هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ هیچ قۆناغێكی ته‌مه‌نیدا خاوه‌ن ده‌ستپێشكه‌ری سیاسی و دروستكه‌ری ڕووداو نه‌بووه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ پاشكۆی بریاری سیاسی بوه‌ و له‌ په‌راوێزی ڕووداوه‌كاندا هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و سروشته‌ ئیخوانییه‌یه،‌ كه‌ عه‌قڵێكی مه‌لا و حوجره‌ زاڵه‌ به‌سه‌ریدا و ناتوانێت خاوه‌ن پرۆژه‌ی سیاسی بێت و كاری بۆ بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دیمه‌نی هه‌ره‌ زاڵی سیاسه‌تكردنی یه‌كگرتوو بو بێت له‌ رابردوودا، ئه‌وا له‌ ئێستا یه‌كگرتوو بۆته‌ حزبێكی سته‌مكار و پاساوهێنه‌ره‌وه‌ بۆ تاڵانی و گه‌نده‌ڵ و نادادپه‌روه‌ری، بۆته‌ حزبێك به‌شداره‌ له‌ به‌رپاكردنی ئه‌و هه‌موو هه‌ژارییه‌ی كه‌ هه‌یه‌، به‌شداره‌ له‌ ئه‌وپه‌ری بێ رێزیكردن به‌ په‌رله‌مان و دام و ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خه‌ڵك، به‌ كورتی له‌به‌ره‌ی پارتیدایه‌ كه‌ ره‌مزه‌ بۆ تالانی داهات و په‌كخستنی هه‌موو ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان و بۆ نه‌بوونی ئازادی، ئه‌م برا بچوكییه‌ی یه‌كگرتوو بۆ پارتی كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه‌:
یه‌كه‌م :  مه‌ترسیه‌كانى لێكترازان و باڵ باڵێنه‌ له‌م هێزه‌دا كه‌م ئه‌بێته‌و و ئه‌م هێزه‌ پارێزراو ده‌بێت تائاستى دڵنیایی به‌ مه‌رجى په‌سه‌ند كردنى ئه‌جێنداكانى پارتى.
دووه‌م : مسۆگه‌ركردن و مانه‌وه‌ى ئه‌میندار له‌ یه‌كگرتودا:
مه‌ترسى و هه‌ره‌شه‌كانى پارتى جدین و ده‌توانێت پارتى ته‌حه‌كوم بكات تا ئاستى دانان و لابردنى، دیاره‌ مامۆستا صلاحدین عاشق به‌ كورسى پێویستى به‌ ڕه‌زامه‌ندى پارتی هه‌یه‌ تا به‌ره‌ی بادینانی یه‌كگرتوو و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی سلێمانی لێ نه‌ ئالۆزكێ و بتوانێت به‌ ئیسره‌حه‌ت له‌سه‌ر كورسی ئه‌مینداری بمێنێته‌وه‌، سیاسه‌ت خیرو چاكه‌ نیه‌, به‌رامبه‌رى هه‌یه‌ واتا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك بۆ پارتى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ئه‌میندارو هاوڕێكانى لێى سود مه‌ن ده‌بن.
سێیه‌م : سیفه‌ت و پێكهاته‌ى ئه‌م هیزه‌ كورى خێل و لادێن، واتا ده‌سته‌ مۆیان له‌ ئاست پله‌و پاره‌ هێنده‌ لاوازه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌ر گرتنى هه‌ر پۆستى ده‌بنه‌ پاریزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان تا ئاستى ته‌سلیم بون به‌ پارتى
چواره‌م : بی هیوا بون له‌ دواى دۆخى ئیخوانى عاله‌مى، له‌به‌هارى عه‌ره‌بى ئه‌م هێزه‌ له‌وه‌ تێگه‌یشت به‌ مه‌نتیقى هێز هاوكیشه‌كان ده‌گۆرێت, واتا سه‌ركردایه‌تیك نه‌ گه‌رمى نه‌ ساردى دیبێت چۆنه‌ ده‌سه‌ڵات پارێزى پێده‌كریت, له‌ به‌رامبه‌ردا پاشكۆیه‌تى ژیانیان پاریزراو ده‌كات و خۆش ژیان واتا ده‌بنه‌ خاوه‌نى ئه‌و به‌هشته‌ وه‌همێیه‌ى كه‌ بۆ خه‌ڵكیان وێنه‌ كردوه‌.
پێنجه‌م : پاشه‌كشه‌ له‌ مه‌نهه‌جیه‌ت و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامى:
ئه‌مرۆ ئیسلامییه‌كان پتر له‌ عه‌لمانییه‌كان و شیوعییه‌كان عه‌وداڵی پۆست و پله‌ و پایه‌ و ده‌سكه‌وتی سیاسین، عه‌ودالی فره‌ ژنی و ڤێلا و باخی تایبه‌ت و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ن، به‌كورتی چێژوه‌رگرتن له‌ دنیا ئه‌مانه‌ی كردوه‌ به‌ كۆیله‌ی پارتی، چونكه‌ ئه‌و چێژه‌ دنیاییه‌ به‌ پاره‌ی تالانكراوی پارتی به‌ده‌ست دێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت