هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

خۆمان با ماندو نەکەین، تا لەوە بگەین چی ڕوودەدات لەناو یەکێتی. سینارۆکانی ڕابردوییان زۆر کەسی لەخشتە برد، بەڵام دووا سینارۆیان، لە یاری ماڵەباچینە دەچێت.

هەمیشە سینارۆ سیاسیەکان، بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاریی زەمەنی و زاتی و تێگەیشتن و پەرچەکرداری ناچاریی و پێویستن، چۆن بگەین بە تێگەیشتن لە سینارۆکانی یەکێتی، دەبێت ڕووبکەینە دەستپێکی سینارۆکان و لەدەرگای هاتنەناوەوەی ئەمریکا و پێش ئەمریکا بدەین.

لەو شوێنەی ئەمریکا باڵادەستی سیاسییە، دوو حیزب هەمیشەی براوەی سیانرۆکانی بەناو دیموکراسیین. بڕواننە کۆریای باشور، برواننە، یابان، بڕواننە وڵاتە گەورەکانی کیشوەری ئەمریکاو ئەوروپا و ئوسترالیا، لەهەموو ئەم وڵاتانە تەنها دوو حیزبی بەناو گەورە، براوەی ناوسندووقە خۆشمەکانی دیموکراسین. هێزی سیهەم هەمیشە دەبێت خەون بە هێزی یەکەمەوە ببینێت، چ جای حیزبەکانی خوارەوە.

ئەم سینارۆیانەی ئەمریکا لە کوردستانیش دووبارە دەبنەوە. لەپشت ئەم دووبارەبوونەوە، پێویستی بە هێز و کارەکتەرێکی مڵکەچە بۆ کۆمەڵێک ڕەهەندی سیاسی و ئابووری و سەربازیی.

ئەندامێکی باڵای یەکێتی قسەیەکی زۆر گرنگی لام درکان و وتی: لەمامەڵە پەیوەندییەکاندا، یەکێتی بۆی دەرکەوتووە، کە پەکەکە تەنانەت لەمڕۆدا، دووژمنایەتی پارتی، زۆر  پێ باشترە لە دۆستایەتی یەکێتی و گۆڕان.

کەواتە یەکێتییەکی خاوەن شۆڕشی نوێ و داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی پاش هەرەس و، زۆرترین قوربانیدەری مێژووی شۆڕشەکانی کورد و، یەکەم هێز لە کورددا توانیبێتی بگاتە ئاسۆی سەرکەوتن و، یەکەم هێز توانیبێتی کوردیی هەرچوار پارچەکە لە شەوەزەنگی پیلانێکی جیهانی بۆ لەناو بردنی دۆسیەی کوردی لەپاش ئاشبەتاڵ دەرباز بکات. ئێستا هەتیوو کەوتووە!، نەک بەدەستی خۆی، بەڵکوو بەخواستی ئەمریکا.

ببینن، تاڵەبانی خەرمانەی ڕابردوی خۆی و شۆڕشەکەی کردە قوربانی، وەک چۆن بەکردار لەشاخ خۆی و یەکێتی کردبووە قوربانی ئامانجی کورد. بەڵام لەهەردوو کایەکدا جیاوازییەکە لە نێوان خواست و خواستی نوێدایە:

1- بۆ بووشی کوڕ، لەیەکەم سەردانی پاش داگیرکردنی عێراق، تاڵەبانی کڵاویی سەربازیی ئەمریکای لەسەرنا. لەدوای 2003 سێوە، تاڵەبانی چووە سەرگۆڕیی بەرزانی باوک و، بەنابەدڵییەوە داوای لێبووردنی لێکرد.

2- هێزەکانی ڕۆژهەڵات، جگە لە پەژەکە، ئەوانی تر لەپارتی ــ پارتی ترن و، هەموو دەلاقەو زامەکانی دەستی پارتی، بە ئاوڕدانەوەیەکی پارتی سارێژ دەکەن.

3- هێزەکانی سەر بە پارتی لە ڕۆژئاوا، لەگەڵ هەموو توانای پارتی و بەرزانی،  ناتوانن گۆشەیەکی بوونی خۆیان لەسەر کەلاوەیەکی جێماویی دەستی ئەسەد، بچەسپێنێت. ئەمە حەکیمی نییە، بەڵکوو ئەمە بەرنامەی ئەمریکای بەرژەوەندخواز و تاسەلێسی سەرمایەداریی جیهانی و ڕەنگ و نەخشاندنی باهۆزیی گلۆباڵە، بۆ گەلانی سەرگەردان و داماویی جیهان، لەوانەش کورد.

هەموو گۆشەکانی باس، دەمانگەیەنێت، بەسینارۆکانی یەکێتی و دەپرسین: یەکێتی بۆچی لەدوای داگیرکردنی عێراقەوە لەلایەن ئەمریکاوە، لەهەناویدا بەدەیان سینارۆ لەپێناو مان و بەرەنگاریی و خۆپاراستندا لەدایک بوو؟.

مێژووی یەکێتی پڕە لە دابڕان و لێکترازان، خوا لێخۆشبوو دکتۆر کەمال فوئاد، لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسێکدا، بە دوو ڕستەی جوان، قسەی لەسەر لێکترازان و دابرانەکانی نێو یەکێتی کردو، دەڵێت: کورد تا ئێستا ئامادە نییە، بەوانەی ناو یەکێتیشەوە لەدیموکراسی بگەن، بۆیە کاتێک سەیری هەموو دابڕانەکانی ناو یەکێتی دەکەین، جگە لە شڕۆڤەی تێنەگەیشتن و قاڵ نەبوون، ناگەین بە هیچ تێڕوانینێکی تر، بۆیە دوای دابڕان، زوو بیر لە گەڕانەوەو یەکگرتنەوە دەکەن.

لێکترازانەکانی سەردەمی شاخی یەکێتی، جیاوازە لەگەڵ کۆمەڵێک سینارۆی ناوخۆی ئەم حیزبە لەپشت داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە. لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی بەرگەی گوشار و سینارۆکانی ئەمریکا بگرێت، دەبێت یەکێتی خاوەنی سینارۆ و پیلان و ئەجیندای تایبەتی خۆی بێت، دەنا بەپێچەنەوە، لەبەردەم سڕینەوەو گۆشەگیری و لانی کەم پچووککردنەوەیە بۆ ئاستی هێزی سێیەم.

ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای سیاسی و سەربازی و ئابووریی خۆی هاتووە. هێزیکی خۆرست پشتگوێ دەخات و، هێزێکی تریی نەخوازیار و قێزەوەند باڵا دەست دەکات. هەر لە ئێستاوە دەبینین، بەبەرچاویی هەموومانەوە پەڕلەمان دادەخرێت و بزوتنەوەی گۆڕان گۆشەگیر دەکرێت، لەکاتێکدا باڵادەستی ئەمریکا بەسەر هەموو عێراقەوە بوونی هەیەو بەبەرچاویی ئەوەوە دیموکراسی واتایەکی بۆ نامێنێت. ڕۆژانە پێشەلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەبەرچاویی هەمووانەوە دەبینرێت، ببینن پارتی هێندەی لەدوای داگیرکردنی عێراقەوە ڕۆژنامەنوسی کوشتووە، لەوەو پێش بەو ڕێژەیە پەلاماریی ڕۆژنامەنوسانی نەداوە، لەکاتێکدا ئەمریکا ئامادەیە.

کەواتە لە گۆشەگیرکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و باڵا دەستکردنی پارتی و بەرزانی، بەسەر هەژوونی هەرێمی کوردستانەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دەبنە بڵقی سەرئاو، کەدەوترێت: لە کویادا ئەمریکا بوونی هەبێت، لەویادا دیموکراسی و مافی مرۆڤ چالاکە.

بە پێچەوانەی مێدیای بیستراو و بینراوەوە، یەکێتییەکی پتەو دەبینرێت. سینارۆی دابڕان، جودایە لە دابڕانی نێو ململانییەکان. هەر ئەمەشە دەمان گەیەنێت بە:

1- شەقامی یەکێتی تا ئێستا وەک خۆی بەهێزە.

2- سۆزی یەکێتییەکان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەبرەودایە.

3-  بڕیارەکانی یەکێتی لە سەر چارەنوسی ناوخۆی  حیزبەکەو هەرێم وەک کردار، وەک خۆی ماوەتەوەو. نزیکترە لە گۆڕان وەک لە پارتی.

هەر ئەم خاڵانەشە دەمان گەیەنێت، بەو وتەیەی، کە یەکێتی لەدوای ڕۆیشتنی تاڵەبانی بۆ سەرکورسی سەرۆکایەتی عێراق، و تائێستا، ئەجیندا و پیلانی نەوشیروان مستەفا جێبەجێ دەکات.

ببینن: لە دوای چوونی تاڵەبانی بۆ ئەرکی سەرۆککۆماریی عێراق و بە حزووری خۆی:

* کوتلەی سەربازیی بە سەرکردایەتی حاکم قادر دامەزراو، هەمووشیان لەپلەو پاییەکی باڵادا جێگیر بون.

* نەوشیروان مستەفا لەناو یەکێتی باڵی ڕیفۆرمی بنیاد ناو و پاشان دەزگای وشەی دامەزراند و، لەوێشەوە کاریکرد بۆ دامەزران بزوتنەوەی گۆڕان.

* باڵی زۆرینەو ناوەندی بڕیار، هاتە ئاراوەو، یەکیتی یەک بڕیاری هەیە.

هەموو ئەم کوتلەبازی و ململانیانە، بەچاویی سیاسیەوە تێی بڕوانیت، کارکردنە بۆ دەربازبوونی یەکێتی لە قەیرانی سیاسی هەرێم، کە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێناویەتی و، لەو زەمەنەشەوە باڵادەستی پارتی و بەرزانی بەهۆی ئەجیندای سیاسی ئابووری و سەربازیی ئەمریکا بەسەرهەرێمەوە. دەی دەکرێت یەکێتی چی بکات؟.

یەکێتی دەبێت، بۆئەوەی هێزەکانی بەرامبەر لێی تینەگەن و نەزانن ئامانجی چییە؟ هەنگاویی هێندە سەیر بنێت، لە هەێزێکی دابراو و بێ سەروبەرە بێت لە هەموو ڕوویەکەوە، وەک دەبینین لەئێستادا هەیەو:

  • لەرووی سەربازییەوە، پەرشە، لەهەمان کاتدا یەکگرتووە
  • لە ڕووی داراییەوە پەرشەو، سەنترالێک بڕیاریی لێدەدات
  • لە ڕووی سیاسیەوە، ببێتە باسی سەرمێدیاکان، بۆ ئەوەی لەبەرچاو وون نەبێت.

لەکۆی سیانۆرۆکانیدا، چەند وەختە یەکێتی براوە بوو، تەنها لەم سینارۆ نوێیەیدا نەبێت: کاتێک مەکتەبی سیاسی بڕیاریدا هێرۆخان قاچ و دەستی خۆی ببڕێتەوە، ئەویش هەستێک بەدادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و شاناز خانی خوشکی خۆی. تێبگەن دۆست و نەیاران و چاودێرانی یەکێتی.







هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە