هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

میللەتیان بە بەڵێ و نەخێری ڕیفرانۆمەوە سەرقاڵ کردووە، بێ ئاگا لەوەی ئەمڕۆکە دوژمنانى میللەتى کورد بەرەیەکى دیکەى شەڕیان لە دژمان قوت کردۆتەوە، بەڵام شەڕێک کە نە تەقەوتۆقی تفەنگى تێدا دەبیسرێ و نە بۆنى باروتى هەست پێ دەکرێ و قوربانیانى ئەم شەڕەش کەمترنین لەو قوربانیانەی کە بە درێژایى مێژوو ئەم نەتەوەیە ستەم لێکراوە بۆ رزگاریى نیشتیمانی و نەتەوەیی بێ وچان تێکۆشاوەو خەباتی لە پیناودا کردوە.
مادە هۆشبەرەکان بوەتەئامرازێک بەدەست دووژمنانی نەتەوەی کوردەوە بەتایبەتی ووڵاتانی ئێران، تورکیا، سوریاو… هتد، کەبەهێمنی خەریکە کۆمەڵگای کوردی لەبەریەک هەڵدەوەشننەوە. بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە کوردستاندا لەزیاد بووندایە، بووە بە دیاردەیەکی ترسناک کەهەڕەشەی جدی لەکۆمەڵگای کوردی دەکات لەسەجەم بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسیدا. بێگومان لەهەر شوێنێك مادەی هۆشبەر بڵاوببێتەوە هۆشیاری نەتەوەیی نیشتیمانی نامێنێت و كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابوریی گەورە بەدوای خۆی دەهێنێت.
زانایان و پسپۆران و ڕێكخراوه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مه‌ڕ دانانی پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیارده‌ی گیرۆده‌ بوون گه‌لێك تاووتوێیان كردووه‌، بیروڕای جیاواز سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ و نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون هاتوونه‌ته‌ گۆڕێ، ته‌نانه‌ت بۆ خودی زاراوه‌كه‌ش چه‌ندین جار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. له‌و زاراوانه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌كارهێنراوه‌: ئالووده‌بوون، ڕاهاتن، پشت پێبه‌ستن، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان، خراپ به‌كارهێنانی ماده‌كان، گرفتی ده‌رمان به‌كارهێن و… هتد.
بۆ ئه‌وه‌ی بوارمان بۆ بڕه‌خسێت كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ خوێنه‌ران بناسێنین، ئه‌وا خۆمان له‌ پێناسه جۆراوجۆره‌كان به‌دوور ده‌گرین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین دیارده‌ی ئالووده‌بوون له‌شێوه‌ گشتیه‌كه‌یدا بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ده‌رئه‌نجامی زۆربه‌ی پێناسه‌كانه‌.
بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکان وکەسانی ئالودە بو وە بازرگانی کردن بەو مادانەوە لەسەر ئاستی جیهان بۆتە دیاردەو لە هەرێمی کئردستانیش لەو دیاردە ترسناکە بێبەش نیە. کە هەندێکەس بە ئەنفالی سپی و مەرگی سپی ناوزەندی دەکەن.
ئەگەرچی لە وڵاتانى جیهان ئەم دیاردەیە بەربەرکانى لەگەڵ دەکرێ و ڕوبەڕوی دەبنەوە و کۆنترۆڵ دەکرێ، بەڵام لە بەشەکانیتری کوردستان (بە تایبەت لە رۆژهەڵاتى کوردستان) ئەم دیاردەیە لە لایەن حکومەتەوە نەک بەربەرەکانیى لەگەڵ ناکرێ بەڵکوو بە شێوەیەکى سیستماتیک پەرەى پێ دەدەرێ، رێى بۆ خۆش دەکرێ و وەک چەکێک لە دژى ئیرادەى نەتەوەیى ئەم گەلە ستەم دیدەیە بە کار دەهێندرێ.
ئەگەر دادگای تاوانەکانی هەرێمی کوردستان بریار بەسەر تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکاندا بسەپێنێت ئەوە زۆرینە ئەو کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە دوژمنانی گەلەکەمان لێی یاساغ نەکردون رێی پێداون!.
بێگومان کەسی ئالودەبو بۆ بە دەست هێنانی ئەو مادەیە پەنا بۆ هەمو کارێکی تاوانکاری دەبات لەوانە، دزی، کوشتن، کاری بەد رەوشتی، زۆر جاریش کاسانی توش بو بۆ بە دەست هێنانی بڕیک لەو مادەیە لەلایەن دوژمنانەوە وەک سێخورو بەکرێ گیراو دژ بە سەروەری وڵات بە کار دەهێنرێن. هەرچەندە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە لەووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر دەگۆڕێت، بەهەمانشێوە یاساو جۆری سزاکەیشی جیاوازە.
هەربۆیە دادگاکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە ئێستادا بوونەتە جێی مشت و مڕو یەکلایی کردنەوەی ئەم دیاردە کوشندەیە.
ئەگەر بە دۆسیەکانی دادگای تاوانەکان و دادگای کەتندا لە دادگاکانی عئیراق و هەرێمی کوردستانیشدا بچینەوە ئەوە لە بریارەکانی ئەودادگایانەدا بە ڕوونی ئاماژەی پێکراوە کە چۆن یاساى عێراقى سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەکان و جۆری سزاکانی بەم شێوەیە ئاماژە پێکردوە :
لەم یاسایەدا تەنها مادەیەک کە باس لە بارى یاسایى کەسى ئالودەبوو بە مادەى هۆشبەر بکات ماددەى 14 برگەى 2 کە یاسا دانەرى عیراقى سزاى 3 ساڵ کەمتر نەبێت 15 ساڵ زیاتر نەبێت زیندانى داناوە بۆ ئەو کەسەى کە ئەو مادە هۆشبەرانەى پێبگیرێت کە لە ماددەى 3ى ئەم یاسایەدا هاتوە و مەبەست لێى بەکارهێنانى شەخسى بووە. بەڵام لە برگەى 7 دا دەڵێت: دادگا بۆى هەیە ( واتە حاڵەتەکە جوازییە) لە جیاتى ئەوەى ئەو سزایە بسەپێنێت، فەرمان بدات بە دانانى کەسە ئالودەبوەکە لە (مصحە) یان شوێنى تایبەت کە وەزارەتى تەندروستى دابینى کردوە بۆ چارەسەرکردن بۆ ماوەى 6 مانگ، دواتر پێش تەواو بوونى ئەو 6 مانگە بەردەدرێت لەسەر داواى داواکارى گشتى یان خودى کەسە مەحکومەکە ئەگەر دەرکەوت بارى تەندروستى باش بووە بەپێى راپۆرتێکى پزیشکى ئەو شوێنە. لەمرۆدا هەموو ئەو کەسانەى کە بە تۆمەتى ئالودەبون بە ماددەى هۆشبەر دەستگیر دەکرێن سزاى 3 ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێت وە برگەى 7 لە یاساکە جێبەجێ ناکرێت لەبەر نەبوونى شوێنێک یاخود سەنتەرێک بۆ چارەسەرى ئەو کەسانە.
بەڵام لەگەڵ ئەمانەیشداهەرچەندە مادە هۆشبەرەکان هەندێکیان سروشتین و هەندێکیشیان دروستدەکرێن، کە بەکارهێنەرانیان ئالوودە دەکەن، لە رووی یاساییەوە چاندن و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان قەدەغەیە، بەڵام جۆرێک لەو مادانە لە ڕووى پزیشکییەوە وەک ئازار شکێنى زۆر بەهێز بەکاردەهێنرێن، ئەویش کاتێک دەبێت کە ڕەچەتەى پزیشکى هەبێت.
هەروەها مەترسی کرانەوەی سنوورەکان و هاتنەناوەوەی خەڵکی بیانی و کردنەوەی کۆمپانیای وەهمی و ئەم باردۆخە نەخوازراوە وایان کردووە هێنانی مادەی هۆشبەر و ڕێژەى بەکارهێنانی بەرز بێتەوە.
بە پێی راپۆرتێکی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 1990، عێراق لەڕووى بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەى ماددە هۆشەبەرەکاندا پاكترین وڵات بووە، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە عێراق و تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش ڕووی لە زیادبوون کردووە. گۆڕینی بارودۆخی سیاسیی، جەنگ و ململانیی، خراپی باری ئابووریی و ناسەقامگیری سیاسیی، کاردانەوەی راستەوخۆیان هەیە لە گەشکردنی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دوایی د “.
مادە هۆشبەرەکان ئەوەندە مەترسی بۆ سەرئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی درووستکردووە وەزیری تەندرووستی ناچار بە دانپێانان کردووە کە بە حەسرەتەوە باس لەو مەترسیە جیهانیە گەورەیەدەکات کە هەرێمەکەی ئێمەشی تێوەگلاوە.
ئەمە وتەی رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە لەهەرێمی کوردستانە، کە دەڵێت: شەڕی دژی تیرۆر و قەیرانی دارایی كۆتاییان دێت، بەڵام شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان تەواو نابێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت