هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

تاقیكردنه‌وه‌كان به‌و كرده‌یه‌ ئه‌وترێت ده‌وترێت كه‌ تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ دیاریكردنى ئاستى به‌‌دیهاتنى ئامانجه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئه‌م كرده‌ كردارییه‌ شێوازێكی گونجاوه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی ئاستی گه‌یاندنی په‌یامه‌ فێركارییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی راده‌ی گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی زانستی پرۆگرامه‌كانه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكاران كار له‌ پێناو پێشخستن و باشتركردنى حوكم له‌سه‌ر ئاستى كارایی شێوازى فێركردن و پیاده‌كردنى پرۆگرامه‌كان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ په‌روه‌رده‌كاران كرده‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن به‌كرده‌یی نرخاندنى ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌زانن. هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌ شێوازێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی زانست و ده‌ستنیشانكردنی راده‌ی كارایی پراگرامه‌كان به‌سه‌ر هۆشیاری و ئاستی زانستی خوێندكاره‌وه‌. پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ سیسته‌مه‌ به‌ ئاڕاسته‌ى ڕێكخستن و خستنه‌ سه‌ر كارى سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان له‌ پلان و چاودێرى ئیدارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانیارى به‌ چاودێرى به‌رده‌وام له‌ ژێر ریِنماییه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندندا، هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌ نێوان قوتابی و مامۆستا له‌ یه‌ك تێگه‌یشتن و، ئاڵوگۆرى زانیارى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆى هێمنانه‌ خاڵى ده‌سپێكردنى ڕویه‌كى نوێ و داهێنه‌رانه‌ى سیسته‌مه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ نوێكانه.‌

تاقیكردنه‌وه‌ خاڵى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قوتابیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی فێربوون و زانستخوازیدا، بۆ به‌ ئاكام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش، مامۆستا پێویستی په‌نابردنه‌ به‌ر پره‌نسیپی سزا و پاداشت و دانانی نمره‌ هه‌یه‌، تا له‌وێوه‌ بیكاته‌ پێوانه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی راده‌ی سه‌ركه‌وتووی خوێندكار له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردندا. په‌یوه‌ندى نێوان قوتابى و مامۆستا لـه‌ سیسته‌مى خوێندندا هه‌وڵه‌ بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن، ڕێكه‌وتنه‌ به‌ ئامانجى فێربوون. ئاماده‌یی مامۆستایه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌خشین، پێشوازیه‌ له‌ پێناو ئارامى قوتابیی، ئامانج چاوه‌روانیه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌به‌رده‌وام مامۆستاو په‌روه‌رده‌كاران ده‌خه‌نه‌ به‌ربه‌رپرسیاریتى نیشتمانى، به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ زانستیه‌كان پێوانه‌ى ماندوو بونى مامۆستایان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م و ئامانجیان، كه‌لاى من گرنگه‌ مامۆستا تا دوربێت له‌ هه‌ڵه‌ى پاداشت و سزا و، ئامانجى دیارو به‌رهه‌مى زانستیانه‌ پیشكه‌ش بكات به‌كۆمه‌ڵگا پێویسته‌ له‌سه‌ر سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى تواناى قوتابیان ده‌ستنیشان بكات.

یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن
هه‌ڵسه‌نگاندن بنه‌ماو قۆناغى یه‌كه‌مى ده‌سپێك و ڕێكارو ڕێنیشانده‌رى ئاڕاسته‌زانستیه‌كه‌یه‌، ده‌بێت له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن فره‌ ڕه‌هه‌ندى بۆڕاده‌ى تواناى فیربون ده‌سنیشان بكرێت واتا جیاكاریه‌ تواناییه‌كان له‌ نیوان قوتابیاندا ریِكبخرێت، شاره‌زایی وانه‌بێژ له‌ به‌رزى ئاستى زانستى و وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما ویژدانیه‌كان زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندندا، جۆراو جۆرى هۆكاره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندن بنه‌ماى گرنگه‌ له‌م كاره‌دا و كاریگه‌رى ده‌بێت، ده‌بێته‌ هۆكارى په‌یوه‌ندیه‌كى دروست له‌ نێوان قوتابى و مامۆستادا، تا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان به‌ ڕێچكه‌و ئاڕاسته‌ى زانستیانه‌دا به‌ باشى تێپه‌ڕێن، پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌رگیز وه‌ك سزا وێنا نه‌كرێت، یان وه‌ك بارگرانی به‌سه‌ر خوێندكارانه‌وه‌ نمایش نه‌كرێت، به‌ڵكو له‌ یه‌ككاتدا ئامانجی زانستی و په‌روه‌رده‌یشی هه‌بێت، له‌رووی زانستییه‌وه‌ ئامانج فێربوون و باڵاكردنی هۆشیارییه‌و له‌رووی په‌روه‌رده‌یشه‌وه‌ زیاتر ئاشنابوون و نزیكبوونه‌وه‌ی روحی و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و گه‌شه‌پێدانی گیانی هه‌وڵدانه.‌

دووه‌م : پێوانه‌كارى
له‌ پێناو پێشخستن و باشتركردنى بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئاست و جیاوازى فێربون شاره‌زایی له‌ وانه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان، كرده‌ى پێوانه‌كارى به‌ ئامانجى گه‌یشتن به‌ خوێندنه‌وه‌ى ژماره‌یی ده‌ستپێده‌كات كه‌ ئاستى وه‌دیهاتنى ئامانجه‌ ڕه‌چاوكراوه‌كانى فێركردن دیاری ده‌كات، ئه‌م كرداره‌ كاری پێوانه‌كاریه‌ به‌ ژماره‌ له‌ ڕوى ڕوپێوه‌وه‌ تا شاره‌زایه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان له‌لایه‌ن قوتابیان هه‌ڵسه‌نگێنێت، گرنگه‌ قوتابى لاواز و به‌هێز ده‌سنیشان بكات، ئامانج له‌م كرده‌ هه‌وڵه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى ئاسته‌ لاوازه‌كان، پیوانه‌كارى برواى به‌ هه‌موو ئه‌و گریمانه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موو كاره‌كان ڕێژه‌یی بن، مامۆستا له‌م پێوانه‌دا به‌ به‌رزى و نزمى نمره‌ى قوتابیه‌كانى ریِژه‌ى سه‌ركه‌وتنى شیوازه‌ وانه‌ییه‌كانى خۆى بۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، قوتابیش تواناو جیاكاریه‌كانى له‌نیوان هاوڕێ و هاوپۆله‌كانى بۆ پۆلێن ده‌كرێت، بنه‌ماى گرنگى ئه‌م كاره‌ پاراستنى یه‌كسانى و ده‌رخستنى توانا شاره‌وه‌كانه‌ له‌سه‌ر دیاریكردنى پێوه‌ر.

سێ یه‌م : ئه‌زموون
پیاده‌كارى و جێبه‌جێكاریه‌كى سیستماتیكه‌ بۆ دیاریكردنى ئاستی زانستی له‌ رێگای ژماریه‌ك پرسیاره‌وه‌، ڕه‌چاوكردنى توانسته‌ جیاوازه‌كانى قوتابیان له‌ پۆلدا: ئه‌زمون و پرۆگرام و كات، بنه‌ماى گرنگى ده‌سپێكردنین، تێست یا ئه‌زموون نمونه‌ گه‌لێكى پرسیاره‌ كه‌ مامۆستا له‌ كاتى ڕابوردوو له‌وانا دیاریكراوه‌كاندا قوتابیانى فێركردوه‌، به‌ پرسیاره‌ فره‌ ڕه‌هه‌نده‌كانى به‌رهه‌م و توانستى قوتابى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كرده‌ى ئه‌زمون كرده‌یه‌كه‌ ماده‌ى خوێندن شیده‌كاته‌وه‌، به‌ گرنگى ئامانج له‌وانه‌وتنه‌وه‌ به‌ هۆى شاره‌زایی مامۆستاو دیاریكردنى قه‌باره‌ى زانستى بابه‌ته‌كه‌و پاشان ریِكخستنى په‌یوه‌ندى بابه‌ت و ناوه‌ڕۆك و ژیانى قوتابیی، پاشان گرنگترینى بنه‌ماى تاقیكردنه‌وه‌ دیاریكردنى تواناى داهێنه‌رانه‌ى قوتابى له‌ ڕێگه‌ى پرسیاره‌ ئاراسته‌كراوه‌كان كه‌ مامۆستا به‌ شارازایى خۆى ده‌سنیشانى ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌ گرنگى و بنه‌ماى دیاریكردنى ئه‌زمونه‌كانه‌ كه‌ به‌ بڕواى من هۆكارى گه‌شه‌و ڕازیبونى قوتابیه‌ له‌ تێست.
گه‌ر به‌ ووردى بڕوانینه‌ هه‌رسێ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌، ته‌نها هۆكار گه‌یشتنه‌ به‌ ئامانج ،دیاریكردنه‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌ ئامانجى وانه‌وتنه‌وه‌دا، ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیی له‌ سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنى زانسته‌ ده‌سنیشانكراوه‌كان، نمره‌ى نزم سزا نیه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ تا هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگى نێوان قوتابى و مامۆستا رێكبخات، ئه‌زمون ده‌سنیشانى به‌شى فێرنه‌بوى خوێندكاره‌ تا مامۆستا هاوكاى بێت، ڕێكخستنى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما زانستیه‌كان ئه‌زمون ده‌خاته‌وه‌ دۆخه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى كه‌ ته‌نها ئاگادركردنه‌وه‌یه‌ نه‌ك سزا، له‌دواى ئه‌زمون ده‌ركه‌وتنى 10 قوتابى نمره‌ لاواز له‌ پۆلێكدا كه‌ 20 قوتابى ئاماده‌بێت، كام ڕێكار دروسته‌ كه‌ به‌ هه‌مان ستایلى ڕابوردوو پرۆگرامه‌كان پێشكه‌شبكرێت، كه‌ بێگومان قوتابى نمره‌ لاواز به‌ سزا وه‌ریده‌گرێت، وه‌له‌به‌رامبه‌ر ڕانه‌وه‌ستانى مامۆستا له‌ حالى دواكه‌وتوى قوتابى بێگومان په‌یوه‌ندیه‌كى ناته‌ندروست به‌رهه‌م دێت، دواجار ئامانج گرنگى نامێنێت ته‌نها پۆل تێپه‌ڕاندن و كێبڕكێى نمره‌ دیارى توانا و حه‌زه‌كانى قوتابى له‌ ده‌سنیشانى كۆلیژه‌كان ده‌كات، سه‌رئه‌نجام په‌روه‌رده‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ى په‌روه‌رده‌كردنى توانسته‌كانى قوتابى ناتوانێت به‌رهه‌مدارو به‌ئامانج داربێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت