ئاران عەفوور : کێ وتارەکەی نێچیرڤان بەرزانی نوسی بوو ؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ لە چلەی کۆچی دوای دکتۆر مستەفا زەڵمی دا ، نێچیرڤان بارزانی وتارێکی خوێندەوە کە نزیکی 11 خولەک بوو .
دیارە یەکێک لە کارە پێویست و بنەڕەتیەکانی سەرکردەی بەتوانا ـ وتاردان و قسە کردنە ، لەم وتارەیدا نێچیرڤان بارزانی لە کاتی خوێندنەوەی وتارەکەیدا زۆر بەکەمی سەری بەرز ئەکردەوە کاتێک سەریشی بەرز ئەکردەوە بە دەگمەن چرکەیەکی ئەخایاند .
بۆیە لەمەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە کەسێک یان چەند کەسێک وتارەکان بۆ نێچیرڤان بارزانی ئەنوسێت و، لەوەدەچێت بۆخۆی نەک توانای وتارنوسین و وتار خوێندنەوەی ڕاست و پڕ مانای نییە ، تەنانەت لە کاتی خوێندنەوەشیدا چەندین هەڵەی کرد ، کە من لە خوارەوە چەند هەڵەیەکیم نوسیوە ، دیارە هەڵەی زۆرتری تێدایە بەڵام من هەر ئەوەندە ئەنوسم .
1 – نوسەکان ، نوسینەکانی ئەوم خوێندۆتەوە .
2 – بۆ یەکەم جار، یەکەم جار، بۆیە کە یەکەم جار مامۆستا زەڵمیم بینی
3 – مامۆستای ئائینی
4 – عەناعەت ، قەناعەت پێهێنانی مامۆستا زەڵمێ
5 – دور لە نەریتانەی ، دور لەو نەریتانەی .
6 – بەبێ پشتیوانی زایایان ، تەنها بە ئێمەو .
7 – زانست هاوکاری زانایان
8 – بۆ خوێندن و زیاتر
9 – لە کات بۆ ، لە کات بۆ فێربوونی .
10 – بە نەبونیەک ، بە نەبونیەوە خوێندنی .
11 – بە خۆ … بە خواردنێک .
12 – بە عیزەت و بە عیزەتێکی زۆرەوە
13 – ئەو پارە و پاداشانە
14 – هەر لەو .. هەر لەو کاتەوە
15 – ئەو زۆ .. ئەو زۆر دڵخۆش بوو
16 – خۆ بە خۆشحاڵ دادەنێم

قسەکردن لەسەر هەڵەکان
1 – دیارە وشەی ( نوسەکان ) زیادەیە و هیچ مانایەکی نییە .
2 – هەردوو نیمچە ڕستەی ( بۆ یەکەم جار ، یەکەم جار )  بۆ مانای ڕستەکانی دواتری هەڵەیە و دواتر ڕاستی کردەوە و کردی بە ( بۆیە کە یەکەم جار ).
3 – (ئائینی) هەڵەیە و ئاینی ڕاستە .
4 – ( عەناعەت) هەڵەیە و دواتر ڕاستی کردەوە و کردی بە قەناعەت .
5 – ( زەڵمێ ) هەڵەیە و زەڵمی ڕاستە .
6 – ( دوور لە نەرێتانەی ) زیادەیە و دواتر ڕاستی کردەوە .
7 – وشەی ( زایایان) بێ مانا و هەڵەیە .
8 – وشەی ( زانست) لەو شوێنەدا زیادەیە .
9 – (بۆ خوێندن و زیاتر ) هەڵەیە و دواتر ڕاست کردەوە و کردی بە ( بۆ خوێندنی زیاتر ) .
10 – نیمچە ڕستەی ( لە کات بۆ ) .. زیادە و بێ مانا و هەڵەیە .
11 – ( بە نەبونیەک ) هەڵەیە و دواتر ڕاستی کردەوە و کردی بە ( بە نەبونیەوە ).
12 – وشەی ( بە خۆ ) زیادە و بێ مانا و هەڵەیە ، دواتر کردی بە ( بە خواردنێک).
13 – وشەی ( عیزەت) زیادەیە بوو .
14 – وشەی ( یاداشانە ) هەڵەیە و ( یاداشتانە) ڕاستە .
15 – ( هەر لەو ) زیادەیە .
16 – ( ئەو زۆ .. ) زیادە و هەڵە و بێ مانایە ، دواتر ڕاستی کردەوە بۆ ( ئەو زۆر دڵخۆش بوو ) .
17 – جێناوی ( خۆ ) هەڵەیە و جێناوی ( خۆم ) ڕاستە .
A – ئائین : لە جارێک زیاتر بە کاری هێنا .
B – زەڵمێ : لە جارێک زیاتر بە کاری هێنا .
ئەمە و چەندان هەڵەی تر ، کە ئاشکرای ئەکات نێچیرڤان بارزانی وتارەکانی بۆ ئەنوسرێت و چەندەها هەڵە لە کاتی خوێندنەوەیدا ئەکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت