هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

تێبینی: ئەم وتارەم هەوڵێکە بۆ نیشاندانی نیفاقی ئیخوانی ئاکەپە پەیوەست بە هاندانی بازرگانی سێکسی و هۆمۆسێکشواڵ لە کاتێکدا بانگەشە بۆ ئیسلام دەکات. هیچ سوکایەتییەک بە ژن یا هۆمۆکان لەم وتارەمدا مەبەست نییە بەقەدەر ئەوەی ریسواکردنی ئەو قەلەمە خۆفرۆشانەی دەزگای شەڕی تایبەتە کە رێنماییەکانی دەوڵەتی تورکیا جێبەجێدەکەن لە رەشکردنی شۆڕشی گەلی کورد کە پێشەنگایەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات.
لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سالێ 2015 دا، وتارێکم نووسی سەبارەت بە پشتگیری لەشفرۆشەکانی تورکیا بۆ ئاکەپە، ئەمە سەرباری پشتگیری هۆمۆکان بۆ سیستەمی هاسانکاری ئاکەپە.
گەشتوگوزاریی سێکسی لە تورکیا لە پلەی هەرە لە پێشەکانە بۆ داهاتی نەتەوەیی دەوڵەتی تورکیا.
بە یاسایی ژمارە 5237 مادەی 227 بۆ هەرکەسێک یا گروپێک هەیە ماڵی لەشفرۆشی بکاتەوە، بەمەرجێک مەرجەکانی تەندورستی تیدا بێت و باجی خۆی بدات، ئەم یاسایە ئاکەپەی ئیخوانی دەری کردووە.
گەشتوگوازاری سێکسی نەک هەر دراوی قورس دەهێننە ناو داهاتی وڵات بەڵکو باجێکی زۆریش لە و ناوەندانەی لەشفرۆشی وەردەگیرێت ودەخرێتە سەر داهات.
یەکێ لەو ناوەندانە کە ژنێکی ئەرمەنی خاوەندارێتی لێ دەکرد تەنها بۆ ساڵی 2013 بە تاقی تەنیا 100 هەزار دۆلار دابووە دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی، تەنانەت وەک کەسێکی مولتەزیم پاداشت کرابوو لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاکەپە.
ڕێکخراوی دێرسفکات، راپۆرتیکی تێروتەسەلی بلاوکردۆتەوە بۆ سالی 2013، کە دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی رێگای بە 300 هەزار لەشفرۆشی بە رسمی تۆمارکراوی هەیە لە 55 پارێزگا لە کۆی 81 پارێزگا تورکیا کاردەکەن. پێدەچێت دوو ئەوەندەش یا زیاتر لەو ژمارە هەبێت بۆ خۆ دزینەوە لە باج .
بە مانایەکی دیکە دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی هانی بازرگانی لەشفرۆشی و ناوەندەکانی هۆمۆ دەدات بۆ کۆکردنەوەی باج و هاندانی گەشتوگوزاری سێکسی.
عەلی قەرەداغی گەورە ئیخوانی، لە کاتی کزبوونی گەشتوگوزار لە تورکیا، داوای لە خەڵکی دەکرد بچنە دەوڵەتی ئاکەپە بۆ (رابواردن !).
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە زیاتر لە 15 هەزار ماڵی ڕوخسەت پێدراو بۆ لەشفرۆشی هەیە.
تورکیا بەقەدەر هەموو ئەوروپا ناوەندی لەشفرۆشی هەیە، ئەگەر ناوەندە شاراوەکانیش بخەینە سەریی، چونکە وەک باسمان لێکرد بەشێکی هەرە زۆری چەند قاتی ئەو ناوەندانەی کە دەوڵەت بەرەسمی دەیانناسێت، ناوەندی نافەرمیش هەیە.
دوای تێکچوونی رەوشی تورکیا لە 2015 ، ئەم ناوەندانە روو لە زیادبوونن، بەجۆرێک نەک هەر ماڵەکانی ئەو جۆرە بازرگانییە زێدە بووە، بەڵکو ژنانی سەر جادەش دەقات زێدەبووە.
تەنها داهاتی تورکیای ئاکەپە لە بازرگانی لەشفرۆشی گەیشتە 4 ملیار دۆلار، بەمەش 10 یەمین دەولەت دەرچوو لە جیهان لەم جۆرە داهاتە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، دیارە ئەم داهاتە لە سەرەتاکانی گرتنەدەستی ئاکەپەی ئیخوانی بۆ دەسەڵات، ئێستا ئەم داهاتە لە سایەی سیاسەتی ئیخوانی ئاکەپەوە بۆتە دەیان قات کە وا مەزەندە دەکریت لە نێوان 35-40 ملیار دۆلار بێت.
دەبێ بوترێت ناوەندی رەسمی بازرگانی لەشفرۆشی پێش هاتنی ئیخوانەکان لە تورکیا ساڵی 2002 تەنها 65 ناوەند بووە. لە میانی 8 ساڵی دوای حوکمی ئیخوانەکان لە تورکیا، ناوەندی لەشفرۆشی 225٪ زیادی کردووە .
لە کاتی هەڤدیتنە بەناو دەنگەکەی پۆتین و ئەردۆگان کە، تێیدا ئەردۆگان بەزەلیلی چووە بەردەم پۆتین، بە تەوسەوە گوتی: گەشتوگوزار لە تورکیا خۆشە منیش حەزدەکەم بچم.
ئەردۆگان کە ئاکەپەی ئیخوانی داژوات، بەوەندە نەوەستاوە بەڵکو گەورەترین هەڵمەتی پرۆپاگەندەیی بۆ بوونی هۆمۆ کرد، ئەمەش ژمارەیەکی هێجگار زۆری کەنداوییەکان بۆ تورکیا پەلکێشکرد، وەک داتاکان دەریدەخەن زۆرترین هۆمۆکان لە ولاتی کەنداون، ئاکەپەی ئیخوانی هەموو ئەوانە دەکات بە یاسا رێکیخستووە و رێگا دەدات و، لەو پێناوەدا بەدەیان ملیار دۆلار بۆ داهاتی وڵات کۆدەکاتەوە تا شەڕی نەگریسی دژی بەگەلی کورد پێبکات.
بوونی دیاردەی لەشفرۆشی و هۆمۆ، دیاردەیەکی نامۆ نییە لە هەر کۆمەڵگایەک هەبێت، ئەم دوو دیاردەیە لە بنی مێژووەوە هەبووە، بەڵام ئەوەی نامۆیە ئاکەپەی ئیخوانی ئیدعای دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامی دەکات کە چی تەنها تورکیا بە قەدەر هەموو ئەوروپا ماڵی لەشفرۆشی تێدایە.
ئەمە سەرباری ئەوەش دژی تەڤگەری ئازادی ناوەناوە لە دەزگای شەڕی تایبەت لێرەو لەوێ قەڵەمە سەرشۆڕەکان دەیانەوێت تۆمەتی ناڕەوا بخەنە سەر سیستەمی بەڕێوەبردن.
تەڤگەری ئازادی مامەڵە لەگەڵ واقیع دەکات، بۆ خۆی دەستی تێدا نییە لە دورستکردنی، بەڵام ئەو واقیعە کە دەیەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات هەموو لایەنەکانی لەبەرچاو دەرباز دەکات.
بوونی دیاردەیی لەشفرۆشی و هۆمۆ لە جڤاک، دیادەیەکە لە چوارچێوەی مافی تاک و مافەکانی جڤاک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، ریشەیی ئەو دیادەیە کە لە گرفتە ئابوریی و سیاسییەکان یا لە سروشتی بەشەریی بەرهەم دێت، لەسەر ئەو بناغەیەشدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت