هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

جار و بار لێرە و لەوێ لە زروفە ناخۆش وگەرمەکانا، هەرزەکاری سیاسی و تازە پێگەیشتووی سیاسەت و پۆست، مل دەرئەهێنن و بەدەنگێکی نەشاز ئەدوێن جگە لە قورسکردنی وەزعەکە هیچی تری لێ حاصل ناکەن، بزووتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراننیەوە تا ئێستاش نە بڕوای بە چەک هەڵگرتن و نە بڕوای بە زمانی توند و تیژیی هەبوە لە لابەلا کردنی ناکۆکیەکان بەتایبەتی شەخسی کاک نەوشیروان بە دەیان جار ئەو بۆچونەی قەتعەن ڕەت کردۆتەوە و هەر ئەم پرینسیپەش بۆتە مایەی جێی ڕێزی جەماوەری گۆران و کۆمەڵگای مەدەنی و هەیئەتە دیپلۆماسیەکای لە هەرێم هەن. ئەمڕۆ لەسەر کێشەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانا بارێکی گرژ و مەشحون هاتۆتە پێشەوە پیاوی ئاقڵ ئەوەیە بێ گەیاندنی دژایەتیەکان بۆ حەدی خوێن ڕشتن رێگە چارەسەرییەکان بگرێتە بەر، کەچی لەم لاوە کەسانی باڵی ئیسلامیەکانی گۆڕان بە شێوەیەک ئەدوێن رێک دژ بەسەرەکی ترین پرینسپەکانی بزووتنەوەکەیە ، دیارە ئەوانە بە حوکمی ئیسلامەتی وەک سەرچاوەی بیرکردنەوەیان هەردەم لە ناکۆکیەنا لە خەیاڵی شمشێر وسەربڕینن، دەنا گەر یەک غرام بە بیرکردنەوە گۆڕان بونایە نەک بە پۆستی پارلەمانتاری، ئەوا ئەبوایە ئەوەی گۆڕان وەک مەبدەئو بەرنامە هەیەتی لە چارەسەری کێشەکان پێ داگرییان لەسەر برکردایە.
ئیسلامییەکی بە بۆینباخ مەدەنی وبە ئەقڵ لەدایک بووی جەزیرەی عەرەبی، ئەیەوێ دەهەزار گۆران خواز چەکدار بکات بۆ لابەلا کردنی کێشەی ساختەکردن لە هەڵبژاردنەکانا و هەر هەموو ئەو دەهەزار گۆران خوازە خۆ بەخشن واتە ماڵ و مناڵ وئیشەکانیان بەجێ ئەهێڵن و سەروو چەکێک هەڵئەگرن و بە دوو سەعاتێک هەموو دەنگە دزراوەکان ئەهێنرێنەوە سنوقەکان …گۆڕان دەساڵە خەباتێکی مەدەنی سەخت ئەکا بێ ئەوەی پارچە چەکێکی بەناوی خۆیەوە هەبێت، کەچی لەپڕ دەهەزار خۆبەخش چەکدار ئەکرێت هەقی خۆیەتی بریاربەدەستەکانی گردەکە بەو جەنەراڵە ئیسلامیە بڵێن : وەرە کاکی برا تۆ ئەم مەشجەبەت هەیە بۆ تا ئێستا قسەت نەکردوە؟ بەشێکی زۆر لەجەماوەری دەرەوەی گردەکە لە گۆران دووچاری نارەحەتی و سەختی بەرێوەبردنی ژیان بوون بەڵام مساوەمەیان لەسەر بۆچونەکانی کاک نەوشیروان و مەبادیەکانی بزووتنەوەکە نەکردوە کە سەرەکیترینیان رەتکردنەوەی چەکە لە بوونی گرژی سیاسی و ناکۆکیەکان..
جا لەوە تێناگەم چۆن ئەو” ناخ موحەجەبەیە” رێگ بە خۆی ئەیات لەو جۆرە تەسریحاتە ئاگراویانە بات، یان ئەوەیە بۆی چۆتە سەر زۆر قسە ئەکاو کەم رێگری لێ ئەکرێ..کە هەرێم لە نێوان تورکیا و ئێران دابەش بوە تەحەمولی هیچ شەڕێکی ناوخۆیی ناکات و ئەوانەی دەهۆڵ بۆ ئەو شەڕە لێ ئەیەن لە هەر لایەک بن دژی لایەنەکەی خۆیانن پێش هەموو کەسێکی تر…جۆ ئەگەر ئەو ئیسلامیە بە ئەقڵ و گۆڕان بە وەزیفەیە هەر موسیڕە لەسەر چەکدار کردنی دەهەزار گۆڕان خۆاز، دەبا خۆی پێش هەموو خۆ بەخشێک (چونکە خۆی خۆبەخش گۆڕان نیەو مانگی تەنها شەش ملیۆنی پارلەمانی هەیە ) خۆی ببەستێ و کەس و خزم و برادەرەکانی چەکدار بکات و پێش ئەوەی کوڕی هەژار و قوربەسەر بکا بە قوربانی دژایەتی پرینسیپکانی گۆڕان، ئەویش قوربانیەک بات بەتایبەتی ئەو بروای بەوە هەیە قوربانیەکانی رێگەی راستی لە بەهەشت کابینەیان بۆ حیجز کراوە….کە کەسێک هانی خەڵکی یا بۆ شەڕ ئەبێ ئامادەش بێ بەشداری تیایا بکا، دە فەرموو کاکی گۆران خواز بکەوە پێش ئەو دەهەزار (خۆبەخش)ە…!! و لەسەر بناغەی بیرکردنەوەی خۆت بە ووتنەوەی سوورەتی ” ئەنفال” پێشکەوە بە یادی شەڕی ئوحد.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.