هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

د. کەمال میراودەلێ : ئەوەی هەیە هەڵپەی ئاشکراو سەودای تاریکە بۆ وەرگرتنی پۆست لەو گەندەڵخانە پیسەدا کە ناوی حکومەت – یان لێناوە !

دایەلۆگێکی قووڵ و فراوان دەربارەی رەوش و رووداوەکانی کوردستان لە ٢٠١٣ ٠ەوە بۆ ٢٠١٤

تەوەری یەکەم : شیکردنەوەی ‘ شانۆگەرییەکەی ناو هۆلی سەعد عەبدوڵلا “

بەشی دووەم /

٤ . پارتی و پاراستن و پاراستنی هۆڵ و ناوهۆڵ : کەوایە بەس بەخشینی هۆڵەکە نییە ، دەسەڵات دەبێ بیشیپارێزێت : ئەو پاراستنەی سەردەشتی کوشت ، پشتیوانی ئەشکەنجە دا ، خۆپێشاندانەکانی گەمارۆدان ، بارەگاکانی سووتاندن ، ریگا نادات پرۆفیسۆرو مامۆستای زانکۆش وەک ( حیز) نەبێت لە هەولیردا دەنگی بەرز بکاتەوە ، ئێستا هۆلی رەمز دەبەخشێتە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن و دەشی پارێزێت ، ئەو دەسەلاتەی لە سلێمانی لقی چوارەکەی کردە میلیشیاخانەیەکی جەنگ و کوشتاری مندالانی بەردهاوێژ وهێزی زێرەڤانی بۆ داگیرکردنی گردەکە نارد ، وەک لە سەرچاوەیەکی نزیک تالەبانی م بیستووە ، بە ئەمریکییەکانیان وتبوو کە گردەکە لە هەولیر بووایە، دەمێک بوو کۆتاییمان پێ هێنابوو ، چۆنە ئێستا گردەکە دینێت بۆ هەولێرو دەشی پارێزێت؟ وەلامی ئەم پرسیارە دەمانبات بۆ شیکردنەوەی کۆنترۆلی دووەم : بۆ کاتی شانۆگەرییەکە: کاتی دەرەوەو کاتی ناوەوە.

وتاریکورد : ئەوانەی باست کردن هەموو راستی مێژوویین، بەلام لات وا نییە کە هەموو میللەتێک دەبی بتوانێت لە لەحزەیەکی مێژووییدا رابردوو بخاتە دوای خۆی و لاپەرەیەکی نوێ هەڵبداتەوە ؟ ئایا ناکرێ ئەم پێوەندییەی نێوان گۆڕان و دەسەڵات – یش ئاوا لێکبدرێتەوە ؟ دروشمەکەی خۆشت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ‘ سەرەتایەکی نوێ بۆ کوردستان ‘ بوو . بۆ ئەم هاوپێوەندییەی گۆران و پارتی وەک سەرەتایەکی نوێ سەیر نەکرێت ؟ وەک سەرەتایەک بۆ دروستکردنی حکومەتێکی نێشتمانیی ، یان حکومەتی هاو- ولات وەک دروشمی کۆنگرەکەی گۆڕان دەری دەبرێت؟

د . کەمال : لاپەڕەی نوێ ، سەرەتای نوێ ، گۆڕان لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر، تەنیاو تەنیا بە بە پچران یان دابڕانێکی توند لە گەڵ رابردوو دەبێت ، ئەو دابرانەش دەبێ رادیکالی و هەمەلایی و سیستیماتیک بێت واتە دەبێت نەخشەیی و هەنگاو بە هەنگاو چاوەدێریکراو بێت .. لە پێشەوە دەبێ هزریی و ئایدیۆلۆجی بێت ، راستگۆیی بێت ، سەرهەڵداوو بەرهەمهێنی روانگەیەکی نوێ بێت بۆ ژیان ، جیهانبینییەکی نوێ، راڤەیەکی نوێی پێوەندییەکانی نێوان دەسەلات و خەلک ، ئەم دابڕانە لەحزە-کاتێکە مۆرکی خۆی لە شوێندا ، یان پەنجە – شوینێکە مۆرکی خۆی لە کاتدا ، [ وەک ئەو شوێن-کاتەی دابڕان و جیابوونەوەو سەرەتای نوێبوونەوە ] دادەنێت .

ئەو دابرانە – لە – رابردوو/ نیشانەشکێنییەی سەرەتای نوێ بە دوو جۆر دەبێت :

١. یان دەسەلات خۆی دەگاتە ئێستگەیەک ، خاڵیک ، لەحزەیەک ، لەرزەیەک ، بەخۆیدا دەچێتەوەو هەنگاویكی جددی رادیکالی بۆ چاکسازیی و هاوسازان و دادپەروەریی و ئاشتبوونەوەی کۆمەلایەتی دەنێت . ئەمە بە گۆڕانی فیکریی ویژدانیی و پرۆسەیەکی کرانەوەو نەرمونیانی ( مرونەت ) و ئاوەدانکردنەوەی ئازادییەکان و ئەمجا بە هەنگاوی جددی بۆ ڕێکەوتن لە سەر دەستوورییکردنی دەسەڵات و یاسای تایبەتی بۆ چارەسەریی و پاککردنەوەی غەدرو ناهەقیی و تاوانکارییەکانی رابردوو ، یاساییکردن و دیمۆکراتیکردنی بڕیاری سیاسیی و فراوانکردنی بەشداری سیاسیی خەڵک و هاوڵاتیی دەبێت وەک کاراکردنی ستراکتووری دەستووریی و دامەزراوەکردنی دیمۆکراتیی و برەودان بە کۆمەڵگای مەدەنی و چەسپاندن وکاراکردنی مافی هاوڵاتێتیی ( نەک تەنیا سەودای حیزبە سیاسییەکان ، کە نە حیزب – ن نە سیاسیی ) و هەڵوەشاندنەوەی پایەکانی گەندەڵیی دەبێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر – وتاریکورد لەگەڵ کەمال میراودەلی دا – بەشی دووەم

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.