هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.

 

لەکاتێکدا مێدیای ئازاد و نوزەی نێو پەڕلەمان لەهەرێمی کوردستان دەربهێنین ، هیچ واتایەک بۆ دیموکراسی لەم هەرێمەدا بوونی نامێنێت ..

پرس : لەئێستادا بە گشتى رەوشی میدیای کوردى چۆن دەبینى ، بەتایبەتى لە رووی پیشەیی و پرۆفیشناڵ بوونییەوە ؟

کونجرینی : کاتێک لەڕووی پێشەییەوە لەمیدیای کوردی بڕوانین هەوڵدان لەئارادایە ، وەک پێویست نا ” بەڵام کەموکوڕییەکان زیانی پێدەگەینێت و لەسکەی لادەدات .. ئێمە پێش ئەوەی بڕوانینە پڕۆفیشناڵیەتی مێدیای کوردی ، دەبێت پرسیار لەبوونی ئامادەکارییەکانی بەپرۆفیشناڵکردنی ئەم چەمکە بکەین ؛ ئێمە لەهەرێمیکدا دەژین مەنفەعەتە حیزبییەکان داری ژیانی هەموولایەکی کلۆر کردووە بەمیدیای کوردیشەوە . دەکرا سیستەمی مێدیای کوردی جێگیرو پتەوتر بوایە ، بەڵام تائێستا وەک پێویست نەکراوەو دواکەوتووە .

پرس: زۆرجار میدیاى کوردى پۆلێن دەکرێ بەسەر بەرەى ” میدیاى حزبی دەسەڵاتدار” و ” بەرەى میدیاى ئەهلى و سەربەخۆ “، تۆ تاچەند لەگەڵ ئەم پۆلێن کردنەدایت؟

کونجرینی : لەجیهانی دیموکراسیدا بەرەی میدیایی ئازادو حیزب بوونی هەیە ، ئەوەی کوردستانی لەوان جیادەکاتەوە نەبوونی گرنگی پێدان و تێڕوانی خراپە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ مێدیای ئازاد . لەکاتێکدا مێدیای ئازاد و نوزەی نێو پەڕلەمان لەهەرێمی کوردستان دەربهێنین ، هیچ واتایەک بۆ دیموکراسی لەم هەرێمەدا بوونی نامێنێت ..

پرس : را و سەرنجت لەسەر میدیاى ئەهلى و سەربەخۆ و ئەداى کردنى چییە لە کوردستان ؟ .

کونجرینی : میدیای کوردی لەکڵێشە کۆنەکە دەرچووەو لەبەردەم قەیراندایە ، حیزب ڕۆحیانەتی ئەم چەمکەی بەدەستەوەیەو بڕیاردەری سەرەتاو کۆتاییەتی ، ئەوەی لەودیو دەسەڵاتی کوردییەوە لافی ئازادی لێدەدات نەفەسی کورتەو تواناکانی جێگیرە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەرغوب ترو ئێسک سوک ترە .. ئێستاکە دوو جۆر میدیای بەناو ئازاد هەیە لەو دیو بەرەی پچوکی مێدیا ئازادەوە کار دەکەن ، هەندێکیان لەلایەن کەسە دەست ڕۆیشتووەکانی نێو دەسەڵات و کۆمەڵگا ” پەتەکەیان بۆ بەردراوەتەوەو تەمێکی ئازادیان پێوە دیارە ، هەندێکی تریان شەڕی لایەنێک لەسەر حسابی لایەنێکی تر دەکات و جارجارە خاوەن ماڵیش بۆ مجامەلە دەکوتێت . ئەمە ئەو پەیامەیە کە پێمان دەڵێت : میدیای ئازاد ناشرین کراوە ، بۆ جوانکردنی میدیای ئازاد دەبێت دەوڵەت و بەرەی خواستی مێدیای ئازاد بیر لەدامەزراندی سسیستەمی میدیای ئازاد بکەنەوە . ئەویش جێگیر کردنی بودجەیەک لەلاین حکومەتەوە دوور لەدەست تێوەردانی حیزبی ، وەک وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان ..

پرس : ئێستا هەستدەکرێ کە میدیاى خوێنراو وەک جاران خوێنەری نەماوە ، بەهۆی پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاوە ، ئایا پێتوایە میدیاى ئیلیکترۆنى جێی بە میدیاى خوێنراو لەق کردووە ؟ .

کونجرینی : ئەوە بێ گومانی ! بەهۆی تەکنەلۆجیایەوە بەکلیکێک بە دورترین هەواڵ دەگەین لەچەند سانییەکدا ، هەموو کاتێک فڕۆژگای میدیا لەژورەکەتدایەو زۆرینەیان بێبەرامبەر ، وابڕوات جاپخانەکان بەتەواوی کەم دەبنەوە ، نرخی پەرتوکەکانیش دادەبەزن ..

پرس: ئێستا ئەو مەترسییە هەستى پێدەکرێ کە میدیاى کوردى بە تایبەتى ماڵپەڕە کوردییەکان بەشداری دەکات لە تێکدانى ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دا ، راى تۆ لەو بارەوە چییە ؟ ..

کونجرینی : ئەوە راستە ، هەموو شتێک خراپ بەکارهات زیان بەخشە . ئەم وانەیە شەڕی ناوخۆ هێنایە ناو کۆمەڵگا ، تا ئێستا کەس لێپێچینەوەی لەسەر نەکراوە ، بۆیە ئەوەی لەدەسەڵاتدایە خاوەنێتی ؛ تا باجەکەی نەدات ناتوانێت کەس راپێچی دادگا بکات ؛ ئەمە سیستەمە تاوانبار نەبۆتە دادوەرو بڕیار لەسەر تاوانی خەڵک بدات ؛ ئێمە تا ئێستا باجی شەڕی ناوخۆ دەدەین ، حاکمی بەشدار نەبوو لەشەڕی ناوخۆ وەک فریاد ڕەس نەهاتۆتە سەر حکوم . ئێمە لە ڕەهێڵپۆست کار لەسەر دوورکەوتنەوە لەو دیاردەیە دەکەین ، خوازیارین هەموومان لەئاست ئەو بەرپرسیارییەدا بین و ئاشتی بۆکۆمەڵگا دابین بکەین ، نەک تێکی بدەین .

بۆ خویندنەوەی چاوپێکەوتنەکە لەلاپەڕە ١٢ ی سایتی ” پرس ” کلیک بکەرە سەر …  پـــــــــــــــــــــــــــــــرس

2,616 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگاتە هاوڕێکانت.