هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە

فەلسەفەی ” پۆزێتیڤ “ی [ ئەوگست کۆنت ]، ئەکادیمییەکی دڵفڕێنی ڕستە سادەیە، بە بەهاداری باسی مێژووی بەرهەم هاتوی دەستکرد ئەکات.
بە درێژی و لە هەمانکاتدا بە قوڵی ڕۆچوەتە سۆسیۆلۆژیا، سیاسەت، مێژووی کۆچ، وێنەدانەوەو هەڵچونی کۆمەڵایەتی لەچوارچێوەی خۆی، وە دراماتیکی فراوان، کە جێگەی خۆی وەرگرت لە ئەکادیمیا، لە سەدەی نۆزدەهەم.
[ ئەوگست کۆنت ] بەشێوەی گشتی بە باوکی “سۆسیۆلۆژیا ” و بەڕونی بە خاوەنی شکۆی فەلسەفەی” پۆزێتیڤ ” دائەنرێ.
[ کۆنت ] بە چڕی زانست و میتۆدی (ڕێباز) ی بەکارهێناوە لە توێژینەوەی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.
ئەو بڕوای وایە، وە تێبینی کردار و شێوازی یاساکان و کارپێکەرە سروشتییەکانی کردوە، وەک کارپێکەری کۆمەڵایەتی.
” پۆزێتیڤیزم ” بیری تێکەڵکردنی لۆجیک و ماتماتیک و هەستی درککردن و ڕەفتارە لە ڕاستی گەشەکردنی مرۆیی، زانیاری گشتی، بنچینەو ستراتیژی و سەنتەری ئەم فەلسەفەیە، لە لێکۆڵینەوە.
ئەو ئەڵێت: کە ، بیرە نەریتییەسیاسییەکان، هەمان بیری، یەکە کۆمەڵایەتییەکانن، کە چەماونەتەوەو بادراون لە شێوەی خۆیان گۆڕاون و دەرچوون. بڕوای وایە کە” پۆزێتیڤیزم ” تاکە ڕێگەی نزیک بونەوەی” هۆش ” ـە لە بێسەروبەری و ئاژاوە کۆمەڵایەتییەکان.
بڕوای وایە کە ” پۆزێتیڤیزم ” وەک بنچینەیەک خزمەتی دەوروبەر ئەکات، بۆ گۆڕان و گەشەی کۆمەڵایەتی بۆدۆخی باشتر. ئەمە یەکێکە لە ئامانج و خواستی فەلسەفەی پۆزێتیڤیزم.
لەساڵی 1798، لەشاری” مۆنت پیلەر ” ی فەڕەنسا، ئەژیا ی گەواهی یەکەم گۆڕانی کۆمەڵایەتی بوو. بەرز بوونەوەی ئەنجامی کار لە شۆڕشی فەڕەنسی، ئەریستۆکراتەکان جێگیر بوو بوون، لە ئەنجامدا پێگەوپارە و دۆخی کۆمەڵایەتییان لە دەستدا، بە شێوەیەک خۆیان بینییەوە کە لەوەو پێش شتی وایان نە بینیبوو، کاتێک کە (نەریتەکان) بێهێز بوون، کاریگەرییان چوە ئاستێکی نەوتراو.
پاش ماوەیەکی کەم شۆڕشی پیشەسازی بە تاودانێکی دراماتیکی دەستی پێکرد، قەبارەی کۆچی گەورە بۆشارەکانی تر، یەکسان بوو بە گەورە بوونی شار، گەشەی گروپە هەژارو شارە خانەخوێیەکان، کێشەی نوێی کۆمەڵایەتیان تیا دەرکەوت.
فەلسەفەی” پۆزێتیڤ ” تیشک ئەخاتە سەر یەکە کۆمەڵایەتییەکان لە گواستنەوەی ئەزمونی ژیانی کۆمەڵایەتی، وە بەستنەوەی یەکە کۆمەڵایەتییەکان، جوڵە کۆمەڵایەتییەکانە، واتە ( کۆمەڵگا جۆڵەییەکان )
(Social Dynamic ).
پۆزێتیڤیزمەکەی ناوبانگی تەواو پڕکردەوە، بڕوای وابوو، کەیاسایەکی زانستی دۆزیوەتەوە، کارپێکەری حەقیقەتە مێژووییەکانە.
ئەوکتێبانەی تەرخانی کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی ( یاسای سێ ئاستەکان ) (Law of three stages ) .
مێژووی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بە شێوەی دوبارەیی، گواستنەوەو گەیاندنی کردووە، لە بنچینە بڕوا ڕۆحییەکان، تا بوون بە ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییە ساختەکان، لەوێشەوە بۆ باری سیستەم (System) کە دوبارە بەشێوەیەکی تایبەتی بایەخی پێدراوە.
(کۆنت) لەسەدەی نۆزدەهەمدا، بۆ یەکەم جار ڕای گەیاند، مرۆڤایەتی چووە قۆناغی سێهەمیەوە، فەلسەفەی پۆزێتیڤیزم بە شێوەی کرداری دەربێ کەڵک و سودی لێوەرگرین لەچاکردنی کۆمەڵگە بۆ ئەندامەکانی.
بەدڵنیاییەوە مشتومڕێکی زۆر هەیە، لە بڵاوبونەوەو هاندان و ڕابەرایەتی و گەیشتن بە فەلسەفەی پۆزێتیڤ.
گێڕانەوەی ئەزمونی پاکی کۆمەڵگە و، سەرکەوتنی بەرەو سەرتر و دەرکەوتنی کۆنەپەرەستی، دواتر تەرخانکردنی مرۆڤ بۆ ملکەج کردن بۆیاساکان، لەوانەیە لەوانەیە ڕۆشنترین ڕەخنەو لاوازی بەڵگەهێنانەوە و شیکاری (پاکێتی ) بێت.
بەهاداری کارکردنی ( کۆنت ) لەوەدایە ( بەشێوەی خاچ ) یان ( تان و پـۆ + ) دەستی کردوە بە شیکاری گەشەی کۆمەڵگە.
ڕەخنەیەکی زۆر هەیە لە دژی زانستی کۆمەڵایەتی و مێژوییەکەی، لە نزیکبونەوەو گەیشتن بە ڕەوایەتی ( پاکێتی )، بەڵام هێشتا فەلسەفەکەی گرنگە بۆ زانین کە چۆن کۆمەڵگە گەشە ئەکات.

 

هاوکارییەکەت ئەمەیە، کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە