هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

هەر لەگەڵ هێنانەوەی تەرمی سەرۆک مام جەلال بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بەخاک سپاردنی لە دوامەنزڵگەی خۆی لە هەرێمی کوردستان، بابەتی ئاڵاکە کۆمەڵێک قسەو قسەڵۆکی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لایەنە سیاسیەکانی نێوخۆی عێراق. هەندێکیان کە زۆر خۆیان بە دۆستی کوردو کێشەڕە واکەی دەزانی وەک کەسایەتی ناوداری هاوپەیمانی شیعەکان (موفق الروبیعی) لەگەڵ چەند پەڕ لە مانتارێکی سەربەڕەوتەکەی مالکی هەرلەگەڵ بینینی تەرمی سەرۆک تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە چاویان بەرایی نەهات هەر بەهەمان فڕۆکە کەپێی هاتبوون گەڕانەوە بەغدا.
پاشان دەستیان کرد بە لێدوانی نالۆژیکی و نابەجێ، کورد گوتەنی بیانوی باوبژ نانی جۆیە، هەروەک موفق الڕوبیعی لە ئاکاونتنەکەی خۆیدا دوڕدۆنگی خۆی دەخاتە ڕوو کۆمەڵێک بیانووی بێ بنەما دەهێنێتەوە دەڵێت سوکایەتیمان پێکراوە، هەربۆیە بەچەند خاڵێک تێبینی و گلەییەکانی خۆی خستۆتە ڕوو دەنووسێت:
یەکەم: تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستان داپۆشراوە نەک ئاڵای عێراق لە کاتێکدا تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بووە پێشتر.
دووەم: سەرجەم ئاڵاکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی سلێمانی داگیراون و لابراون لە کاتێکدا کە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین وەزیر و نوێنەری حکومی و حیزبی عێراق لەو مەراسیمە بەشدار بون”.
سێهەم: سرودی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمەکەدا بەکارهێنراوە و سرودی نیشتیمانی عێراق بەکارنەهێنراوە.
چوارەم: تاجە گوڵینەی مەسعود بارزانی کە سەرۆکی هەرێمێکە لە عێراق لە پێش تاجە گوڵینەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر ئەل عەبادی نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی عێراقەوە دانراوە.
پێنجەم: جێگای دانیشتنی نوێنەرانی حکومی حکومەتی عێراق بە بەراورد بە جێگای بەرپرسە کوردییەکان زۆر نابەجێ و ناشیاو بووە و شێوازی فەرمی پڕۆتۆکۆڵی نەبووە و خراونەتە ریزەکانی دواوە ئەوەش سوکایەتییەکی گەورەیە بە ئێمە.
هەر بۆ ڕاستکردنەوەی قسەکانی کاک ڕوبێعی و هاوەڵە بە ناو یاساییەکانی ڕەوتەکەی، سەرەتا دەبوو سەرکۆنەی سەرەک وەزیرانەکەی خۆیان بکردایە (حیدر عبادی) کە بێ گوێدانە ئەتکیاتی دبلۆماسی و بەڕێوەبردنی کارووباری دەوڵەتی و داب و نەریتی نێودەوڵەتی، دەبوو هەر لەگەڵ بیستنی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق سەردانەکەی بۆ ووڵاتی فەرەنسا هەڵبوەشانایەتەوە یان هەڵی پەساردایەبەڵام نەیکرد.!
لەڕووی عورفی نێودەوڵەتیەوە عێراق خۆی نەکرد بە خاوەنی ڕێورەسمەکە، بۆیە هەرێم ئەوهەلەی قۆستەوەو بەو ئەرکە هەستاوبە هەموو کەموکوڕیەکیەوە جێبەجێی کرد، بەڵام ئەو چەند کەسایەتیە هەموو گلەیی و گازندەکەیان خستەسەر شانی هەرێم بێ ئاگا لەوەی کە ڕێوڕەسمێکی لەو چەشنە لێژنەیەکی پرۆتۆکۆلی دەیکات کە مانای وشه‌ی ( پرۆتۆکۆل واتای له‌زگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌سه‌ر به‌رگی نامه‌یه‌ک ده‌درێت وه‌ک مۆرێک تا بزانرێت ئه‌م نامه‌یه‌ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و مۆر کراوه‌. که‌ نیشاندانی هه‌ڵس و که‌وتێکی جوانه‌ وه‌ گه‌یاندنی په‌یامێکه‌ بێ ئه‌وه‌ی بگوترێت که‌ نامه‌که‌ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ وه‌ک ڕێزگرتنێک به‌رامبه‌ر نامه‌ به‌ره‌که‌) .( بەرپرسانی هەرێمیش ڕایان گەیاند کەئەوان دەستیان وەرنەداوەتە کاروباری لێژنە پرۆتۆکۆلیەکە هەربۆیە حکومەتی هەرێم لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی شەرەفی ڕێوڕەسمی سەرۆک تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرکەوت.
هەروەها لەڕووی یاساییەوە لە مادەی (3)ـی یاسای ئاڵای عێراق ژمارە (33)ـی ساڵی 1986 دا هاتوە رێگری لە هیچ ئاڵایەك نەكردووە كە لە پاڵ ئاڵای عێراق بەرزبكرێتەوە، هیچ مادەیەك لە دەستوردا نەهاتووە بۆ رێگەگرتن لە هەڵكردنی
هیچ ئاڵایەك لەگەڵ ئاڵای دەوڵەتدا.
ئاڵای كوردستانیش لە 11-11-1999 لەپەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە(4) پەسەند كراوەو دەستوری عیراق دانیپێدا ناوە.. بە بڕیاری تەنانەت پەرلەمان رۆژی 17-12 كراوەتە ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵالەسەرتاسەری هەرێم.
هەر بۆیە ئاڵای كوردستان بە تەنها ئاڵای هەرێمی كوردستان نییە، هەتا کاتی هەموارکردنەوەی لەپەڕلەمانی هەرێمی کوردستان ئەم ئاڵایە ئاڵای هەمووگەلی کوردستانە.

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت