Tallebani-Newshirwan

ئارام قزلەریی : گەڕانەوەی پیریی کوردان ( مام ) .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێڕوان بۆ سەرکردە ، لەگۆشەی هەڵسەنگاندن و پاشان خوێندنەوە وەک خۆی بۆ رابردوو ، دەکرێت بیشێوێنرێت ، یاخود هەمان ماف و هەمان ئاوێنە بین بۆ هەڵچنینی ئەو هەنگاوانەی لەڕابردوودا چۆنی ناوە و چی کردوووە .
شۆڕشی نوێ ، تێڕوان بووە بۆ نەمان لە پێناو ماندا . گەمە سیاسییە ناوچەییەکان لەچاوکێش و توانای شۆڕشی نوێدا نابەرامبەرێکی خەیاڵی بوو ، هەروەها لەچاو شۆڕشی ئەیلولدا لەڕووی پشتگیری و توانا چەکداری و جبەخانەکانییەوە نابەرامبەر بوو . کەچی شۆڕشی نوێ سەرکەوتن و نزیکبوونەوەی لە ئامانج بینی ..
تاڵەبانی کەسایەتی دیارو پێشڕەوی چارەنوسازیی شۆڕشی نوێ ، پێشەنگی ڕووبەڕووبونەوەی نەهامەتییە سیاسی و سەربازی و داراییەکانی ئەو شۆڕشە . کاریگەرترین کەسایەتی شۆڕشەکە بوو لەسەر ئاستی یەکێتی و ناوچەکەو جیهان .
تاڵەبانی ، یەکەم سەرکردەی کوردە لەدوای شێخی نەمر ڕاستەوخۆ لەمەیدانی شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەدا ، ساڵانێکی زۆر بجەنگێت . ئەو لەچاو سەرکردەکانی تردا ، تایبەتمەندێتی ئەوەبووە ، کەخاوەن هیچ هۆزو خێڵێک نەبووەو ، بەهێزو بازو و توانای خۆی توانیویەتی پێشڕەوایەتی شۆڕشێک بکات ، کەبیگەیەنێتە ئەنجام .
تاڵەبانی لەڕوو سیاسییەوە کەسێکی کامڵ بوو ، لەڕووی سەربازییەوە ، توانایەکی ئەفسوناویی ، لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا خۆشەویست و هیوا هەڵچنیو بووە .
لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام ، تاڵەبانی دەوری کاریگەرو چارەنوسسازی هەبوو ، بۆ گەڕانەوەی سیادەی عێراق و بنیادنانی ستراکتوری دەوڵەتی عێراق ، هەر ئەوەش بوو لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە بەکەسی لێهاتو و شێواو بۆ وەدەستخستنی ئەو ئالەتانەی لەبەردەم بەڕیوەبردنی عێراقی نوێ دا ئاسانکاری بۆ دەکراو ، بووە یەکەم کورد بۆ سەرۆککۆماری عێراقی نوێ .
سەیرکەن خۆشەویستانی نیشتمان ، ئەوەی دوێنی لە کۆنگرەی پارتەکەیدا ، ڕووی لە ئەندامانی کۆنگرە دەکردو و ، شاڵاوی ڕق و قینی دەڕژان و بە ڕستەیەک ئاهی بە هەناسەی خۆی دەداو دەیوت : هیوادارم هێندە پیرنەبم ، داواکانتان گیرۆدەم کا و نەهێڵێت دەستبەرداری ئەم پێگەیە ببم و لەپشتەملەوە گاڵتم پێ بکەن . بەڵام ئەمڕۆ لای ئەوان ، بەتێگەیشتن لەپیری کوردان ، هێندەی ساڵێک بوو لێیان دوورکەوتەوە ، نە زەمەنیان هەبوو ، نەکاتژمێری دەستیان ڕەوەی خۆی دەکرد و نە دەورانی بیریان هێندەی قەدەمێک بەکارایی تێدەڕوانی و ، لەقولەی قافەوە هاتەخوارێ و بۆ بینینی ساتێکی پیری کوردان سەدان کیلۆمەتری بڕی و ، لەبەردەمیا بە چەمانەوە بۆ سوکنایی دڵ ، بەوپەڕی گەرمییەوە بەخێرهاتنی پیری کوردانی کرد .
دوێنی هاوڕێ چەندین ساڵەکەی لێزویر بوو ، هێندەی هەموو تواناکانی کەوتە ململانێی گلاندن و جێ پێلێژکردن . توانیی خۆی بگرێت و بگاتە نیوەی ڕێ . ماڵی داباشکردو لەهەوڵی وەدەستهێنانی ئەوەی مابوو لەبنەوە بیسڕێتەوە . بەڵام دوێنی ڕشتنی فرێسکەکان و باوەشی برایەتی و گیانی خۆشەویستی ، کاتـژمێری سڕینەوەو لێکزویربوون و پشتکردنە یەکتری گەڕاندوە بۆ سەروەختی خەندەو زمانی شیرینی مام و کاکەنەوە ..
پیری کوردان ، مامی گەورەیە ، پێداویستی گۆشەکانی کوردایەتی و دیموکراتی و مان و نەمانی ئەم گەلەیە .
بێ پیری کوردان ، بۆچوون و بیکردنەوەکان شێواون و هەرکەسە لە ئاوازێک دەخوێنن و ، ناڕێکی ماڵی کورد دنگەی قڵیشاندنی پەیکەری بوونمانە ، هەر بەمامی گەورە ڕێکدەخرێ و هەموان لەسەر خوانێک کۆدەکرێتەوەو چەپکە گوڵەکە جارێکی تر دەچنڕێتەوە .
پێری کوردان ، مامی گەورە ، هەر بەخێر بێیتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت