هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

لاى هەموو تاكێكى هەر نەتەوەيەكى ئەم جيهانه دروست بونى قەوارەيەكى سەربەخۆ يەكێكه له خەونه هەرە له پيشنەكانيان و خەباتى بێ وچان دەكەن بۆى لاى ئێمەى كورديش بەهەمان شێوه بگره كەميك زياتريش لەخەو گەورەتر بوه ئيمەى كورد بەدريژاى 2716 ساله لەمەوبەر هەر لە دروست بونى دەوڵەتى ( ماده )كانەوه تاوەكو ئەمرۆ خوينيكى زۆرمان بەخشيوه لەپيناو دروستكردنى دەولەتدا لەدواى دەوڵەتى مادەكان و لەسەر دەستى پێشوا (قازى ) دا كۆماريكى (11) مانگى بونياد نراكه بەيەكيك له شانازىيەكانى نەتەوەكەمان هەژمار دەکرێت. بەڵام دواتر ئەويشمان له دەستدا بەهۆی دەستى دەرەكى و كێشمەكێشی ناو خۆییەكانى نێوان خومانەوه بەلام سەركەوت و نەبوين تێيدا ئەويش لەبەر چەند هۆکاريك كە نامەويت لێرەدا لەسەرى بدوێم.

بەڵام ئەوەى مەبەستمه باسى لێوەبكەم لەنيوەى سەدەى ڕابردوەوە تاوەكو ئەمڕۆ خەباتيكى چڕوپڕمان كردوه لەپيناو ئازادی و بەدەستهينانى سەر بەخويدا. وە لە ئەمرۆى كوردستاندا ماوەى زياتر لەچەندین ساڵ و چەندین نەوروزی يەك لە دواى يەكدا گوێبيستى ووتەو ليدوانەكانى بارزانى دەبين كه دەڵێت: سەربەخۆى ڕادەگەيەنم و كردوێتی بەچەكێك بەدەستيەوه بۆ هەنگاونان بەرەو حكومى تاكڕەوى وە بەم باسى سەربەخۆییە دەستى گرتوه بەسەر تەواوى ژيانى خەڵكى باشورى كوردستاندا لەڕووى ئابورى و سەربازى و بازرگانى و تەواوى كايەکانى ژيانى ڕوژانەى هاوڵاتيانى كوردستاندا كه ئەويش به هاوكارى هه ندێك حيزبی باشورى كوردستان كەبونەته شەريكى له بەهەدەردانى سامانى ئەم وڵاتەدا.

من باوەڕم وايە دەوڵەتەكەى بارزانى دروست دەبيت بەڵام وەك دەوڵەت نەکو وەک (ئەمارەت) دەكريت ناوى بنريت ئەمارەتى بارزانى ياخود ئەمارەتى باشورى كوردستان چونکە بارزانى دەڵێت: دەوڵەتانی جيهان و ناوچەكه بەدراوسێكانيشەوە پاڵ پشتيمان لێدەكەن كە ئەمە هيچ مەنتیقێکى تيدا نیە بەنیسبەت دراوسێكان مانەوە لە ئەگەری پشتيوانيكردنياندا راستەوخۆ (ئەمارەت) ێكمان بۆ دادەمەزرێنن كەببێته بوكەڵەى دەستى خۆيان چۆنيان ويست بەو شێوەيە يارى پێبكەن و سامانى كوردستان لەبەرژەوەندى خۆيان بەكاربهێنن و هەر دراوسێیەو له بەرژەوەندى خۆى وەكو له مێژووى ڕابردودا كه چەندين دەوڵەتۆلکە (ئەمارەت) ێكمان هەبووه كە بەشى هەرە زۆریان لەلايەن دوژمنەكانمانەوە پاڵپشتى كراون و لەدژى يەكتر بەكار هێنراون و پاشانيش هەركاتێك ويستويانە هەڵیان وەشاندۆتەوەو تێكيان داوه.

وە لە ئەگەری دروست بونى دوڵەت (ئەمارەت)ـەكەى بارزانيدا رەنگه باشورى كوردستان توشى دوكەرت بونيك ببێت لە هەموو ڕوەکانەوە ڕەنگە دروستكەرو پشتيوانانى (ئەمارەت ) ـه كه تەنها بتوانن دهوك و هەولێرو بادينان بخنە ناو سنورى (ميرنشین) ـەكەوه. كركوك و سليمانى گەرميان و دەڤەرى ڕاپەڕین داببڕێن لەم ميرنشينە ئەویش بەو مەرجەى سەرجەم ياخود زۆر ينەى ياريزانه سياسى يەکانى ئەم ناو چانەيه بەرژەوەنديه تايبەتى یەكانى خويان و حيزبەكانیان وەلا بنێن و بەرژەوەندى گەل لەبەرچاو بگرن دەنا بەپێچەوانەوە ئەم ناوچانەیش پەيوەست دەکرێن بەو ميرنشينەوه كه بونياد دەنرێت. بۆیە پيويسته سەرجەم هێزو لایەنەسياسیەكانى دەرەوەى پارتى كۆك و تەبابن و بير لەبەرژەوەندى گەل بكەنەوەو بەر بەخەونى دروستكردنى ميرنشينێکى لەو جۆرەی كه پارتى دەیخوازێت بگرن.

دەنا دواجار ئەو هەرێمەى كه ئێستا هەمانه ئەويشمان لەدەست دەچێت و ڕەنگه تا چەندين ساڵى تر دەرفەتێكى ترى له و شێوەیە دروست نەبێتەوه بۆ گەلەکەمان. وەدروستكردنى دەوڵەت پێويستى بە زەمينەسازى زۆر باش و پتەو هەيه له ڕووى ديبلۆماسی و ژێرخانی ئابوری و كشتوکاڵ و سەربازی و پيشەسازی و يەكڕيزى نێوخۆى كه له ئێستادا هيچ يەكێك لەوپايانەى دروستبونى دەوڵەتمان نيەو هەوڵى بونياد نانيشى نەدراوە بەڵکو لايەنى ئيدیعاکەری دروستكەرى دەوڵەت هەموو ئەو پايانەى كه دەوڵەتی لەسەر دروست دەكرێت هەڵیوەشاندوەو يەكڕيزى نێوخۆیشیی تێكداوه هەنگاو بەرەو تۆتالیتاری بونێکى زۆر مەترسىدار بەدەستى دوژمنانى نەتەوەکەمان دەنێت. ئەگەر بەر بەم خەونە ترسناکە نەگیرێت ئەوا ئەم هەرێمەیشمان دەبێتە قوربانی خەونی بەدیهێنانی دەوڵەت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت