هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئه‌گه‌ر كاتى ده‌رچونى ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ كورد ئه‌وه‌نده‌ پشتى به‌ ئێران نه‌به‌ستایه‌ ئه‌م به‌یننامه‌ى قبوڵ بوایه‌و كێشه‌ى بۆ دروست نه‌كردایه‌ ،ئێستا هه‌م كوردستان و هه‌م عێراق له‌ دۆخێكى زۆر جیاوازتر ئه‌بوون. گرنگه‌ بۆ مرۆڤى كورد راستیه‌كان بزانێت .
كورد به‌ به‌بارته‌قاى حكومه‌تى عێراقى تاوانباره‌ له‌ جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌م رێكه‌وتنه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام ولاتانى دراوسێ وا ته‌ماشاى حزبه‌ كوردیه‌كانیان كردوه‌ كه‌ ده‌ستى درێژى ئه‌وان بن بۆ پشێوى دروست كردن له‌ وڵاته‌ هاوسێكانیان .

ماده‌كان:
ماده‌یى یه‌كه‌م: زمانى كوردى زمانى فه‌رمى ئه‌بێت له‌و شوێنانه‌ى كه‌ كورد زورینه‌ن له‌گه‌ڵ زمانى عه‌ره‌بى، وه‌ زمانى عه‌ره‌بى له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كان ده‌خوێنرێت، هه‌روه‌ها زمانى كوردى وه‌كو زمانى دووه‌م له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق ده‌خوێنرێت.
ماده‌ى دووه‌م: كورد به‌شدارى ده‌بێت له‌ حكومرانى بێ جیاوازى له‌ گه‌ڵ ئه‌وانى تر ، له‌ پۆسته‌ گشتیه‌كان و گرنگه‌كانى‌ ده‌وله‌وت و وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ رێژه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌، وه‌ ئه‌بێت لێهاتویش له‌به‌ر چاو بگیرێت و رێژه‌ى دانیشتوانیانیش،بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و سته‌مى له‌ رابردوو ليي كراوه‌.
ماده‌ى سێ: به‌هۆى ئه‌و دواكه‌وتووه‌ى كه‌ كۆمه‌لگاى كوردى روو به‌رووى بوه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌كانى رابردوو،به‌ تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌و و رۆشنبیرى، پێویسته‌ پلانێكى گونجاو دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و دۆخه‌،له‌ ریگاى خێرا كردنى بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌ى كوده‌تا (مجلس انقلاب) ده‌رباره‌ى زمان و رۆشنبیرى بۆ گه‌لى كورد،وه‌ فراوان كردنى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كان و وه‌ فراوان كردنى وه‌رگرتنى قوتابیانى كورد له‌ زانكۆكان و زانكۆ سه‌ربازیه‌كان و وه‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى قوتابیانى كورد بۆ خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ رێژه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌.
ماده‌ى چوار: پێویسته‌ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ى كه‌ له‌ ناوچانه‌ى كورد زۆرینه‌ن كورد بن یاخود كوردیه‌كى باش بزانن
ماده‌ى حه‌وت: گه‌شانه‌وه‌و پێشخستنى ناوچه‌ كوردیه‌كان ئه‌ویش به‌ دانانى بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، وه‌ دانانى پلانێكى ئابورى هاوسه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ترى عێراق یه‌كسان بێت
ماده‌ى ده‌: گه‌لى عێراق له‌ دوو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى پێك دێت كه‌ عه‌ره‌ب و كورده‌،وه‌ ده‌ستور مافى كورده‌كان دیارى ئه‌كات له‌ چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتو
ماده‌ى یانزه‌: په‌له‌ كردن له‌ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى كشتوكاڵ و عه‌فو كردنى هه‌موو جوتیاران له‌و قه‌رزه‌ى له‌سه‌ریانه‌
ماده‌ى دوانره‌: یه‌كێ له جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار ئه‌بێت كورد بێت.
ماده‌ى سیانزه‌:
1- كورده‌كان مافى پێكهینانى رێكخراوى میللیان هه‌یه‌، كه ئه‌بنه‌ ئه‌ندام رێكخراوه‌ عێراقیةكان.
2- كاركردن به‌ یاساى پارێزگاكان راده‌گیرێت تاكو له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌ى11 ئازار ى1970 یه‌كده‌گرێته‌وه‌.
ماده‌ى چوارده‌: به‌ گه‌رخستن و سوود وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ناوچه‌ كوردیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌وله‌تى عێراق ده‌بێت
ماده‌ى پانزه‌: كورده‌كان به‌شدار ده‌بن له‌ ده‌سه‌لاتى یاسادانان به‌ گوێره‌ى رێژه‌ى دانیشتوان
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ چوار ساڵى بۆ دانرا بۆ جێبه‌جێكردن،تاكو كۆتایى ئه‌و چوار ساڵه‌ كورده‌كان خۆیان ناوچه‌كانیان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن.

هه‌ڵوێستى عێراق به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌كه‌
حكومه‌تى عێراق زۆر جدى بوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه‌،وه‌ واده‌بینى كه‌ ئه‌مه‌ دوا راده‌ى پێدانى مافه‌كانى میلله‌تى كورده‌، حكومه‌تى عێراق به‌م به‌یننامه‌یه‌ هه‌م مه‌ركه‌زى به‌هێز ده‌كرد و هه‌م برایه‌تى كورد و عه‌ره‌بى به‌ ته‌واوى ده‌چه‌سپاندن له‌ عێراق، هه‌ر بۆ جێبه‌جیكردنى ئه‌م به‌یننامه‌یه‌ حكومه‌تى عێراق سه‌دام حسینى وه‌كو كه‌سى سه‌رپه‌رشتیار دیارى كرد ، هه‌رچه‌نده‌ قورس بوو بۆ حكومه‌تى عێراق به‌ڵام به‌شێكى زۆرى جێبه‌جێكرد، هه‌ر له‌ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان،ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى به‌ زمانى كوردى و دروست كردنى (مجمعی علمى كورد) كردنه‌وه‌ى زانكۆى سلیمانى.
هه‌لویستى كورد به‌رامبه‌ر به‌یننامه‌كه‌:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بریارى كورد به‌ده‌ست خۆى نه‌بوو زیاتر به‌ده‌ست هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان بوو به‌ تایبه‌تى ئیران،سه‌ره‌تا بارزانى وا خۆى پیشاندا كه‌ رازیه‌ به‌ به‌یننامه‌كه‌ و بروسه‌كى پیرۆز باى نارد بۆ احمد حسن بكر،به‌ڵام له‌ بنه‌ره‌دا بارزانى به‌م رێككه‌وتنه‌ رازى نه‌بوو ، هه‌ر ده‌ستى ده‌ستى پێده‌كرد،وه‌ لێكدانه‌وه‌ى جۆراو جۆرى بۆ ماده‌كان ده‌كرد،بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى پێبكاته‌ سه‌ر حكومه‌تى عێراقى.
چونكه‌ بارزانى هه‌وڵى جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ كوردیه‌كانى ئه‌دا له‌ به‌غدا. حكومه‌تى عێراقیش ئه‌م نیه‌تى بارزانى لا ئاشكرا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م ریكه‌وتنه‌ هه‌ر زوو كارى پێنه‌كرا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حزبی به‌عس هه‌وڵى دا پارتى رابكێشیته‌ ناو به‌ره‌ى ناسیۆنالیزمى پێشكه‌وتو ( جبهه‌ قومیه‌ التقدمیه‌) بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌،به‌لام بارزانى رازى نه‌بوو، هه‌ر زوو په‌لامارى شوعیه‌كانى دا له‌ كوردستان ، زۆر دژى ئه‌و رێكه‌وتنه‌س وه‌ستاوه‌ كه‌ له‌ نێوان عیراق و یه‌كیه‌تى سوڤیه‌تى جاران به‌سترا،كه‌ وا ده‌بینرا كه‌ كورد زه‌ره‌ر ئه‌كات له‌و رێكه‌وتنه‌.
به‌ كورتى ئه‌گه‌ر لایه‌نى كوردى له‌و رۆژوه‌ كارى جدى بكردايه و خاوه‌ن بریارى سه‌ربه‌خۆى خۆى بوایه‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ى جێبه‌جێبكرایه‌، دۆخى كورد ئێستا زۆر باشتر ده‌بوو،ره‌نگه‌ كه‌ركوكیش ئێستا پارێزگایه‌ك بوایه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێم، ئه‌نفال و كیمیا بارانیش رووى نه‌دابایه‌ و گونده‌كانیش وێران نه‌كرابه‌یه‌!.

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى ئه‌لمقاتل

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.