورکیاو سعودییە سەرپەرشتی دەکات، جەمسەریی شیعە، کە پەکەکەو یەکێتی و هەندێک هێزی تر لەخۆ دەگرێت، لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا جیاوازییەکی گەورە هەیە، ئەویش باوەڕبوون و خۆ نقومکردن لە لایەک و، لەلایەکی تر بە هەڵوێستەو تێرامان. هۆکارێک ئەم دوو جیاوازییەی دروستکردووە، کە لایەک ڕاستەوخۆ ئاراستەکانی خۆی گۆڕییەوەو، لاکەی تر ڕەوشی خوڵقاویی سیاسی ڕاپێچی کردۆتە خوودی خۆیەوە. هەر ئەمەشە کوردانی ڕۆژهەڵات لە ئاراستەیەکدا خۆیان دەبیننەوە، هاوتایە لەگەڵ ئاراستەکەی تر، کە ڕەوشی ناوچەکە هۆکاریی ڕاپێچکردنێتی، بۆیە پارتی زۆر بەئاسانی ئەم هێزانەی بۆ بەرەی خۆی بردوو، ئەقڵ و مەعریفەی لەژێر بەرەی خۆیان دەر‌هێناو، وای لێکردن، کە رابردووی ڕەشیان لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا بیربچێتەوەو، هێندەی خولیاو تامەزرۆی بنەماڵەی بەرزانی بن، جگە لە موزایدەی سیاسی بۆ سەرکردە شەهیدەکانیان لەبۆنەو یادەوەرییەکاندا ، بەرزانیان لەوان پێ پیرۆزتر و پێ بەهاتر بێت.

 لەمڕۆدا ڕەوشی ناوچەکە ڕووەو دوو ئاراستەی جیاوازیی شیعەو سوونەو، لە وێشە بۆ دوو جەمسەریی جیاوازی ڕووسیاو ڕۆژئاوا دروست بووە، لەگەڵ ئەوەشدا براوەی یەکەمی ئەم هاوکێشانە، پەکەکەیە!، جگە لەوەی وەک هێزێکی مۆدێرن و پێشرەویی کردنی چەمکی کوردایەتی لە ڕەوشە نوێکەدا خۆی نمایش دەکات، توانی بە سیاسەتی حەکیمانە خۆی لە کۆتووبەندی قفڵکراویی سیاسی جیهانی لە ژێر ناویی تیرۆر دەربهێنێت و بێتە مەدان. ئەم دەرهاویشتەی پەکەکە، گۆرانکاری سیاسی و مەیدانی بە دوای خۆیدا هێنا.

ئەگەرچی پارتی هێزی کاریگەری سیاسی ئەمڕۆی کوردستانە، بەڵام بەپێی کردە سیاسیەکە پەکەکە ژمارە سەرکییەکەیەو هەژماریی بۆ دەکرێت. دوو هۆکاریی سەرەکی پارتیی کردە پاشکۆی پشتی گەمە سیاسییەکان لە ناوچەکە:

1- پارتی بەکار دەهێنرێت

2-پەکەکە گەمە دەکات لەنێوەندی دوو جەمسەرەکەداو، ژیرانە لەجەمسەریی ڕۆژئاوادا سەریی دەرهێناو.

لەنێوانی ئەم دوو خاڵەدا، بەکار هێنەرو ڕاوەستان لەسەر بیرو کردەی خۆت، واتایەک بۆ بوون و نەبوون دیاریی دەکات. ئەوەی هەیەو زیندووە هێزیی خۆڕستەو، ئەوەی خاوەنی بوون نییە، هێزیی بەکار هاتووە. واتا دەرکەوتەکانی بەکارهاتوو، هەمیشە بەکارهێنەریی دروشمی قەبەو مێژوویەکی سەرتاپا ناشرین بوەو، هێزی خۆڕستیش بەپێی ڕەوشەکە مامەڵە دەکات، ئەوەی لای مەبەستە كارەکتەرێکی قێزلێبوو نەبێت و، بەکمترین نرخ خۆی بگەیەنێتە ئامانج.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت