ئارام قزلەریی : نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـ کاک قوباد تاڵەبانی . زۆر بەداخەوە خوازیار بوین جێگری حکومەتێکی کارا بویتایەو  ، وەک سەرکردەیەکی لاو بوتوانیایە خزمەت بەگەلەکەت و سەرجەم هاوڵایاتیانی خەڵکی کوردستان بکەیت بە بێ جیاوازی ئەم شارو ئەو شار و دور لە بیری تەسکی حیزبایەتی جێ دەستت دیار بوایە لەناو حکومەتدا  .

بە پێویستی ئەزانم پێش هەموو شتێک ئەوەت بیر بخەمەوە  کە تۆ کوڕی پیاوێکی تێکۆشەرو بنەماڵەیەکی ناسراوی کوردستانیت و خۆت نەخەیتە ڕێگایەکی هات و نەهات و ئەنجامی کۆتاییەکەشی لە ناو چونی  ڕابردووە پڕشنگدارە سیاسی و کۆمەڵایەتی  خۆت و بنەماڵەکەت بێت . 

بەڕێز تاڵەبانی باوکت لەناو خەڵکی کوردستان و تەنانەت زۆربەی وڵاتانی جیهانیشدا وەک سەرکردەیەکی لێهاتو بلیمەت ناسراوەو ، لە مێژوی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا هەمیشە ڕابەرو خەباتکەرو لێهاتو بووە ، بۆیە گەر لەم بارودۆخەی ئەمڕۆی کوردستاندا جەنابیان  باری تەندروستیان  باش بوایەو لە گۆڕەبانی سیاسەت و خەباتکردندا وەک جاری جار بونیان  هەبوایە .  زۆر بە دڵنییاییەوە دەبووە ئومێدی خەڵکی کوردستان و  لەوە دڵنیا دەبون کە بەرێزیان وڵات بە وڵات دەگەڕاو کۆمەک و یارمەتی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان کۆ دەکردەوەو نەیدەیەشت بەم جۆرە میللەت برسی ببێت .

هەزاران حەیف و مەخابن باری تەندروستی جەنابیان وای کردوە کە نەتوانێت وەک پێویست لەم بارو دۆخەدا دەوری باڵای هەبێت و کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارە سەر بکات  .

بەڕێز قوباد تاڵەبانی ، تۆ کوڕی ئەم گەلەیت ، بۆیە  دەبێت هەڵویستی جوامیرانەتان هەبێت و دەستبەرداری کورسی دەسەڵاتەکەتان  بن و لە زوترین کاتدا دەست لەکار بکێشننەوە و ، ناکرێت حکومەتێک لە منداڵانی قەیراندا لەدایک ببێت و ، جومگەکانی لەژیر کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک مایستەری قەیراناویدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکەیان هەڵیبسوڕێنن و  ، مێژووی  بنەماڵەکەتان  بکەنە قوربانی کورسی حکومەتێکی ئاوها  ، جگە لە سوتاندن و لەکەداربون ، هیچی تریی لێ ناچنیتەوە .

هیوادارم چەند جێبەجێکەریی ، ئەوەندەش گوێگر بیت .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت