هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت

سه‌ره‌تا پیرۆزه‌ یادى دامه‌زراندى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هه‌روه‌ها پیرۆزه‌ له‌ ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن كه‌ ئه‌مرۆ ده‌ست نیشان كران.
له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى ڕێكخه‌ر و خانه‌ى راپه‌رندن، شه‌پۆلێك له‌ ره‌خنه‌ ئاراسته‌ى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كه‌سایتیانه‌ ده‌كرێن، كه‌سانێك جاڕى مردنى بزووتنه‌وه‌كه‌ ئه‌ده‌ن، كه‌سانێكى تر بۆ گه‌نجه‌كان ئه‌گرین، كه‌سانێك ڕقیان له‌ ته‌مه‌نه‌، كه‌سانێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌ ساخته‌كارى دا ئه‌نێت، كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان خۆى به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ ئه‌م ناوبانگه‌ى ده‌ركردووه‌!.
ئه‌وه‌ى تێبینى ئه‌م شه‌پۆله‌ بكات، ماڵپه‌ر و ئه‌ندامانى پارتى و یه‌كیه‌تى زۆر به‌ گوڕ و تینه‌وه‌ فرمێسكى تیمساحى بۆ گه‌نجانى گۆڕان ئه‌رژێن، ئه‌وان له‌ ناو حزبێكن بۆ نموونه‌ پارتى له‌ هه‌موو ته‌مه‌نى حه‌فتا ساڵه‌ى دوو سه‌رۆكى هه‌بوه‌ هه‌ر یه‌كى نزیكى 35 ساڵ سه‌رۆكه‌، یاخود حزبێكى وه‌ك یه‌كێتی ئێستاش سكرتیره‌كه‌ى به‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ كه‌س ناوێرت باسى شوێنكه‌ى بكات. زۆر بێویژدانانه‌ بڵێن گه‌نجانى گۆران پشت گوێ خراون، یاخود به‌ربه‌رست له‌ پێشیان دروست كراوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ وردى ته‌ماشاى ئه‌و پۆستانه‌ بكه‌ین كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌كو شایسته‌ى خۆی به‌ ده‌ستى هێناوه‌ نزیكى %99 به‌ گه‌نج پڕكراوته‌وه‌، هه‌ر له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و بۆ وه‌زیرى كۆچبه‌ران له‌ به‌غدا و…هتد.
ئایا گه‌نج گرنگه‌ له‌ ناو حزب كار بكات یاخود له‌ ناو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و حكومدارى. ئایا گه‌نجێك له‌ناو حزب سودى زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگا یان له‌ ناو ده‌زگاكانى حكومرانى، هه‌ر بۆ نموونه‌ على حه‌مه‌ صالح كاریگه‌رى زیاتره‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و حزبه‌ ركباره‌كانى بزووتنه‌وه‌كه،‌ یاخود گه‌نجێكى وه‌ك لێپسراوى ژورى هه‌ڵبژاردن یاخود هه‌ر ژورێكى تر؟. ئایا له‌ دنیا وه‌فده‌ گشتیه‌كان و سه‌فاره‌ته‌كان و حكومه‌ته‌كان زیاتر گوێ له‌ گه‌نجێك ئه‌گرن له‌ ناو حزب بێت یاخود له‌ ده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌ت؟ دروستكردنى ئه‌م فه‌وازیه‌ كه‌ گوایه‌ گه‌نج دوره‌ په‌رێز خراوه‌ بووچونێكى ناراسته‌. له‌ یه‌ك شتدا گه‌نجه‌كان له‌ به‌ته‌مه‌نەكان باشترن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ زیاتر حه‌زى ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌ له ده‌زگاكان و قسه‌ كردن، سه‌رنج راكێشترن به‌ تایبه‌تى ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ هێرشى توند ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر پارتى و یه‌كیه‌تى، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ دژه‌ پارتى و یه‌کێتییەكى توند بیت واتا گۆڕانێكى باشیت!. باشه‌ چ رێگریه‌ك هه‌یه‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ بكاته‌ چاودێرێكى به‌هێز به‌سه‌ر رێكخه‌رو خانه‌ى راپه‌رندن؟ كێ ده‌ستى گرتون هه‌ڵه‌كان دیارى بكه‌ن و راستیه‌كان روون بكه‌نه‌وه‌؟. ناكرێت لێكدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێت مادام گه‌نج ده‌رنه‌چوه‌ واته‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ لاواز ئه‌بێـت. باشه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نێكى گه‌وره‌ى بریار به‌ده‌ست هه‌یه‌ ناوى ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌؟ ئه‌مه‌ وا ده‌كات گه‌نجانى ئه‌مریكى دور كه‌ونه‌وه‌ له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانى ئه‌مریكا؟
له‌ كۆتایدا ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هیوادارم كه‌س نان و پیاز به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نه‌كات و بیكاته‌ كراسه‌كه‌ى عوسمان و هه‌رچى رق و حه‌زى گواستنه‌وه‌ى بۆ لایه‌نێكى ترى هه‌یه‌ بكاته‌ به‌هانه‌یه‌ك بۆ خۆ پاكردنه‌وه‌.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سموولانەیە، تا ئەم بابەتە بگات بە هاوڕێکانت