هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

هەروەک ئاشکرایە لە 03- 08- 2014 ، چەکدارانی داعش لە هێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر زێدی باووباپیرانی کوردانی ئێزیدی لە شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری، کارەساتێکی گەورەی مرۆییان دژ بە هاوڵاتیانی کوردی ئێزیدیی خولقاند، کە تێیدا بە سەدان کەس کوژران و بە هەزاران کەس دەستگیر کران و دەستدریژیی ترسناکی جەستەیی و دەروونی کرایە سەریان و سەدان هەزار کەسیان تووشی ئاوارەیی و هەلومەرجێکی گوزەرانی خراپ هاتن،بە تایبەت لە چیای شنگال.
گەورەیی ئەم کارەساتە لە ئاستێکدا بوو، کە جیهانی هەژاند و ئەمەش کاریگەریی گەورەی هەبوو لە دروستبوونی رای گشتی جیهان و هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش.
تاوانه‌كانی گروپی تاوانكاری داعش، به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدی وكه‌مایه‌تییه‌ ئاینیی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شارۆچکەی شه‌نگال, ئه‌و گروپه‌ تاوانكاره‌ تیرۆریستە ده‌ستیان به‌ كوشتن و زیندە بەچاڵکردنی بەشێکی زۆری خه‌ڵكی سڤیلی ئەودەڤەرە دەستپێكرد، تائێستاش بەردەوامی هەیە وتا هەنوکەش بەهەزاران لە خەڵکی سڤیل بەتایبەت لەژنان و مناڵان، لەژێر دەستی ئەوتاقمەدا بەشێوازی جیاجیا ئەتک دەکرێن و دەکوژرێن، ته‌نها به‌هۆی جیایی نەتەوەو ئاینییانه‌وه‌, ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێكی نێودەوڵەتی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی پاکتاوی نەژادیەوەوجینۆسایدێکی تەواوە.
تەنانەت رێکخراوێکی نێودەوڵەتی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش)ی تۆمەتبار کرد بەئەنجامدانی شاڵاوێکی دڕندانەو پیلان بۆ داڕێژراو بەشێوەی سیستماتیکی بۆ پاکتاوکردنی نەژادی لە عێراق لە رێی ڕەشەکوژی و ڕفاندن و تاوانی تری ھاوشێوەوە.
لە راپۆرتێکی نوێیدا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، چەکدارانی داعش ھەزاران ژن و منداڵی ئێزیدیان ڕفاندووەو دەست درێژی سێکسیان کراوەتە سەر.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ھەر لەو راپۆرتەدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەکدارانی داعش پاش ئەوەی گەمارۆی ناوچەکانی کوردانی ئێزیدیان داوە ژن و مناڵ و پیاویان لێک جیاکردۆتەوە دواتر پیاوان و کوڕە گەنجەکانیان گولە باران کردوون ژن کچ و مناڵەکانیشیان وەک کەنیزەک بۆ خۆیان بردوون وکڕین وفرۆشتنی پێوەدەکەن.
دانۆتێڵا رۆڤێرا” راوێژکاری باڵای ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە، داعش بەشێوەیەکی سیستماتیک سەرجەم پێکھاتە ئاینی و ئەتنیکیەکانیان کردۆتە ئامانجی پەلامارەکانیان.
ئەو راپۆرتە کە لە 26 لاپەرە پێکھاتووە تۆماری ئەو بەڵگانامانە دەوڵەمەندتر دەکات کە تاوانەکانی داعش بەرجەستە دەکەن، لەو کاتەوەی چەکدارەکانیان لە سوریای ھاوسنورەوە پەلاماری موسڵ و چەند ناوچەیەکی تریان دا.
ئەمە کاری رێکخراوێکی گرنگی نێودەوڵەتیە بەم شێوەیە باسی پاکتاوی نەژادی کوردانی ئێزیدی کردووە.
بەڵام ئەی چۆن ئێمە بتوانین ئەم تاوانە ئەم کەیسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بجوڵێنین،
بە دوشێوە دەتوانین کار بکەین بۆ بە فەرمی ناسنادن و بە نێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی کوردەئێزیدەکان ئەوانیش لەسەر ئاستی ناوخۆی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی :
ھەرچی سەبارەت بە ئاستی ناوخۆییە: دەبێت ئەو وڵاتەی جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە تاوانەکانی بە جینۆساید بناسێنێت.
ئەم ئەرکەش بەشێوەیەکی سەرەکیش دەکەوێتەسەر دامودەزگا تایبەتمەندیەکانی حکوموتی هەرێمی کوردستان بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەتاوانکاریەکان هەرچی زوە پەلەبکرێت به‌به‌ڵگه‌نامه‌یی كردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی پێشوتر له‌ سه‌ده‌كانی رابردوو كه‌ به‌ ناوی ئاین‌ونەتەوەوە كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدیه‌كان بزر نه‌بن، ئەرکی دوەمیش دەکەوەێتەسەرشانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی کە پێشترچوار کەیسی گرنگی بە جینۆساید ناساندووە وەک کەیسەکانی: ئەنفال، ئەنفالی کوردی فەیلی، نێرینە بارزانییەکان و کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەن. دەبێت کار بۆ ئەوەبکرێت ئەودادگایە کارابکرێتەوەوبڕیاری بە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی بدات.
لەگەڵ ئەوەی سەرۆکایەتیەکانی عێراق و کوردستانیش ئەو تاوانانەنی بە جینۆساید ناساندووە کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراون دژ بە کورد. بەڵام دەبێت به‌شداربووانی ئه‌وتاوانانه‌ی ئەم دواییەی کەبەرانبەر بەکوردە ئێزیدیەکان کرا دیاریبكرێن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن و لەنێوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابە جاش وخۆفرۆش لەقەڵەم دەدرێن، به‌ تاوانی به‌شداری کردنیان له‌ جینۆسایدکردن و کوشتاری بەکۆمەڵی کوردە ئێزیدیەکان به‌ پێی یاساكانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی سزا بدرێن کەلە مادە “4 “یاسای تیرۆر ئاماژەی پێکراوە.
ھەرچی سەبارەت بە ئاستی نێودەوڵەتیە : دەکرێت لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بەفەرمی بناسرێت. سەبارەت بە دەوڵەت بە چەند شێوازێک دەبێت تاوانەکە لەسەر جوگرافیای ئەو ڕویدابێت، یان دەبێ تاوانبارەکان ڕەگەزنامەی ئەو دەوڵەتانەیان هەڵگرتبێت ، یان ئەگەر ھاتو تاوانبارەکان ھەڵھاتن بۆ ھەر وڵاتێکی تر ئەوا ئەو وڵاتە ناتوانێت مافی پەنابەریان پێبدات و چونکە تاوانی نێودەوڵەتی پەیوەندی بە ئاسایش و ئاشتی جیھانییەوە ھەیەو دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە لە بری جیھان بیبورێت و پەنای تاوانباران بدات.
دەکرێت ئێمەی کوردیش هەمو هەوڵەکانمان لەئێستادا کە وەزعە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەمان لەدەست نەچیت و ئەم هەلە بقۆزینەوە بۆبە جینۆساید ناساندنی کورد بەگشتی ووەکوردە ئێزیدەکان بەتایبەتی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەم قۆناغەیە. بۆ ئەوە چر بکەینەوە کەئەو کارە تاوانکاریەی لەسەر کوردە ئێزیدیەکان ئەنجام دراوە بەجینۆساید بیناسێنین هەر وەک چۆن ھۆلۆکۆست کە لە شانزە دەوڵەتدا ناسێنراوەو ھەر ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانەش نکوڵی لە ھۆلۆکوست بکات ئەوا ڕووبەڕووی سزای دارایی و بەندکردن دەبنەوە،
بۆیە ناکرێت دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەژێر بیانوی جۆراۆجۆر لێی بێدەنگ بێت، هەرچەندە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەدەر نەبوە لە کەم و کوری و رو بەروی رەخنە زۆر بۆتەوە بەهۆی نەبوونی لایەنی جێبەجێكار لەدادگاكەدا ناتوانرێت ئەو كەس و لایەنانە وەك تاوانبار لەو ووڵاتانەدا دەستگیربكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا توانای دادگاکە لەسەر ئاستی نێودەوڵوتی متمانەی خۆی لەدەست نەداوەودەسەڵاتی لەلوتکەدایە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت