هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

یەکێک لەو ڕەخنانەی لە قاعیدە و داعش دەگیرێت بە بەردەوامی ئەوەیە, بۆ دەستیان دەگاتە ئەوروپا و ئەمریکا و ئوستڕالیا، لە پشت حەوت بەحرەوە، بۆ دەستیان ناگات بە ئێرانی هاوسنوور؟! ئەخر قاعیدە و داعش هەزارەها شوێنکەوتەیان لە ئێراندا هەیە، ملیۆنەها سونی چەوساوە و پەڕاوێزخراو هەن لە ئێران کە وەک هاوڵاتی پلە دوو و سێ مامەڵە دەکرێن، بۆچی هێندە عاقڵ و بێ زیانن، توندڕەوێکیان لەناو هەڵناکەوێ کە لەو ئەوروپایە یەکسانخوازە خۆ کوژی دەکات، کەچی لەو ئێرانە تائیفیەی پڕ لە جەور و ستەمە کەرێتی نایگرێ و کردەیەکی خۆ کوژی بکەن؟! بۆ عاقڵ عاقڵ لە ئێرانەوە دێن لە عێڕاق خۆیان دەتەقێننەوە و لە موسڵ پێشمەرگە دەکوژن، کەچی ناتوانن لە ئێران یەکێکیان خۆی بتەقێنەوە یان وەک ئەوروپا بە لۆریەک خەڵک بخاتە ژێریەوە؟!

یان دەستڕێژیەک لەو هەموو بۆنە دینیانەی سەر شەقام و مەقام و مەزارەکان بکەن؟!
بۆیە چاودێرێکی زۆر گومانیان لە پەیوەندی نێوان ئێران و ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستانە هەیە، وەک بڵێی ڕێکەوتنێکی نهێنی لە نێوانیان دا هەبێت و هەردوولا پابەندی سەلامەتی یەکتر بن. هەتا جوێنی داعش بە قاعیدە بریتیە لە ( ڕۆڵەکانی ئێران )! وەک لە وتاری جیابوونەوەی داعش لە قاعیدە، ی ابو محمد العدنانی لە 12/5/2014 هاتوە و تۆمەتباری ایمن زەواهیری ئەمیری قاعیدە دەکات کە داوای لێیان کردوە توخنی ئێران نەکەون!
بێگومان ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی زۆر هەیە لەسەر پەیوەندی ئێران و قاعیدە و داعش، و بوونی دەیەها سەربازگەی ڕاهێنانی سەلەفیەتی جیهادی لە نێو خاکی ئێراندا!
دوو سێ ساڵە ئێران وەک هەوڵێک بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و ڕەواندنەوەی ئەو تۆمەتانە بە بەردەوامی هەواڵی ئاشکرابوونی گروپی تیرۆرستی داعشی لێرەو لەوێ لە هەواڵەکانی باس دەکات، بەڵام هەواڵەکان وەک فیلمی هیندی بوون، لە دوا ساتی هەوڵێکی تیرۆرستی هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەموویان دەگرتن و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنیەکانیش دادەگرت! یان بەرلەوەی هیچ بکەن یەک دوو لاشەی کوژراوی گوماناوییان نیشانی میدیاکان دەدا!
بێگومان چاودێران گومانیان کەوتە ئەو هەوڵانەی ئێران بۆ خۆ دەرخستن وەک قوربانیەکی تیروریزمی سوونی، چەندین ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئەو هەوڵانەی ئێران کرد و بە ساختەکار وەسفیان کردن.
ئەوەی ئەمڕۆ لەو هێرشانەی سەر گۆڕستانی خومەینی و پەرلەمانی ئێران ڕویاندا بەڕای من یان لێکترازانی ئێران و ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستانەیە یانیش کەمن زیاتر بیرم بۆ ئەو ئەگەرە دەچێت هەوڵێکی تری ئێرانە و بەرزکردنەوەی ئاستی نمایشە کەیەتی بۆ خۆ نیشان دان وەک قوربانی تیرۆریزم!







هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە