هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

لەنوسینێکی دا، نوسەرو کادری یەکێتی” عەدنان کۆچەر، کوڕی شەهید کۆچەر، بەناونیشانی ( نامەکەی تاڵەبانی باوک )، دەنوسێت: كاڵفامی‌ سیاسیی‌و میدیایی پارتی‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ روداوه‌ مێژووییه‌كانی‌ نێو كتێبی (مام جه‌لال، دیداری‌ ته‌مه‌ن)، له‌بری‌ خۆپاككردنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه‌، ده‌یانه‌وێت له‌رێی دروستكردنی‌ نامه‌ی‌ ساخته‌و وه‌همییه‌وه‌ نیشانی‌ ڕای‌ گشتی‌ بده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌دیداری‌ ته‌مه‌ندایه‌، دنیابینی‌ جێگیری‌ تاڵه‌بانی‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی‌ ده‌شیا یاده‌وه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ تۆمار بكات، پیاوێكه‌ تا كۆتاییه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ سیاسیشی له‌ستایشكردنی‌ بارزانی‌‌و ماڵباتی‌ بارزان به‌رده‌وام بووه‌و به‌ڵێنیشی داوه‌ بۆ ئه‌به‌د به‌و پێودانگه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دنیابینی‌ سیاسیی پارتی‌‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ بكات.

هەروەها لەبەشێکی تردا دەنوسێت: تاڵه‌بانی‌ باوك له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕكابه‌ره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ركێشی سیاسیی گه‌وره‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوو هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان له‌دۆسیه‌ی‌ مه‌ترسیدار تێوه‌نه‌گلێن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نجامی‌ په‌رچه‌كرداری‌ سایكۆلۆژی‌ یاری به‌دۆسیه‌ی‌ مه‌ترسیدار‌و پڕ ده‌رده‌سه‌ریی‌ نه‌كه‌ن، هه‌میشه‌ له‌ئه‌نجامی‌ به‌رپرسیاریه‌تیی‌و تێگه‌یشتن له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ قۆناغه‌كه‌ به‌زمانێك كه‌ ده‌شێت موجامه‌له‌و ستایشی له‌خۆی گرتبێت له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی‌ دواوه‌، ئه‌و زاته‌ كاتێك له‌رێی میدیاوه‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ ئاوێته‌ به‌موجامه‌له‌شی به‌كارهێنابێت.

ئەمەی خوارەوە، تەواوی بابەتەکەی نوسەرو ڕووناکبیر عەدنان کۆچەرە

عه‌دنان كۆچه‌ر: نامه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی باوك.
كاڵفامی‌ سیاسیی‌و میدیایی پارتی‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ روداوه‌ مێژووییه‌كانی‌ نێو كتێبی (مام جه‌لال، دیداری‌ ته‌مه‌ن)، له‌بری‌ خۆپاككردنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه‌، ده‌یانه‌وێت له‌رێی دروستكردنی‌ نامه‌ی‌ ساخته‌و وه‌همییه‌وه‌ نیشانی‌ ڕای‌ گشتی‌ بده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌دیداری‌ ته‌مه‌ندایه‌، دنیابینی‌ جێگیری‌ تاڵه‌بانی‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی‌ ده‌شیا یاده‌وه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ تۆمار بكات، پیاوێكه‌ تا كۆتاییه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ سیاسیشی له‌ستایشكردنی‌ بارزانی‌‌و ماڵباتی‌ بارزان به‌رده‌وام بووه‌و به‌ڵێنیشی داوه‌ بۆ ئه‌به‌د به‌و پێودانگه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دنیابینی‌ سیاسیی پارتی‌‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ بكات.
له‌راستیدا (مام)ناسی وه‌ك شێوازێك له‌شێوازه‌كانی‌ تێگه‌یشتن له‌بیرو دنیابینی‌ مام بۆ هه‌موو كوردو یه‌كێتییه‌كان گرنگه‌، چونكه‌ تاڵه‌بانی‌ باوك له‌دووربینی‌‌و وردبینییه‌كه‌ی‌، له‌تێفكرینی‌ قوڵی‌ بۆ ئه‌و روداوانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆیی‌و هه‌رێمی‌ روده‌ده‌ن‌و ده‌شێت روبده‌ن، له‌زۆر قۆناغی‌ مێژوویی له‌پێناو كوردایه‌تیه‌كی‌ راسته‌قینه‌ ئه‌و زاته‌ی‌ ناچار به‌دانوستانی‌ ناهه‌وسه‌نگ كردووه‌، به‌ڵام بۆ هه‌میشه‌ دانوستانه‌كانی‌ مام له‌سۆنگه‌ی‌ هێزو به‌رپرسیاریه‌تی مۆڕاڵی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وه‌ی‌ له‌رابردوودا رویداوه‌و مام ئه‌ندازیاری‌ رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ بووه‌، ده‌شێت زۆرجار ركابه‌ره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ بۆ لایه‌نگرانیان وه‌ك خاڵی‌ لاوازی‌ مام‌و یه‌كێتی‌ ده‌رخواردی‌ رای‌ گشتی‌ خۆیانی‌ بده‌ن.
تاڵه‌بانی‌ باوك له‌ماوه‌ی‌ رابردوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ركابه‌ره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ركێشی سیاسیی گه‌وره‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ روداوو هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان له‌دۆسیه‌ی‌ مه‌ترسیدار تێوه‌نه‌گلێن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نجامی‌ په‌رچه‌كرداری‌ سایكۆلۆژی‌ یاری به‌دۆسیه‌ی‌ مه‌ترسیدار‌و پڕ ده‌رده‌سه‌ری‌ نه‌كه‌ن، هه‌میشه‌ له‌ئه‌نجامی‌ به‌رپرسیاریه‌تیی‌و تێگه‌یشتن له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ قۆناغه‌كه‌ به‌زمانێك كه‌ ده‌شێت موجامه‌له‌و ستایشی له‌خۆی گرتبێت له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی‌ دواوه‌، ئه‌و زاته‌ كاتێك له‌رێی میدیاوه‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ ئاوێته‌ به‌موجامه‌له‌شی به‌كارهێنابێت، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ به‌خشینی‌ ئامۆژگاری‌ به‌ركابه‌ره‌كانیه‌تی‌، ئه‌و ده‌مه‌ی‌ مام ستایشی یه‌كێك له‌ركابه‌ره‌كانیشی كردبێت، بێگومان بۆ راستكردنه‌وه‌و پاراستنی‌ بووه‌ له‌هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ ده‌شێت روبدات. هه‌ربۆیه‌ش مام ناسی، به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ روكه‌شیانه‌ی‌ گوتاره‌كانی‌ مام به‌دینایه‌ت، به‌ڵكو به‌ لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌ره‌هه‌نده‌ مێژوویی‌و سیاسییه‌كانی‌ گوتاره‌كه‌ی‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت‌و به‌ده‌ست دێت.
نامه‌ دروستكراوه‌كه‌ی‌ میدیاكانی‌ پارتی‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كانی‌ ته‌مه‌نی پێ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر رای‌ گشتی‌ خاڵی‌ بكه‌نه‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ شوره‌ییه‌كی‌ میدیایی‌و سیاسییه‌، هاوكات ناتوانێ‌ هیچ له‌و حه‌قیقه‌ته‌ مێژووییانه‌ی‌ خۆیان بگۆڕێت كه‌ په‌نجا ساڵی‌ رابردوو وه‌ك مۆته‌كه‌ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تیه‌وه‌ سه‌پاندویانه‌، هه‌روه‌ك ناشتوانن بۆ ئه‌به‌د ئه‌و وێنه‌ی‌ مامی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌رراستی‌‌و راستگۆییه‌كه‌ی‌، له‌و زمانه‌ی‌ كه‌ ئاوێته‌یه‌ به‌ به‌رپرسیاری‌و تێگه‌یشتنی‌ قوڵ، وه‌رگۆڕن بۆ وێنه‌یه‌ك كه‌ لایه‌نگره‌كانی‌ خۆیان ده‌یخوازن.
زمانی‌ تاڵه‌بانی‌ باوك، ده‌شێت له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، وه‌ك به‌شێك له‌په‌روه‌رده‌و مۆڕاڵی‌ كه‌سی خۆی‌ خه‌ڵكی‌ به‌رزتر كردبێته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌رگیز له‌هیچ گوتارو په‌یامێكیدا خۆبچووككردنه‌وه‌ی خۆی‌ خه‌سڵه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌و نه‌بووه‌، ئه‌و چونكه‌ پیاوێكی‌ گه‌وره‌و به‌رز بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زمانی‌ ئه‌و، زمانی‌ سیاسه‌ت‌و ئاكارو مۆڕاڵ بوو، نه‌ك زمانی‌ ئه‌و نامه‌ دروستكراوه‌ی‌ كه‌ پارتی ده‌یهه‌وێت له‌ستایشكردنی‌ رابه‌ره‌كه‌ی‌ خۆیان به‌ناوی‌ مامه‌وه‌ نیشانی‌ رای‌ گشتی‌ بده‌ن.
دروستكردنی‌ نامه‌ی‌ ساخته‌، بۆ خه‌ڵكێك كه‌ مێژوویه‌كی‌ ساخته‌ی هه‌یه‌و ئێستاش به‌ناوی‌ كوردایه‌تیه‌كی‌ ساخته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ سه‌ردارو گه‌وره‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌، هه‌میشه‌ له‌به‌رامبه‌ر راستییه‌كاندا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ش به‌رله‌وه‌ی‌ ئه‌و نامه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ خۆشنوسه‌كانی‌ خۆیان كه‌ هێزی‌ لاساییكردنه‌وه‌ی‌ باشی هه‌بووه‌ روناكی‌ ببینێ‌، زوو له‌كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ خاڵی‌ كرایه‌وه‌و نیشانی‌ هه‌مووان درا، ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ (به‌رلین) له‌دایك نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌هه‌ولێر باڵی‌ ساخته‌ی‌ بۆ دروستكراوه‌.

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە