هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئیمڕۆ ناوبانگ دەرکردن ئازایەتی و کەسایەتی بەهێزی ناوێ هەرچەند من شاسوار بەکەسێکی بوێر دەزانم و مافی خۆشیەتی خەونی گەورەی سیاسی هەبێ وەک چۆن خەونی ئابوری هێنایەدی، بەڵکو لەمەشیانداهیچ نەبێ چەند پلیکانەیەک ببڕێ!
پێویست ناکات لەمەفرەزە سەرەتاییەکاندا بەشدار بووبی یان شەڕی هەللاج دابان و داستانی ڕزگاریت دیبێ یان تەنانەت بەبیریشت بێ! ئەوانەی لەچیاکاندا بەگژ دڕەندەترین ڕژێمدا دەهاتنەوەو بەناو قوڕاوو چڵپاودا دەیان کیلۆمەرتریان لەتاریکەشەودا و بەناو لوغم وڕەبایەو کەمینی جاش و جەیشی سەددامی دیکتاتۆردا دەهاتن و ئاگریان لەداگیرکەران بەردەدا، ئێستا ئەگەر باسی ئەو چالاکیانە بکەن کەسانێک گاڵتەیان پێدەکات و ئەگەر هیچ قسەش نەکەن لەدڵی خۆیاندا دەڵێن؛ مام ساڵح زۆرە!
من کەبیرەوەری ئەو ڕۆژانەی تێکۆشەران دەخوێنمەوەو ئیمڕۆی سەرکردەکان دەبینم شەرم دامدەگرێ! تۆ وەرە ئەو دیمەنە لەگەڵ قسەکانی شاسواردا بەراورد بکە کەدەڵێ: ئەو حزبانە بەگشتی و یەکێتی و پارتی بەتایبەتی هیچیان نەکردووە، ئەوانە دزو گەندەڵن، ئەوانە هیچ بوێری و جورئەتێکیان نییە بێ غیرەتن! دەنا بابێن لێم بپرسنەوە بمدەنە دادگا ئەگەر ڕاست دەکەن! ئەو قسانە لەکاتێکدا دەکات کەلێرو لەوێ بەشاسوار دەڵێن دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەریمی لایە، دەیان ملیۆن دۆلاری حزبەکان و خەڵک! کەچی یەک کەس جورئەت ناکات داوای ئەوپارانەی لێ بکاتەوە لەکاتێکدا خەڵک و حزبەکان و حکومەتیش لەبێپارەییدا دەناڵێنن!! ئەگەر خەڵک وەڵامی نادرێتەوەو دادگاکان بەپیریانەوە ناچن یان شاسوار کەلینێکی قانونی بۆ ئەم کێشيیە دۆزیوەتەوە، ئەی بەرپرسەکانی حزب و حکومەت لەکوێن؟ ئەو هەموو سوکایەتیەیان پێدەکات، تۆ نەوێری داوای قەرزەکەی لێ بکەیتەوە! ئەی بۆ شاسوار بوێر و ئازا نییە؟ خۆی تەحەددایان دەکات و ئەوان جوکە ناکەن! تۆبڵێی لەبەر ئەوەبێ گوایە زۆریان ڤێللاو شوقەیان لەگوندی ئەڵمانی وەرگرتووە لەوانە ئەندام مەکتەب سیاسی و حاکمەکان و بەرپرسە باڵاکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرێتی وەبەرهێنان، سەیری نوسینەکەی برای خۆشەویستم کاک بەهرۆز جەعەفەر بکەن لەواڵی خۆی بەناوی ( نەوەی نوێ یان دەواری ڕەش.) یان لەوە زیاتر هەیەو مەسەلەی ژێر بەژێرو بەرتیل و دەم چەورکردن و …هتد، ئیدی ئەم پێکۆڵەی شاسوار و حیلاندنی و بێ دەنگی و شەرمی ئابڕوبەرانەی بەرپرسان بێ حیکمەت نییەو وەک پێشینان دەڵێن: نەک موو، گوریسێکی تێدایە..!

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.