هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

بەشی یەكەم

ئەم نووسینە خوێندنەوەیە بۆ دونیای حیزبی كوردیی و، سیستەمی دەسەڵاتەكەی. تەواوی خوێندنەوەكەش لە گۆشە نیگای رۆمانی (1984_جۆرج ئۆروێل) دەستپێدەكات، واتە: بیركردنەوە لەگەڵ (جۆرج ئۆروێل). رۆمانەكە دەكەینە دەقێكی بەردەستمان و لەگەڵ خوێندنەوەی دا، خوێندنەوەش بۆ دونیای حیزبی كوردی دەكەین.

لەبەشی یەكەمی رۆمانەكەدا، هەفتەیەك هەیە، ناوی هەفتەی (رق)ە. لەم هەفتەیەدا هاوڵاتییان بەژداری دەكەن لە نەفرەتكردن لە كەسێك، كە ڕۆژانێك ئەو كەسە سەر بەهەمان حیزب بووە و، لە سەرۆك یاخی بووە. یاخی بوونی كەسەكە بەخیانەت ناودەبرێت، چونكە تەواوی سیستەمە حیزبییەكە كار لەسەر دونیایەك دەكا، لەو دونیایەدا هەموو یاخی بوونێك و جیاوازی بیركردنەوەیەك، دەبێتە خیانەتی گەورەی حیزبی.

هەمان دیمەن، ئەما بە شێوازی دیكە، لەناو حیزبی كوردیدا پانتاییەكی زۆری داگیركردوە. كەم نین ئەو كەسانەی بە یاخی بوون دەكرێن بە خائین و، بەرنەفرەتی منداڵانی حیزب دەكەون. كەم نین ئەو چركەسات و زەمانەی حیزب تەرخانیكردوە بۆ رق لێبوونەوە لە ئەویتری دەرەوەی خۆی. كاتێك حیزب گوتارێكی رەمزی بەرزدەكاتەوە، گوتارە رەمزییەكەی تەنها بۆ دابەشكردنی دیدگاكان نییە، بۆ بەرهەم هێنانی رقێكی گەورەیە بەرامبەر بە هەموو جیاوازییەك. هەر جیاوازییەك لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و دیدگای حیزبی، دونیایەك نەفرەت لەگەڵ خۆی دەهێنیت. ترسی حیزب لە جیاوازی، ترسە لە كاڵبوونەوەی خۆی. ترسە لەكاڵبوونەوەی ئەو رقەی لە رێگەی ماشێنی راگەیاندنەوە رۆژانە دەیخاتە ناو كۆمەڵگەوە. هەرجیاوازییەك و یاخی بوونێك و مانادانێك بە ئازادی، خیانەتێكە لەو سیستەمەی حیزب لە رێگەی ئایدۆلۆژیاكەیەوە گەشەی پێدەدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر سەردەمی ڕق لێبوونەوە

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە