هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

سوپای تور کیا لە (20/1/2018)ەوە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوشێوەکانی داعش و بە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی ناتۆ دەستیان کردوە بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی چڕ، لە ژێرناونیشانی (چڵە زەیتوون) کە سەرەتا ئامانج لێی بریتی بوو لە چونە ناوخاکی سوریاوە بە قوڵای (30)کم لە سنوری عەفرینەوە، بەڵام پاشان چاوی تەماعیان گۆڕی بۆ داگیرکردنی تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە لێدوا نەکانی ئەم دواییەی ئۆردۆگان و دارودەستەکەیەوە ئەم چاوجنۆکیە پشتڕاستکرایەوە.
تورکیا هەمیشە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە بەشێِکی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەیەنن بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەوان بەشێکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان کە پارتێکی کوردییە و لە قۆناغی خەباتی رزگاری نەتەوەیی ونیشتیمانیدایە دژی تورکیا ئەمە لە کاتێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆیان لەگەڵ پارتی کریکارانی کوردستان نیە.
بەڵام…. تورکیا بێ گوێدانە یاسا و بنە ما نێودەوڵەتێکان، هێرشی بەر بڵاوی دەست پێکرد، هەروەک ئاشکرایە لەپاش جەنگی جیهانی دووەمەوە بە تایبەتی لەدوای دەرکردنی بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بەدەق یاساغی کردووە کە هیچ ووڵاتێک بۆی نیە دەست درێژی بکاتە سەر ووڵاتێکیترو کوشت وبڕی خەکەکەی بکات، ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخراوێکی جیھانی نێونەتەوەیی‌یە، کە بیرۆکەی درووست بوونی دەگەرێتەوە بۆ 12 ئۆگستی 1941 واتە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم. مەرجەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەمەبەست لێی:-
A– ئاشتی و ئاسایشی تێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانیی بۆ پێشخستنی پەیوەندی‌یەکی برادەرانە لەنێونەتەوەکان.
B – یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەل یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی هەژاران ، سەرکەوتن بەسەرنەخوێندەواری و نەخۆشی وبرسیەتی یەکتر. وە بۆ ھاندانی ڕێز بۆ ماف و ئەرکی ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.
هەروەها هۆکارێکیتری ڕێگری کردن لەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ووڵاتان. دامەزراندنی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ بوو،‌ کە ئامانج لێی:
پارێزگاری له‌ مافی مرۆڤ و به‌رگری له‌ ڕوودانی شه‌ڕێکی تری وه‌ک شه‌ری دووی جیهانی، که‌ پتر له‌ 60 میلیون ئینسانی تێدا کوژرا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی جیهانێکی نوێ، له‌ سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و یه‌کسانی و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ دابمه‌زرێ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی نێوان گه‌لان و ده‌وڵه‌تان له‌ ڕێگای وتوووێژ و حاکمییه‌تی یاساوه‌ چاره‌سه‌ر بکرێ..
له‌ یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی دا، حوکمی ئه‌م بانگه‌وازه‌، له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسای هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌یه‌ که‌ ژێره‌که‌یان ئیمزا کردوه‌.
هەروەها گەشەسەنی بیرۆکەی دیمۆکراسی و دامەزراندنی چەندین ڕێکخراوی مرۆیی وەک ( جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ ) وایان کرد تواناو هێزی ووڵاتە چاوچنۆکەکان بۆ سەر نەتەوە ژێردەستەکان بوەستێنن, کە لە جاڕنامەکەدا لەمادەی – 21 دا، بە سێ خاڵ ئاماژەی پێکردووە:
1 ) ھەموو کەسیک مافی ئەوەی ھەیە کە لە کارو باری بەریوە بەرایەتی گشتی ولاتی خۆی، بەشێوەی راستەوخو یان لە ڕێگەی ھەلبژاردەنی نوینەرانێک کە ئازادانە ھەلبژێردراون بەشداری بکات.
2 ) ھەموو کەسیک مافی ھەیە بە یەکسانیی ھەلومەرجەکان، کاروباری گشتیی وڵاتی ھەبێ.
3 ) ئیرادەی گەڵ، بنچینە و سەرچاوەی دەسەلاتی حکومەتە. ئەم ئیرادەیە دەبی بە شێوەی ھەڵبژاردن بیتە ئاراوە کە بە پێی راستگۆیی و بەشیوەی نەھینی یان ھاو‌شیوەکانی بەریوە بچیت کە ئازادی دەنگدانی تیدا مسۆگەر دەکات.
لەگەڵ بوونی ئەم هەموو یاساو بڕیارانە کە وەک میتۆد ودەق ئامادەگی هەیە، بەڵام،، مەخابن لە ئەرزی واقع یەک بڕگەو مادەی لەبەرژەوەندی گەلانی بن دەستی ستەم لێکراوی وەک گەلی کورد لێ جێبەجێ نەکراوە، ئەوا ڕۆژئاوای کوردستان بە پێش چاوی ئەو ڕێخراوانەو هەموو دونیاوە تورکیا و هاوپەیمانەکانی هێرشی بۆسەر خاک و دانیشتوانەکەی ڕۆژ ئاوای کوردستان دەست پێکردووە زاڵمانە کوو شت وبڕی خەڵکی سڤیل دەکات، کە لەلایەن هەندێ ووڵاتانی ئەندام لەناتۆپشتیوانی دەکرێت کە هەندێ لەو ووڵاتانە خۆیان بە پارێزەر و داڕێژەری ئەو یاساو بڕیارانە دەزانن بۆ ڕێگرتن لەدەست درێژی و پاراستنی مافی نەتەوەکان.! هێرشەکەیان هاوکار لەگەڵ هێزە بەناو ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەو وەکو هاوشێوەکانی داعش بە هەمووجۆرە چەکێکی مۆدیرن بەر بوونەتە گیانی خەڵکی بێتاوان. سووربوونی هێزە سەرەکی یە نێودەوڵەتی و هەرێمی یەکانیش هۆکاری سەرەکین لەم تراژیدیایەی ئێستادا کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان بەرەونائارامی تەواوو بردووە و ڕوبەڕوی کوشت و بڕو قات وقڕی کردۆتەوە لەسەرانسەری دونیاو ناچەکە بەتایبەتی.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.