هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

دوای كۆبونەوەی لایەنە خاوەن بەرژەوەندییەكان بڕیاردرا 25/9/2017 گشتپرسی لەباشور ئەنجامبدرێت. لەئەگەری ئەنجامدانیدا چارەنوسێكی بێ پێشبینی و ناڕۆشن چاوەڕێمانە.
چونكە ئەم گشتپرسی نەڕای گشتی سیاسی لەسەرە نە كۆدەنگی نەتەوەیی، لایەنەكان هێشتالەسەرئەم پرسە كۆك نین، چونكەبەڕێكارەیاسایی و دەستورییەكاندا تێنەپەڕیوە، ئەولایەنەی پێویست و یاسییە بەڕێكارەكان هەڵبستێت ناكارایە و پەك خراوە بەگشتی هەرێم لەڕووی یاساو دەستور لەژێرپرسیاردان، سەرۆكی هەرێم و بەشێك لەوەزیرەكان نایاسایین و ڕەهەندی یاساییان نییە، ئێستا ئەو لایەنانەی هەوڵ بۆ گشتپرسی دەدەن بێگومان ئەولایەنانەن كە یاساو دەستوریان پێشێل كردووەو ئەوكەسەی بەم پرسە یاسایی و دەستورییە هەڵدەستێت خۆی نایاسای و نادەستورییە،
ئەگەرگشتپرسی سەركەوتوو بێت، ئەولایەنانەی لەگەڵ گشت پرسی نەبوون توشی بوهتانی خاین و نۆكەری دەبنەوە چونكەگشتپرسی بۆ چارەنوسێكی پڕقەیرانترو گەندەڵی سیاسی تردەكرێت نەك بۆ سەربەخۆیی و داوای ڕەوای گەل،
ئەگەرسەركەوتوش نەبێت بەهەمان شێوە ئۆباڵەكەی هەردەخرێتە ملی ئەو لایەنانەی كەلەگەڵ گشتپرسی نەبوون، بەهەموو بارێكدا ئەولایەنانە زیان مەندن و بەخاین لەقەڵەم دەدرێن هەرچەندەبەشی زۆری كۆمەڵگاش ڕازی نییە بەم گشت پرسییە ئەگەر دەنگیشی پێ بدەن بۆ ئاسودەكردنی ویژدانەبەرامبەربەنەتەوە و كوردستان،

پرسیار ئەوەیە: ئایا چارەنوس و گوزەرانمان چی بەسەردێت..؟
بێ گومان وەڵامەكە ڕوونە چارەنوسێك لایەنێكی سیاسی بێ گوێدانە لایەنەكانی تردیاری بكات تەنیا دەتوانێت بەرژەوەندی ئەندامان و چارەنوسی لایەنگرانی باش بكات،
پەرلەمان كە دەبێت ئەوبەم كارەپیرۆزەهەستێت پەكخراوە، لایەنێك بڕوای بەدەستورو یاساو ئازادی نەبێت ئەبێت دەوڵەتەكەی چۆن بێت، بێ گومان ئەولایەنانەی تریش كەلەگ گشتپرسین بۆپاراستنی و بەرژەوەندی و پێگەیان لەگەڵ گشپرسین لەوەدڵنیان كەپارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنیاش بێت گشتپرسی هەردەكات و ئەوانیش ئاقیبەتیان خاین و نۆكەری شیعەگەری دەبێت.
ئەم گشتپرسییە چەندە بۆ بەرژەوندی گەلەهێندە پتربۆپاراستنی بەرژەوەندی پێگەی ئابووری و حوكمڕانی بنەماڵەو مەلاكەتی بنەماڵەیەكە، لەوەتێگەیشتین كەچارەنوسی ئەوانەی لەگەڵ پارتی و گشتپرسی نین چی بەسەردێت.
باشە هەرێمێك بەم هەمووداهات و نەوت و ئابوریە بەهێزەوە ئەوەژیانی پێشمەرگەو دانیشتوانەكەی بێت پاش بیست و شەش ساڵ حوكمڕانی پەرلەمانمان نەبێت و ئازادی نەبێت و موچەوبژێوی ژیان بەو شێوەیەبێت و ئەم حكومەتە ناشەفاف و پڕ گەندەڵ و پڕدزو پڕمافیایەی ھەبێت ئەگەر ببێت بەدەوڵەت دەبێت چیمان بەسەربێت..؟
كێ گەرەنتیمان ئەداتێ بۆ ئەوەی نەبێتە كۆریای باكور..؟
حیزبێك ئێستا دەستی بەسەر هەموو ووڵاتدا گرتوو ئەگەر دەوڵەت ڕابگەیەنێت ئەبێت چی بكات..؟
ئێستا خۆی بەخاوەنی ووڵات ئەزانێ و ئەبێ ئەوكات بڵێت چی..؟
پێویستە لایەنە نەیارەكان دوای گشتپرسی ئیفلاسی سیاسی خۆیان بانگەواز بدەن.
پێویستە ئازادی خوازان و دەنگە دلێرو ئازاكان ووڵاتێكی تربدۆزنەوە بۆ نمونە كۆریای باكور بۆ ئەوەی لێی بژین.
كوا موچەكەم..؟
كوا شەفافیەت..؟
كوادەستور..؟
كوائازادی..؟
كوایەكسانی..؟
كوامیدیای ئازاد..؟
كوایاسا..؟
كوادەنگدان..؟
كوا بڕوانامەكەم..؟
پێویستە ئەم دەستەواژانە لەفەرهەنگی بیركردنەوە و خەیاڵدا بسڕینەوە.

 







هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە