کامەران وریا قانع : هه‌ندێك ژماره‌ى گرنك له‌سه‌ر عێراق و كوردستان .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

به‌شى سێیه‌م و كۆتایی  .

به‌شدارى كردن له‌ ژیانى گشتى و دابین كردنى زانیاریه‌كان.

كۆمه‌ڵگاى عێراقى تا كو ئه‌م ساته‌ش زیاتر پابه‌نده‌ به‌ گروپه‌ كۆمه‌لایه‌تیه كان ,هه‌ر له‌ خێزانه‌وه‌ بۆ گروپی دینى و خێل و مه‌زهه‌به‌كان . چونكه‌ ئه‌م گروپانه‌ زیاتر جێگاى باوه‌رى خه‌ڵكن.هه‌رچى گروپه‌كانى تره‌ وه‌كو ئه‌حزابی سیاسى و ( ئومه‌ى عه‌ره‌بی) خه‌ڵك كه‌م رێزیان لێ ئه‌گرێت و جێگاى بایه‌خ نین. سه‌ركرده‌ دینییه‌كان و سه‌ركرده‌ خێڵه‌كیه‌كان زیاتر باوه‌ریان پێ ئه‌كرێت له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌,هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس رێژه‌یه‌كى باشیان هێناوه‌ له‌ باوه‌رى خه‌ڵك.هه‌رچى رێكخراوه‌كانى بیانى و هێزه‌كانى نێو ده‌وڵه‌تى كه‌مترین باوه‌رییان به‌ ده‌ست هێناوه‌ .

له‌ عێراق ته‌له‌فزیۆێران سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى زانیارى وه‌رگرتنه‌ له‌ %67 تا %58 دانیشتوان ته‌ماشاى كه‌ناله‌ عێراقیه‌كان ئه‌كه‌ن بۆ هه‌واڵ زانین به‌ ( به‌ محلی و سه‌ته‌لایت) له‌ %45 ته‌ماشاى كه‌ناله‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌كه‌ن ,به‌لام رۆژنامه‌ و رادیۆكان كه‌مترین سه‌رچاوه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانیارى ته‌نها له‌ %11 بۆ %2 خه‌ڵك سوود له‌ دوو سه‌رچاوه‌یه‌ وه‌رئه‌گرێت. له‌ دوایی 2003 كۆمه‌ڵگاى عێراقی تواناى به‌شدارى ناره‌زایه‌تیه‌كانى هه‌یه‌ له‌ %18.9 له‌ خه‌ڵك به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌شدارى ناره‌زایه‌تیه‌كانیان كردوه‌ و یان به‌شدار بوون له‌ به‌خشینى دارایی بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌یه‌ك. خه‌ڵكى عێراق ئێستا زیاتر به‌ر چاویان رۆشنه‌ بۆ ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ى له‌سه‌ریانه‌ له‌ %75 ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و كه‌م كردنى مردنى منداڵى شیرخۆر و مسۆگه‌ر كردنى خوێندن بۆ هه‌موو مندالێك ئه‌بینن.

گه‌نده‌ڵى و به‌رتیل .

هاولاتى ئاسایى كه‌ تووشى به‌رتیل ئه‌بێت ئه‌و كاتانه‌یه‌ كه‌ كارێكى ئه‌كه‌وێته‌ فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى. ئه‌و به‌رتیلانه‌ش یان پاره‌یه‌ یان دیاریه‌. له‌ ساڵى 2011 له‌ % 8 هاوڵاتى عێراقی تووشى ئه‌م دۆخه‌ بوون. زۆرترین ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه‌ به‌رتیلی تیا به‌كار دێت له‌ عێراق: ئه‌فسه‌رى پۆلیس و فه‌رمانبه‌رى تۆمارى زه‌وى ( تسجیل اراضی) وه‌ فه‌رمانگه‌ى باج و ده‌رامه‌ت و تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل. به‌ڵام كه‌مترین به‌رتیل له‌ چینى دكتۆر و مامۆستایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گشتیه‌كان ئه‌وانه‌ى هیچ ئه‌ركێكى قورسیان له‌سه‌ر نیه‌. له‌ %45 به‌رتیلیان بۆ جارێك داوه‌, نیوه‌ ئه‌ رێژه‌یه‌ چه‌ندین جار به‌رتیل داوة.

به‌غدا پله‌ى یه‌كه‌مه‌ له‌ به‌رتیل دان به‌ رێژه‌ى %29.3 به‌ ڵام هه‌رێمى كوردستان كه‌مترین به‌رتیلى تیا ئه‌دریت به‌ رێژه‌ى

%3.7 . هه‌رچى پارێزگاكانى ترى عێراقه‌ به‌ رێژه‌ى 10.2 به‌رتیل ئه‌درێت. به‌رتیل دان زیاتر له‌ شاره‌كانه كه‌ به‌ رێژه‌ى 12.5 و له‌ شوێنه‌كانى تر كه‌متر ( ناحیه‌ و قه‌زاكان و گونده‌كان) به‌ ریتیل دان به‌ رێژه‌ى 9.7.

به‌گشى پیاوان زیاتر به‌رتیل ئه‌ده‌ن, له‌ به‌غداد پیاوان به‌ رێژه‌ى 13.3 و ئافرةتانیش به‌ رێژه‌ى 9.9 .

له‌ % 41.2 داواكارى به‌رتیل راسته‌خۆیه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ له‌ %23.4 به‌ شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆیه‌, له‌ %14 به‌ هۆى كه‌سێكى سێیه‌مه‌وه‌یه‌.وه‌ له‌ %20 به‌رتیل به‌جۆرێكه‌ كه‌ هاولاتى خۆیی ده‌یدات بێ ئه‌وه‌ى كه‌س داوایی لێبكات!!.

له‌ %49 به‌رتیله‌كان بۆ زیاتر خێرا كردنى به‌رێوه‌ چوونى معامه‌لاته‌

%27 به‌رتیله‌كان بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى باشتره‌.

%95 به‌رتیله‌كان به‌ شاراوه‌یی ئه‌مێنه‌وه‌ كه‌س خه‌برى لێنادات

له‌ %48 خه‌ڵك بروایان نیه‌ حكومه‌ت بتوانیت گه‌نده‌ڵى و به‌رتیل كه‌م بكاته‌وه‌

له‌ %28 خه‌ڵك له‌و بروایه‌نه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت ده‌توانیت گه‌نده‌ڵى كه‌م كاته‌وه‌.

بازارى كار له‌ عێراق .

سه‌رژمێرى عێراق نزیكه‌ى 31 ملیۆن كه‌سه‌ كه‌ نیوه‌ى ئافره‌ته‌. وه‌ هێزى مرۆیی له‌ %59 ( ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 15 و به‌ره‌و سه‌ره‌). ئه‌م ژمارانه‌ ئه‌وه‌ پیشان ئه‌دات كه‌ كۆمه‌ڵگاى عێراقى كۆمه‌ڵگایه‌كى گه‌نجه‌ به‌هۆى زۆربوونى رێژه‌ى منداڵ بوون . له‌ عێراقدا هه‌ر 100 كه‌سێك كه‌ ئه‌توانێت ئیش بكات (15-64 ساڵ) ئه‌بێت 75 كه‌س به‌خێو بكات كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ته‌مه‌نى كاركردنن.تێكرایی ژماره‌ى كه‌سه‌كانى خێزانێك 7.4 كه‌سه‌ له‌ لادێكان و 6 كه‌سه‌ له‌ شاره‌كان.

ته‌نها له‌ %42 خه‌ڵكى عێراق ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نى ئیشیان هه‌یه‌ ئیش ئه‌كه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 7.9 ملیۆن كه‌س, له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ %72 پیاوانه‌ و له‌ %13 ئافره‌ته‌. %57 هیزى كارى كاریگه‌ر له‌ بازار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 35 بۆ 44 ساڵه‌. ئافه‌ره‌تى خاوه‌ن بروا نامه‌ به‌ رێژه‌ى %68 به‌شدارهێزى كارئه‌كات به‌ڵام ئافره‌تى بێ بروا نامه‌ ته‌نها له‌ %8 به‌شدارى هێزى بازار ئه‌كات.

پارێزگاكانى ئه‌نبار و نه‌جه‌ف به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێن له‌ به‌شدارى له‌ هێزى كار به‌ رێژه‌كانى %48 و 47

پارێزگاى دهۆك كه‌مترین هێزى كارى هه‌یه‌ به‌ رێژه‌ى %37 .

بێ كارى :

له‌م رووپێوه‌ ئاوا پێناسه‌ى بێكارى كراوه‌ ( ئه‌و كه‌سه‌ى كاتژمێرك كار ناكات له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا هه‌رچه‌نده‌ تواناى هه‌یه‌ و به‌ راستیش به‌ دوای ئیش گه‌راوه‌).

رێژه‌ى بێكارى له‌ عێراق له‌ %8

له‌ نیوان پیاوان به‌ رێژه‌ى %7 و له‌ نێوان ئافره‌تان به‌ رێژه‌ى %13 .

گه‌نجان له‌ ته‌مه‌نى 15-24 به‌رزترین رێژه‌ی بێكاریان تێدایه‌ كه‌ %18 یه‌.

كه‌سه‌كان له‌ ته‌مه‌نى 25-34 رێژه‌ى بێكاریان له‌ %7 .

به‌رزترین رێژه‌یی بێ كارى پارێزگاى زیقاره‌ به‌ رێژه‌ى %17

نزمترین رێژه‌ى بێكارى شارى كه‌ركوكه‌ و هه‌ولێره‌ به‌ رێژه‌كانى %2 و %4.

به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى بێكارى به‌ گوێره‌ى ره‌گه‌زى ئافره‌ت

به‌رزترین رێژه‌ى ئافره‌تى بێكار له‌ پارێزگاكانى دیاله‌ و زیقارو سلیمانیه‌ به‌ رێژه‌كانى (%30 و %18 و%17).

كه‌مترین رێژه‌ى بێكارى ئافره‌ت شارى كه‌ركوكه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ى ته‌نها له‌ %3.

له‌ %40 هیزى كاره‌ له‌ ده‌زگاكانى حكومه‌تن له‌ %60 له‌ كه‌رتى تایبه‌ت . ئه‌م رێژه‌ى حكومیه‌ به‌گوێره‌ى ستانداریی جیهانى رێژه‌یه‌كى زۆره‌.

له‌ %60 هێزى كارى ئافره‌ت به‌ گشتى له‌ حكومه‌ت كار ئه‌كه‌ن.

شاره‌كان له‌ %45 هیزى كار له‌ حكومه‌ت كار ئه‌كه‌ن له‌ لادێكان به‌ رێژه‌ى %28 كار ئه‌كه‌ن له‌ حكومه‌ت.

شاره‌كانى كه‌ركوك و دیالى و نه‌جه‌ف به‌سره‌ زۆرترین هیزى كاریان له‌ حكومه‌ت ئیش ئه‌كات به‌ رێژه‌ى %70

شارى سلێمانى كه‌مترین رێژه‌ى هه‌یه‌ له‌ هێزى كارى حكومى به‌ رێژه‌ى % 47.

له‌ كۆتایدا ئه‌م چه‌ند ژماره‌یه‌ هه‌ندێك راستیمان بۆ ئاشكرا ئه‌كات كه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌مووى راست بن, به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى جیاوازیه‌كى گه‌وره‌مان نیه‌ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى ترى عێراق ته‌نها له‌ رووى ئاسایشه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌مه‌یش بوارێكى زۆر گرنگه‌,به‌ڵام پێویستیمان به‌ دووباره‌ چاوخشانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ سه‌رتاسه‌ریى چۆنیه‌تى رێكخستنى ژیانمان, به‌شه‌كانى ترى عێراق به‌هۆى شه‌رى تائیفی و ئه‌و هه‌موو خۆێن رشتنه‌وه‌ ئێستاش ده‌نالێنن كه‌ به‌ هیج جۆرێك ئێمه‌ى كورد كه‌ له‌ 1991 خۆمان فه‌رمانره‌وایی خۆمان ئه‌كه‌ین نابێت خۆمان به‌راورد به‌ به‌شه‌كانى ترى عێراق. له‌داهاتوو زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ژمارانه‌ قسه‌ ئه‌كه‌م .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
کامەران وریا قانع

About کامەران وریا قانع