هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

تورکیا سیاحەتگەی تیرۆرستانە و زیندانی ئازادیخوازانە!‏
هاریکاریەکیتری تورکیای ئەردۆگان بۆ داعش بریتییە لە ئاسانکردنی هاتووچۆی داعشەکان، حکومەتی تورکی سەرەڕای ‏کردنەوەی هەموو سنورەکان بۆ هاتووچۆیان، بەپێی ڕۆژنامەی ‏Today’s Zaman‏ تودەی زەمانی تورکی کە بە ‏ئینگلیزی دەردەچێت، زیاتر لە سەد هەزار پاسپۆرتی ساختە کردوە بۆ داعشەکان!‏
بۆیە وەك لە ڕاپۆرتێکی مەیل ئۆنڵاین ‏Mail Online‏ بە وێنەوە بڵاوبوەوە کە چۆن داعشیەکان بۆ مۆڵەت و گەشت و ‏گوزار و حەسانەوە دەچنە سەر کەنارەکانی تورکیا، تێکەڵ بە خەڵکی سەر کەنارەکان دەبن بە ڕیشی تاشراو و جلی ‏مۆدرن، لە هەر کاتێك فەرمانیان بۆ بێت خەڵکە توریست و گەشتیاران دەکوژن بە ئاسانترین شێوە! تەنها بەریتانیا یەك ‏ملیۆن گەشتیاری بۆ تورکیا دەچێت ساڵانە بەپێی ڕاپۆرتەکەی‎ ‎‏ مەیل ئۆنڵاین‎ Mail Online ‎‏!‏‎ ‎سەیر لەوەدایە ئەو ‏داعشەی کە وێنەی لە کەنارەکان گرتووە، هەمان کەس بە ئاڵای ڕەشی داعشی و جلی شەڕەوە وێنەی گرتووە لەناو ‏پایتەختی تیرۆریزمی داعش ڕەقە! لەوەش سەیرتر هەر ئەو کەسە چۆن وێنەی لەگەڵ دیمەنە جوانەکانی دەریا گرتووە، بە ‏هەمان شێوە وێنەی لەگەڵ سێ چوار سەری بڕاو و لاشەی بێ سەر گرتووە بە هەمان هێمنی و زەردەخەنەوە!‏
تورکیای ئەردۆگان ئەو وەحش و دڕندانە پەروەردە دەکەن، بۆیە دەبێت ئێمەی کوردیش تا سەرئێسقان پشتگیری لە ‏ڕۆژئاوا بکەین بۆ شکاندنی لووتیان وەك چۆن ئێستا لە عێڕاق لووتیان شکێنرا، و لە سوریاش خەریکە شەڕڤانان پایتەختی ‏تیرۆر ڕەقەیان لە ژێر دەست دەردەهێنن. وێنەکان و کەسایەتی ئەو داعشە لەلایەن پیاوێکی بەریتانی بە ناوی ‏Macer ‎Gifford‏ کە چۆتە ڕیزی شەڕڤانان ئاشکرا کرا بۆ مەیل ئۆنڵاین، و لە یەکێك لە قسەکانی دەلێت:” ئەوە مۆتەکەی هەموو ‏خێزانێکە، لە پاش ڕووداوە تیرۆرستەکەی کەنارێکی تونس، خەڵك دەبێت وریا بێت لە هەڕەشە جیهانیەکانی ‏داعش. بەڕاستی ترسناکە شەڕکەرێکی داعش ببینیت لە سوریاوە هاتوە، بە زەردەخە و ئاسوودەییەوە لە تەك گەشتیاران ‏ڕاوەستابێت! هەروەها دەڵێت ئەوە شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی ئاسایشی تورکی کە بەو هەموو دەوڵەمەندیەوە نەتوانن ‏ئاگاداری جموجپڵی ئەو داعشانە بن، کە بە ئارەزووی خۆیان دێن ودەچنە ناو تورکیا، کەچی من لە بەریتانیاوە ئاگادار بم!‏‎ ‎ ‏[1]‏
بێگومان ئاسایشی تورکی ئاگادارن و چونکە خۆیان دروستکەری یان خودانی هەرە گەورەی داعشن، ئەو داعشانەش وەك ‏دابەستی بەخێودەکات تەنها بۆ ئەوەی بەکاریان بهێنن لە دژی کورددا، نەك لە پێناو ئیسلام و خەلافەتی داعشی ئیسلامی، ‏چونکە تورك هەتا ئیمان بە خواشیان ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئیمانیان بە تورکایەتی، کە وەك عەقیدەیەکی دینی فاشستی ‏پیادەی دەکەن لە ژیانیاندا.‏
هەر دوێنێ لەناو ملیۆنەها گەشتیار میت و ئاسایشی تورك لاوێکی بەریتانی دەستگیر کرد بەناوی جۆزیف ڕوبسون، کە ‏کاتی خۆی بۆ 3 مانگ چوبوە ناو یەپەگە بۆ جەنگیش نا بەڵکو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە پێی ‏وتەکانی ڕۆژنامەی ‏Hurriyet daily‏ تورکی!‏ ‏ [2]‏
باشە بۆ داعشی سەربڕ ناناسێتەوە، کە وێنەی لە تەك سەری بڕاودا گرتوە، بەڵام گەنجێکی بەریتانی دەناسێتەوە، کە هیچی ‏نەکردوە ڕاستەوخۆ دژی تورکیا، ئەگەر داعشیەت دوکانێکی ئەردۆگان نەبێت؟!‏
دیارە ئەو ماوەیەی جۆزێف ڕۆبنسن لەناو یەپەگە بووە بۆ هاریکاری پزیشکی، زۆر شت فێر بووە، بەڵام نەیانتوانیوە ‏فێری سروشتی دڕندانەی داعشیانەی ئەردۆگان و تورکی بکەن، دەنا چۆن وا بێ خەم گەشت وگوزار دەکات بۆ تورکیا؟! ‏تورکیای ئەردۆگان لێوان لێوە لە داعش.‏

سەرچاوە:
‏[١] dailymail
By John Hall for MailOnline, Published: 13:47, 24 July 2015 | Updated: 15:51, 24 July 2015 ‎

‏[٢] ‏telegraph/‎

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت