هاوکارییەکەت ئەمەیە: کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو، ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە.

* جارێکی تر حیزبی دیموکرات لەناپاکان خۆش نابێت واتە ( قیادەی موقەتە )  . قاسملۆ .

* ئەم نوسینە بۆ وەبیرهاتنەوەی ئەو بەیاننامەیە ،  کە لە تۆی پەرتوکێکدا لە خوارەوە دامان ناوە ، کە نوسەرەکەی قاسملۆیە .

لەناوەڕاستی مانگی 10 ی ساڵی 1981 دا ، بۆ ڕۆژێک لەخزمەت گەورە سیاسەتمەدارو پیاویی کوردایەتی و مرۆڤدۆست ، قسملۆ ـ ی نەمردا بووم  ، ئەو ڕۆژە لە زەڵێ وە بەڕێکەوتین تا کونەمشکێ ، گوێگریی ئامۆژگارییەکانی بوین لەهەمان کاتدا پارێزەریی بوین .. تا ئەم ساتە ئامۆژگاریی و سەرنجی بەرێزیی لەسەر سیاسەتی ناوچەکەو کوردستان و ، هەروەها ڕەفتارە جوانەکانی لە زەهنماندا ماوە .

سەرەتا بەڕێ کەوتین و لەبەرامبەر گوندیی گۆڕەشێری لای بەرامبەر شێنێ پشوویەکمان دا ، بەدەم پشووەکەوە گوێگریی ئامۆژگاری و وتە جوانەکانی قاسملۆ ی هەمیشە زیندوو بووین . لەسەرەتادا کەوتە سەر قسەیەک و وتیی : یەکێتییەکان ، زۆر قسە لەسەر ئێوە دەکرێن و مام جەلالیش زۆر وەسفی ئێوە دەکات ، گوایە پێشمەرگەکانی یەکێتی خوێنەوارن لەسەر بابەتەگشتییەکان ، با پرسیارێکتان لێ بکەم : ئایا ئەم شۆڕشەی ئێمە لەم مەرحەلەدا شۆڕشی ڕزگاریی نیشتمانییە ، یاخود شۆڕشی مانەوەی کوردە ؟ .

یەکە بەیەکە وەڵاممان دەدایەوە ، دیارە وەڵام دانەوەی پێشمەرگەکانی بەدڵی بەڕێزیی نەبوو ، چوونکە ئێمە وا گۆشکرا بووین ، کە شۆڕشەکەمان شۆڕشی ڕزگاریی نیشتمانییە ، لامان نامۆ بوو بڵێین : شۆڕشی مانەوەی کوردە . هاتە سەر من ، کە دووا پێشمەرگە بووم ، منیش وتم : ناتوانم پرسیارەکە تەواو وەڵام بدەمەوە ، چونکە بەدانەوەی وەڵامەکانی هاوڕیکانم ڕووی بەڕێزت ئەرێنی نەبوو ، دیارە لای بەڕێزت شۆڕشی مانەوەی کوردە ، ئەوەی منی ڕاماندووە تێگەیشتنی زانستیانەمان نییە بۆ ئەو ڕایە ، گوێگر دەبین .

دەستی کرد بەقسەکردن و فەرمووی : شۆڕشەکەمان دروشمێکی ژیرانەی هەڵگرتووە بۆ داخوازیی گەلەکەمان ، بەڵام کۆی مەبەستی سەرەکیمان بۆ ئەم زەمەنە مانی کوردە لەبەردەم هەڕەشەی نەماندا ، مانی کلتور و زمانمانە ، مانی نەریتەجوانەکانی کوردەوارییە . مانی بوونە لەسەر کۆی زەویی کورد .. ئەمانە ئەو هەنگاوانەن دوژمن دەخوازێت سەرەتا بیانسڕیتەوەو پاشان پاکتاویی نەژادیی سەرەکی دەستپێبکات ، ئەویش سرینەوەی ناسنامەو نیشتمانی بوونمانە ، کەواتە شۆڕشەکە بۆ ئەم مەرحەلەیە شۆڕشی مانی کوردە .

دوایی دەستی پێکرد و فەرمووی ، دوژمنەکانمان سودمەندن لە ناپاکانی نیشتمان ، سودمەندە لەدرزەکانی ناوگەل . بۆخۆتان باش دەزانن حیزبی دیموکرات چەند ڕێزیی بۆ خەباتی کوردستانی عێراقە ، چەند ڕێزمان لە قیادەی موقەتە ( پارتی ) گرتووە ، بارزانییەکان چەند سودمەندبوون لەخەڵکی کوردستانی ئێران ، کەچی ئەوان ئێستە نمەک حەرامی دەکەن و ئەوەی ئێمە بۆ ئەوانمان کرد بەم شێوەیەی ئیستا وەڵاممان دەدەنەوەو کەوتونەتە داویی دوژمنەوەو ڕۆژانە دەیانەوێت بەهاوکاریی دوژمن شۆڕشی کوردستانی ئێران لاواز بکەن . ئەوان پێشی پاسدارو ئەرتەش دەکەون و گوند بەگوند کوڕانی دیموکرات شەهید دەکەن ، ئەوان دەیاننەوێت حکومەت بەهیز بکەن بە سەر کوردستانی ئێران دا . ئەوان جاشێتی دەکەن و کورد دەکوژن و شۆڕشەکەی لەبەین دەبەن .. ئێمە بەرنگارییان دەبینەوەو مەردومی خۆمان خۆش دەوێت و ناشهێڵین شۆڕشەکەمان لەبەین بەرن . ئەوان لەوەی هەن هەر دوژمنی کورد بوون . من بەمام جەلال لیشم وتووە ، جارێکی تر حیزبی دیموکرات ، ناپاکی لەگەلەکەی ناکات و لە خیانەکاران خۆشنابێت ، حیزبی ئێمە چیتر تاوان و جاشێتی ئەوان قبوڵناکات و دەستناخاتە دەستی ئەوان .

قاسملۆ وا بیریی دەکردەوەو ، کەچی ئەندامانی بەناو حیزبەکەی ئەمڕۆ وابیر دەکاتەوە ، بەپێجەوانەوە ئەمڕۆ مستەفای هیجریی هەنگاو دەنێن ، هەنگاوێک هەرچی کوردێک لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆنی حیزبەکەی مستەفای هیجیری مەستی بکات ، بەپێچەوانەی قاسملۆوە سەما دەکات ، نەک واوەیلا  .

 ئێستا مستەفای هیجری وا گۆشی کردوون ، ڕابردووی ئەم حیزبە ئەو مێژووە نییە قاسملۆ قسەی لەسەر دەکرد ، بەڵکوو ئەو مێژووەیە مستەفای هیجریی بە تیشکی پارتییەکەی لەمەڕ ئێمە چرۆ دەکات و ، هەموو ڕابردوو دەشەوێنێت ..

 ئەو ڕابردووی سەرکردەکانی وون دەکات ، ئەو ڕاستییەکان دەباتەوە بۆ سەردەمێک لەو میژووەدا بوونی نییە ، کە قاسملۆ تیایدا سەرکردەو بیرمەندی بووە .. مێژوویەک سلێمانی موعەینی و مەلا ئاوارە و هەموو شەڕەکانی سەردەمی قیادەی موقەتە ، لەسەر پەڕەکانی ناهێڵێت و بە بیرکردنەوەیەکی نەزۆکانە دەینوسێتەوە ، وا دەینوسێتەوە هەموو ئەو شەهیدانە لەبەرەی ماڵباتی بەرزانیدا قوربانی سەردەمی ‌هەڵەو ڕایەڵە ناوچەیەکان نەبوون ، بەڵکوو ئەوە قاسملۆیە هۆکارەو هەموویانی بەلارێدا بردووە ..  ئەوە قاسملۆیە مێژوویەکی نادروست و ناڕاستی ئاوێنە کردووە . ئەگەر وانییە بۆ هەر ئەندامێکی حیبزبەکەی مستەفای هیجریی دەگریت لە دەروێشێکی مەست مەسترە بۆ ماڵباتی بارزانی ..

 ئەندامانی بەناو حیزبی دیموکرات ئەم کتێبە بخوێننەوە کە بەناوی ( خیانەکانی قیادەی موقەتە بەنەتەوەی کورد ) نوسراوە ، کە نوسەرەکەی قاسملۆی نەمر بووەو ئەندامانی کۆمیتەی حیزب ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕییوە ، بزانن دوێنی ئەمڕۆییە یان ئەمڕۆ دوێنێیە .. بزانە نوسەرەکەی تەعبیر لەمڕۆی مەدرەسەکەی مستەفای هیجری دەکات ، یان ئاوێكی لیخن لابەلا ڕێدەکات و ، مێژوویەک دەشەوێنێت ..

لەدەمی چەکدارانی قیادەی موقەتە لەسەر هێرشە هاوبەشەکانی پارتی و پاسدران بۆ کاولکردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵات

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر ـــ خیانەتەکانی قیادەی موووقەت بە نەتەوەی کورد

تێبینی – ئەم پەرتوکە لەلایەن ڕۆژنامەنوسی ( سەباح عەلی قارەمان ) نوسراوەتەوە بۆ ڕۆژنامەیەکەی ئەلکترونی ، ئێمەش کردوومانە بە سیستەمی پی دی ئێف .

  

هاوکارییەکەت ئەمەیە: کلیک بکەرە سەر ئەم سمبولانەو، ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە.