هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

خوێندنەوەیەک بۆ هەردوو ڕاپۆرتى ووردبینیکردنى کۆمپانیاى دیلۆیت، بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان.

لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە 16/10/2016دا، ڕێگەدرا بە کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ ووردبینیکردنى پڕۆسەى بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و بەکاربردن و فرۆشتن و خەرجى و داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکیان لەگەڵدا واژۆ کردن، بەمەبەستى دەرخستن و شەفافکردنى ئەو پڕۆسە گرنگە لەهەرێمى کوردستاندا، کە زۆرترین ڕەخنە و گلەیى لەسەر دروست بوە هەر لەسەرەتاى دەستپێکردنى سیاسەتى فرۆشتنى نەوتى کوردستان بە سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد لە مانگى 5/2014وە.
بەو مەبەستە کۆمپانیاى ((دیلۆیت Deloitte و Eernst و Young ) بۆ ووردبینى و ڕاوێژکارى. هەستاوە بە کارى ووردبینى کردنى ئەو پڕۆسەیە لەساڵى 2017دا و دواى نزیکەى 1 ساڵ و 2 مانگ.
یەکەم ڕاپۆرتى خۆى لە ڕێکەوتى 13 کانونى دووەمى 2018دا بڵاوکردەوە.
ئەنجامى ووردبینی بۆ 6 مانگى یەکەمى ساڵى 2017 واتە لە 1/1 تا 30/6/2017. بەم شێوەیەى لاى خوارەوە بوە:
1- کۆى هەناردەکردنى نەوت لە ڕێگەى ( بۆرى و تانکەر و بۆ پاڵاوگەکانى ناوخۆ و بۆ بەرهەمهێنەران و بۆ بەکارهێنانى ناوخۆش) بریتیە لە 110852276 بەرمیل نەوتى خاو.
2- کۆى بڕى نەوتى فرۆشراو بە بۆرى بریتیە لە 95937107 بەرمیل نەوتى خاو.
3- کۆى داهاتى ئەو بڕە نەوتە بە بۆرى بریتیە لە 3961951095 دۆلارى ئەمریکى
4- تێکڕاى نرخى 1 بەرمیل نەوت بریتى بوە لە 41297 دۆلارى ئەمریکى
5- نەوتى فرۆشراو بە تانکەر بریتى بوە لە 4230790 بەرمیل
6- کۆى داهاتەکەى بریتى بوە لە 107683242 دۆلارى ئەمریکى
7- تێکڕاى نرخى 1 بەرمیل نەوت بریتى بووە لە 25452 دۆلارى ئەمریکى
8- کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراو بە (بۆرى و تانکەر) بریتى بوە لە 4069634337 دۆلارى ئەمریکى
9- کۆى داهاتى وەرگیراو لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بریتى بوە لە 2076102542 دۆلارى ئەمریکى
10- پارەى وەرگیراوى تر لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە پێش وەختە بریتى بوە لە 1252108577 دۆلارى ئەمریکى
11- واتە حکومەتى هەرێم بە کۆى گشتى بڕى 3328211119 دۆلارى ئەمریکى وەرگرتوە و بۆتە داهات.
12- خەرجیەکان:
• جوڵەى حەرەکەى نقدى کڕیاران بریتى بوە لە 513179291 دۆلار
• سوود و تێچووى دیکە لەلایەن کڕیارانەوە بریتى بوە لە 16786387 دۆلار
• پارەدان بە بەرهەمهێنەرانى نەوت((کۆمپانیاکان)) بریتى بوە لە 568818239 دۆلار
• بڕى تێچووى خزمەتگوزاریەکان بریتى بووە لە 692533006 دۆلار
• پارەدان بە پارێزگاى کەرکوک (پتڕۆ دۆلار) بریتى بوە لە 62000000 دۆلار
• پارەدان بە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم بۆ پاراستنى داموزدەزگاکان بریتى بوە لە 50161940 دۆلار
• پارەدان بە کۆمپانیاى دانە غاز بریتى بوە لە 90052932 دۆلار
• کۆى گشتى ئەم خەرجیانە بریتیە لە 1993531795 دۆلارى ئەمریکى.

• بڕى پارە و داهاتى سافى کە حکومەتى هەرێم وەریگرتوە و و بۆى ماوەتەوە بریتیە لە:
4069634337 دۆلار – 1993531795 دۆلار
2076102542 دۆلارى ئەمریکى. ( دوو ملیار و حەفتا و شەش ملیۆن وسەدو دوو هەزار پێنج سەد و دوو دۆلارى ئەمریکى.

ئەنجامى ووردبینی بۆ 6 مانگى دووەمى ساڵى 2017 واتە لە 1/7 تا 31/12/2017..لە 31/7/2018دا بلاوکردۆتەوە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە بوە:
1. کۆى هەناردەکردنى نەوت لە ڕێگەى (( بۆرى و تانکەر و بۆ پاڵاوگەکانى ناوخۆ و بۆ بەرهەمهێنەران و بۆ بەکارهێنانى ناوخۆش)) بریتیە لە 90997914 بەرمیل نەوتى خاو.
2. کۆى بڕى نەوتى فرۆشراو بە بۆرى بریتیە لە 80835881 بەرمیل نەوتى خاو.
3. کۆى داهاتى ئەو بڕە نەوتە بە بۆرى بریتیە لە 3648592406 دۆلارى ئەمریکى
4. تێکڕاى نرخى 1 بەرمیل نەوت بریتى بوە لە 44584 دۆلارى ئەمریکى
5. نەوتى فرۆشراو بە تانکەر بریتى بوە لە 5144729 بەرمیل
6. کۆى داهاتەکەى بریتى بوە لە 205185451 دۆلارى ئەمریکى
7. تێکڕاى نرخى 1 بەرمیل نەوت بریتى بووە لە 39883 دۆلارى ئەمریکى
8. کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراو بە ((بۆرى و تانکەر)) بریتى بوە لە 3853777857 دۆلارى ئەمریکى
9. کۆى داهاتى وەرگیراو لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بریتى بوە لە 1815410669 دۆلارى ئەمریکى
10. پارەى وەرگیراوى تر لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە پێش وەختە بریتى بوە لە 183825333 دۆلارى ئەمریکى
11. واتە حکومەتى هەرێم بە کۆى گشتى بڕى 1999236002 دۆلارى ئەمریکى وەرگرتوە و بۆتە داهات.

12.خەرجیەکان:
• جوڵەى حەرەکەى نقدى کڕیاران بریتى بوە لە 121200706 دۆلار
• سوود و تێچووى دیکە لەلایەن کڕیارانەوە بریتى بوە لە 91228136 دۆلار
• پارەدان بە بەرهەمهێنەرانى نەوت(کۆمپانیاکان) بریتى بوە لە 624998472 دۆلار
• بڕى تێچووى خزمەتگوزاریەکان بریتى بووە لە 638178647 دۆلار
• پارەدان بە پارێزگاى کەرکوک ((پتڕۆ دۆلار)) بریتى بوە لە 30000000 دۆلار
• پارەدان بە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم بۆ پاراستنى داموزدەزگاکان بریتى بوە لە 14592100 دۆلار
• پارەدان بۆ چارەسەرى ناکۆکى بریتى بوە لە 518169127 دۆلار
• کۆى گشتى ئەم خەرجیانە بریتیە لە 2038367188 دۆلارى ئەمریکى.

بڕى پارە و داهاتى سافى کە حکومەتى هەرێم وەریگرتوە و و بۆى ماوەتەوە بریتیە لە:
3853777857 دۆلار- 2038367188 دۆلار
1815410669 دۆلارى ئەمریکى.(دوو ملیار و حەفتا وشەش ملیۆن وسەدو دوو هەزار پێنج سەد و دوو دۆلارى ئەمریکى.

تێبینیەکان لەسەر هەردوو ڕاپۆرتەکە:
1. ڕاپۆرتى 6 مانگى دووەم زانیارى زیاترى تیادایە.
2. بەپێى گرێبەستى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاى دیلۆیت، دەبێت کارى ووردبینى بۆ ساڵانى 2014 و 2015 و 2016 ش بکات. بەڵام ئەو کارەیان نەکردوە و ڕاستەوخۆ لەساڵى 2017وە دەستیان پێکردوە.
3. لە باسى هەناردەکردنى نەوت بە بۆرى و بە تانکەر تەنها لەڕێگەى تورکیاوە باس دەکات، بەهیچ شێوەیەک باس لە ڕێگەى ئێر ان ناکات کە ڕۆژانە بە سەدان تانکەر نەوتى خاو دەفرۆشرێت.
4.تێکڕاى نرخى 1 بەرمیل نەوت لە 6 مانگى یەکەمدا بە بۆرى بە 297ر41 دۆلار و بەتانکەر 452ر25 دۆلار کە بڕى 845ر15 دۆلار جیاوازیان هەیە . لە 6مانگى دووەمیشدا نرخى 1 بەرمیل نەوتى خاو بە بۆرى بە 584ر44 دۆلار و بە تانکەر 883ر39 دۆلارە کە جیاوازیان تەنها 701ر4 دۆلارە.کە ئەم جیاوازیانە جێگەى پرسیار و گومانن.
5. لە 6 مانگى یەکەمدا، حکومەتى هەرێم بڕى ((2076102542)) دۆلار داهاتى سافى بۆ ماوەتەوە و خەرجیەکانیش بریتى بوە لە ((1993531795))دۆلار.
6. لە 6مانگى دووەمدا، حکومەتى هەرێم بڕى (( 1815410669)) دۆلار داهاتى ێافى بۆ ماوەتەوە و خەرجیەکانیشى بریتى بوە لە ((2038367188)) دۆلار.
7. کۆى داهاتى حکومەتى هەرێم لەتەواوى ساڵى 2017دا تەنها لەنەوتى هەناردەکراو بەبۆرى و بە تانکەر بریتى بوە لە (( 3891513211)) دۆلار.
8. لە 6 مانگى یەکەمى 2017 حکومەتى هەرێم بڕى ((1252108577)) ملیار دۆلارى پێشەکى لە کۆمپانیاکان وەرگرتوە و بۆتە داهات. و لە 6 مانگى دووەمى 2017شدا بەهەمان شێوە بڕى ((183825333)) ملیۆن دۆلارى وەرگرتوە و بۆتە داهات. واتە تەواوى ساڵەکە بڕى ((1435933910)) دۆلار پێشەکى وەرگرتوە.
9. بەم شێوەیە کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراو و پارەى پێشەکى وەرگیراو لە تەواوى ساڵى 2017 بریتیە لە ((5327447121)) دۆلار.ئەمە بێجگە لە داهاتى فرۆشتنى بەرهەمە نەوتیەکان کە مانگانە بریتیە لە ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتى ناوخۆش لە ((گومرک و باجەکان و فڕۆکەخانەکان و …هتد)) مانگانە بریتیە لە ((150)) ملیار دینار.
10. خۆ ئەگەر ئەم هەموو داهاتانە کۆبکەینەوە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
• 5327447121 دۆلار کە گەر نرخى 100 دۆلار بریتى بێت لە 120000 دینار ئەوا دەکاتە (( 6392936545200)) دینارى عێراقى.
• 150000000 دۆلار داهاتى بەرهەمە نەوتیەکان*12 مانگ یەکسانە ((1800000000 ))دۆلار کە بەرامبەر(( 2160000000000)) دینارى عێراقیە.
• 150ملیار دینار داهاتى ناوخۆ لە 1 ساڵدا یەکسانە بە(( 1800000000)) دینارى عێراقى.
• کۆى گشتى سافى داهاتەکان یەکسانە بە ((10352936545200)) تریلیۆن دیناۆرى عێراقیە.
11. کۆى خەرجیەکانى حکومەتى هەرێم بۆ (( مووچە و خەرجى دامودەزگاکان))لەساڵى 2017 بریتیە لە:
• مانگانە بڕى 620ملیار دینار* 12 مانگ یەکسانە بە (( 7440000000000)) تریلیۆن دینار.
12. پارەى ماوە بریتیە لە ((2912936545200)) تریلیۆن دینار.
13. کۆى خەرجیەکانى حکومەتى هەرێم لە تەواوى ساڵى 2017دا کە لەداهاتى نەوت فرۆشتن دەرچوە بریتیە لە:
2038367188 ملیار دۆلار 6 مانگى یەکەم
1993531795 ملیار دۆلار 6 مانگى دووەم
• کۆى خەرجیەکان بریتیە لە(( 4031898938 )) ملیار دۆلار.
14.حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2017دا کۆمەڵێک خەرجى کردوە، بەڵام ئەوەى جێگەى تێبینیە ئەم بڕە خەرجیانەى لاى خوارەوەیە:
• قەرزى کۆمپانیاکان 1193816711 ملیار دۆلار
• پترۆِ دۆلار بۆ کەرکوک 92000000 ملیۆن دۆلار
• کۆمپانیاى دانە غاز 90052932 ملیۆن دۆلار
• پارە بۆ چارەسەرى ناکۆکى((دادگا)) 518169127 ملیۆن دۆلار
15. لە ڕاپۆرتى 6 مانگى دووەمدا بە ئاشکرا دەرکەوتوە کە فرۆشتنى نەوتى هەرێم لە دواى ڕووداوەکانى 16/10/2017وە کەمیان کردوە، چونکە فرۆشتنى نەوتى کەرکوک نەماوە.
16. باس لە شیرینى وەرگرتنى گرێبەستەکان نەکراوە کە وەرگیراون و چۆن خەرجکراون، چونکە نە لەداهات و نە لە خەرجیەکاندا دەرنەکەوتوون.
17. دەبوو ئەم کۆمپانیایە، لەسەرەتاى دەستپێکى نەوت دەرهێنان و فرۆشتنیەوە بۆ یەکەم جار لە ساڵى 2002 بەدواوە ووردبینى هەموو ساڵەکانى بکردایە، چونکە لەساڵى 2002 تا 2012 نزیکەى 42 گرێبەستى نەوتى کراوە لەگەڵ زیاد لە 25 کۆمپانیاى بیانى جۆراوجۆردا.لە 50 بلۆکى نەوتیدا.
18. حکومەتى هەرێم دەیتوانى بەو داهاتانە، موچەى تەواوى فەرمانبەران بدات نەک ((12))چارەکە مووچە.
لەکۆتاییدا، ئەوەى لەو دوو ڕاپۆرتەدا نوسراوە، لەزۆر شوێندا دیاریکراوە کە ((نمونە)) وەرگیراوە، ئاشکراشە هیچ کات نمونە ژمارەى ڕاستەقینە دەرناخات بەڵکو نزیکییە.
بۆیە ئەم ڕاپۆرتانە تەنها بریتین لە ڕێکخستنەوەى ژمارەکان بەدڵى حکومەتى هەرێم و زۆرێک لە گومانەکان وەڵام ناداتەوە.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.