هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

ناوەندی ستاندەر بۆ تویژینەوە

ناوەڕۆك

پێشەكی

ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م توێژینه‌وه‌

پێناسه‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه‌ بۆ كوردستان به‌رهه‌مداره‌

جۆره‌كانی ڕیفراندۆم و ڕیفراندۆمی كوردستان

ڕیفراندۆمی كوردستان

ئه‌و ڕیفراندۆمەی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات

زیانەكانی ڕیفراندۆمی بێــهودە

باشترین ڕیفراندۆم

هەڵوەشاندنەوەی سەروەریـــــی عێراق و بنيادنانی سەروەریی هەرێم

پێـشەكی

دوابەدوای ئه‌وه‌ی دەركەوت زۆر به‌هه‌ڵه‌ ئاخاوتن لەسەر‌ چەمكی ڕیفراندۆم و جۆرەكانی ده‌كرێت، ئەو هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌‌ (به‌تایبەتی له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌) گه‌یشتۆته‌ ئاستی سه‌ركردایه‌تی و ئەوانەى پێیاندەوترێت جێرۆنتۆكراسی (دەسەڵاتی پيرەپياو)Gerontocracy.

زۆربەی لایەنەكان، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێدەكەن ئەو به‌هه‌ڵه‌ تێگەيشتنە‌ زیانی گه‌وره‌ به‌مافی چاره‌نووسی كوردستان بگه‌یه‌نێت. چاوه‌ڕوان دەكرا جۆرە ڕیفراندۆمێكی ئامانجدار نەبێت، پرۆژه‌یەكی ڕوون و تۆكمە بێت. بەڵام پێدەچێت وانەبێت. چاوەڕوان بووین شارەزايان و پسپۆرانی زانكۆكان بەو كارە هەڵسن، وا دەرنەچوو. هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ی كوردستانیش كه‌ توانای دارايييان لەپشتە و خاوه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌يشن، کەچی ئه‌وان زیاتر لێی به ‌هه‌ڵه‌دا چووبوون.

بۆیه‌ لە ديدەی پەرۆشی نەتەوەيی و نيشتمانیيەوەڕا، بە باشمانزانی ئه‌و كورته‌ توێژینه‌وه‌یه‌ بكه‌ین بۆ هەم ڕاستكردنه‌وه ‌و هه‌م بۆ گەياندنی بە سه‌ركردایه‌تی كورد و په‌رله‌مان و داموده‌زگای ديكەی په‌یوه‌ندیدار، بەئومێدی ئەوەی سوودی لێببینن و نەكەونە هەڵەی هەنوكەيی و مێژووييەوە.

سەرباری ئەوانەيش دەستخۆشی لە هەندێك نووسەر و دەزگا دەكەين كە تاڕادەیەكی چاك ڕوونكردنەوەیان لە بارەی پێویستیيە یاسایی و سیاسی ناوخۆييەكانيان داوە. ئەم روونكردنەوەی ئێمە وەك پڕۆژەيەك، زیاتر لێدوان و ڕوونكردنەوەيە لەسەر پێویستييە یاسایی وسیاسييە دەرەكييەكان.

دوا لێدوان كە ماوە بڵێین. بۆ گەڵاڵەكردنی ئەم ڕۆژەيە، پرس و ڕاوێژمان بەهەندێ پسپۆڕی نێودەوڵەتی كردووە تاكو بۆ هەمووان ئاشكرابێت كە چەمكی ڕێفرانۆم چی دەگەيێنێت؟.

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ ڕێفراندۆمی كوردستان

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت