هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

یەکێتی لە ئێستادا سوورەو لەگەڵ ڕیفراندۆمدایە، بەڵام لەبەرنامەیدایە لە پێش هەڵبژرادن بکشێتەوە، چوونکە خۆی نادات بەتڕان.

ئەگەر ڕیفراندۆم کراو، دەنگی بەڵێ سەریی گرت، ڕەوشێکی خراپتر لەمەی ئەمڕۆ هاتە ئاراوە، ئاخ بۆ پێش ئەنجامدانی ناخۆن، ئایا تاوانباران و قسە قبەکەرەکانی بەناو ڕۆشنبیر و کۆی پارتی دەچنە بەردەمی خوا و گەل، تا بەسزای خۆیان بگەن؟

ئایا پارتی دەبێتە هێزێکی دیموکراسی؟

ئایا پارتی و سەرۆکەکەی دێنە خوار یاساوە؟

ئایا پارتی ڕازییە بەوەی هێزی پێشمەرگە لە میلیشیاوە، بگوازرێتەوە بۆ هێزێکی نیشتمانی و،  دوور لە دەستتێوەردانی حیزبی؟

ئایا پارتی سەرمایە دزراوەکانی گەل، دەگێڕێتەوە؟

ئایا پارتی لە ڕابردووی ناشرین و مێژووە ڕەشەکەی، لەوانە ئاشبەتاڵ و 31 ئاب و هێنانی لەشکری تورکی و، سیستەمی برسیکردن، داوای لێبوردن لەخەڵکی کوردستان دەکات؟

ئایا پارتی، دەستبەرداری بیرکردنەوەی دیکتاتۆرانەی سەرۆکەکەی دەبێت؟

ئایا بژێوی ژیانی خەڵکی باش دەبێت؟

ئایا پارتی ڕایەڵە هەوڵگرییەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکەو جیهان هەڵدەگرێت؟

کەواتە چی دەگۆڕێت و چی دەستکەوتی خەڵکانی بە بەڵێی ڕیفراندۆمی 25-9 ن؟

خاوەنی سەربەخۆیی کوردستان لەو گوندنیشانەوە دەستپێدەکات، کە لە مێژووی شۆڕشی کورددا، بۆ ڕۆژێکیش بێت، خواردنی بەردەمی منداڵەکەیان هەڵگرتووەو، بەو پێشمەرگە ماندونەناس و برسی و بێ بەرگ و پارەیان داوە، کاتێک کوێخا یان ئەنجوومەنی گوندەکە بە پێی دابەشکردن، بەسەریاندا دابەشیانی کردووەو، بە دڵ فراوانییەوە بەرێی کردوون. تا دەگاتە سنوری ماڵە شەهیدو شەهیدە زیندووەکانی وڵات و، ئەوانەی لەناخەوە بێ هیچ موزایدەیەک لەخزمەت نیشتماندا بوون. کەواتە سەربەخۆیی بۆ حیزب و لایەنێک و کەسایەتیەک نییە، بیکات بە مۆرکی خۆیی و لاف و گوزاریی بەسەر ئەم گەلەدا لێبدات.

پارتی بڕیاری لەسەر ڕیفراندۆم دا، کات و شوێنیشی بۆ دیاریی کرد، هێزەکانی تریش، وەک گۆڕان و کۆمەڵ و… هتد، دەڵێن: ڕیفراندۆم بەم ئالەت و یان شپرزەییە لەم کاتەدا بەبێ پێشخانێک کە بێ ترس و دڵەڕاوکێ بڕیاری لەسەر بدرێت، ناگونجێت. کەواتە ئەوانەی دەڵێن: نەخێر لەمڕۆدا بۆ ڕیفراندۆم، لەبەرەی دژی سەربەخۆییدا نین، دەشێت لەوانەی دروشمی ڕیفراندۆمیان بەرزکردبێتەوە، زیاتر کورد پەروەر و نیشتمان پەروەر و بگرە زیاتر کوشتەی سەربەخۆیی بن. ئەم پێوانەیە لەسەر دوو دینگە دەتوانرێت، ڕەچاویی بکەین:

1- پاشخانی کەسایەتی و حیزبەکان

2- ئاستی بەخەمەوە بوون و خشتەی تێگەیشتن و کاکڵەی بەرهەمهێنانی گەیشتن بە دیواری ئەم پرۆسەیە، بەبێ خەم بەسەرکەوتن.

لەچاویی کامێرای شاراوەوە نا، بەڵکوو لە پاشڵی هێزی نەخێر و بەڵیێ ئەم پرۆسەدا، ئەنجامێکمان دەست دەکەوێت، ئایا لە سەرکەوتندایە، یان لە پیلانێکی نەخشە بۆکێشراویی  ترسناکدایە. بەڵام ئەوەی کە زۆر کەس دەخاتە ئاستی ڕامانەوە، ئەوەیە: پارتی سوودمەندە لە چینێک، کە تەنانەت خوێنەوارەکانیشی کڵۆڵن و بە پێی بەرژەوەندی کەسێتی پارتین. ئەم چینە بەپێی زەمەن دابران و بە بەرکەوتە سیاسی و گەشە کۆمەڵایەتییەکان، نەشوونما لەدەست دەدەن. نابێت بەهەمان تێڕواننیەوە بڕواننیە ئەو چینەی پارتی تیا پێچراوە، بەڵکوو لەوە بگەین، بەرزوو نزمی ڕێژەیی پارتی بوون لە هەرێم، وابەستەیە بەکڕین و زویربوونی چین و پانوپۆڕ و لەدەستدانی خەرمانەی خوودی پارتییەوە. کاتیک پارتی زیاد دەکات، ئەوە بانکی کڕینی دەخاتە گەڕ، کاتێک پارتی کەم دەکات، کڕینەکان لاواز دەبن، کەواتە پارتی بوون هێزێکی نیشتمانی خۆڕسک نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک بەرژەوەندی حیزبی و سەودایی گیرفانی کۆی کردونەتەوە. هەر ئەمەش ئەم هێزە دروشمە قەبەکانی لێ بکەرەوە، وەک هێزێکی نیشتمانی نابینرێت. جگە لەوە، ڕابردووی ئەم هێزە هەمیشە بەرزو نزمی کردووە، لە کایە سیاسییە نیشتمانییەکاندا، چوونکە خۆڕسکی نیشتمانی نییە، دەبینین لەباتی ڕەخنە لە خیانەتەکانی ڕابردوویان بگرن، شانازی بە 31 ئابەوە دەکەن، ئەم سووربوونە ئیغراییە، بەهۆی گەشەی کۆمەڵایەتی و شاڵاویی ڕۆچوونی تەلنەلۆژیا بۆ بەردەم تاکی کورد، ئاوڕدانەوەیەک دەهێنێتە ئاراوە، هەڵبژرادن بەدوای هەڵبژاردن پارتی شەقامەکەی کەم بکاتەوە.

لەسەرچاوەیەکەوە دەستم کەوتووە، تا ئەم زەمەنە پارتی لە ڕێی سندوقە ڕەشەکەیەوە” ئەدهەم بەرزانی، تەنها لە ناو زانکۆی سلێمانیدا 72 مامۆستای زانکۆی لە کڕین و ڕاکێشانێکدا، کردووە بەپارتی. ئەوە جگە لە شاڕباژێر شارەزوور خەڵکانێکی زۆریی بە پارەی خەیاڵی بەهۆی نەبوونی و دەستکورتیەوە کڕیووە، لەکاتێکدا ئەمانە خەڵکانی بە ناو مامۆستای دینیان تیایە. لەنێوان ڕۆشنبیری کڕیار و مامۆستای زانکۆ و دینیدا، سەودایەک هەیە، وەک سەوداکەی کڕین و بە کوشتندان و ڕێسواکردن، لە فەوجە خەفیفەو مەفرەخاسەو خائینەکانی زەمەنی بەعس و سەدامدا دەبینرا.

وا دامان نا ، خەڵکانی نەخوێنەوار و بێ ئاگاو برسی، بەم کڕین و تڕینەی پارتی لەخشتە دەبرێن، ئایا خەڵکای خوێنەوار لەوە ناگەن ئەو پارە دزراوەی لە پارتییەوە بەخشپەیی بۆیاندێت، دوو واتا نابەخشێت، هەم ئەویش وەک دزو، هەم وەک ڕەبۆتێکی بەکار هاتوو، کە ئەنجامەکەی بەشێک دەبێت لەهەموو پیلانە گڵاوەکە، ئەی مامۆستای دینی، جگە لەوەی هەمان خوێندنەوەی بۆ خوێنەوەراکە هەیە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، هەم لەبەرامبەر خواو پێخەمبەرەکەی چ پاکانیەکی پێیە، دەشێت بچێتە ئاستی کفرو مونافیقییەوە.

بەم سیاسەتە، بەم شەقامە کڕاوە، بنەماکانی دەوڵەتی سەربەخۆیی، ئەنجامێکی نسکۆییە، نەک ئەنجامێکی ڕۆشن و داهاتوویەکی گەش. لەبەر ئەوەی دەردەکەوێت، هەر لەسەرەتاوە، داخستنی پەڕلەمان و هاتوهاواریی تەئمینکردنی نەوتی کوردستان و سیاسەتی برسیکردن، پرۆژە بووبێت. بۆ ئەوەی بەئەمڕۆ بگەین. کەواتە ترسێکی گەورە لەبەردەماندایە، پارتی بەنیازی خراپترەوە سیاسەت دەکات و کورد دەکاتە قوربانی ئامانجەکانی.

لە دەوڵەتێکی حوکمی دیکتاتۆریدا، لەم ڕەوشەی هەیە ناخۆشتر و پڕ لە تەنگەشەی توندوتیژتر و جیهانێک پڕ لە زوڵم و ئیستبداد دێتە پێشەوە، واتە بەدەستی خۆمان لەوەی هەیە خراپتر بنیاد دەنێین، جیاوازییەکە ئەوەیە تەنها هەرێم دەبێتە وڵاتێک، کە کارەکتەرەکانی ئەمڕۆ دەچنە سەر شانۆی سیاسی بە باڵا دەستی زۆرەوە، بەدیوەکەی تردا لە ئێستادا تا سنورێک دەتوانرێت، ڕێگری بکرێت لە جیهانە کپکراوە تەواو داخراوەکە، بەڵام دواتر ئەم هەوڵەش پێویستی بە قوربانی زیاترە.

بە دەنگی نەخێر، ستۆپ بەخەونی مەدرەسەی بنیادی دیکتاتۆری دەکەیت و، هەل دەڕەخسێنیت بۆ کارەکتەرکانی تر، کە دەخوازێت ئەم جیهانە بە ئۆرگانیزەکراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پڕ یاساو ڕێسا بکات، ئەوسا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدەین و، هەموومان بە سەر سنگ بۆی دەچین.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت