Mamostayan-Mangrtw

ئازادحەمدی : خۆ پیشاندانەکانی سەردەمی ئەمرۆ و جاران .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ، سەرەڕای پیرۆزیی داواکانیان لە ماف و داخوازیی .. وا هەست دەکرێ دەسەڵات و چینەکانی تریی کۆمەڵگا بەباشی و بە گەرمیەوە بە پیریانەوە ناچن ، زیاتر بیر لە لەباربردنی هەڵوێستەکەیان دەکرێتەوە . بیر لە چارەسەر و بەجێهێنانی ئەو داوایانە ناکرێتەوە ، بۆ لەبەرچی و هۆکارچییە هاتوونەتە سەرشەقام ؟ . دەکرا تەواوی موچەخۆڕان و فەرمانبەرانی تر بۆ هاوپشتی داخوازییەکانی مامۆستایان ، بڕژانایە سەرشەقام و نوسەران و توێژەکانی تر لەڕووی مێدییاییەوە هانی کۆمەڵگایان بدایە بۆ پشتیوانی داخوازییە ڕەواکانیان .
کۆی هۆکارەکان لەخاڵێکدا بەدی دەکرێت ، بەهۆی تەمەن و پابەند بوون بە فەرمانەکانیانەوە و ســستی گیانی شۆڕشگێریان و نادیاریی ناتەواوی پێشەنگەکانیان ، واتە خۆیان لە ترۆکی بوونیاندا پێشڕەو بۆ ماف و داخوازییەکاین سەردەرناهێنێت .
بۆ سەلماندنی ئەو بۆ چوونانە ، جاران لەلایەن کرێکاران و خوێندکارانەوە خۆپیشاندان ئەکران ، چوونکە چینێکی شۆڕشگێر و نەگۆڕو خۆ نەویستن و ڕاستی و بەردەوامی داواکانیان ئەبوونە هوی پاڵپشتی چین و تۆێژەکانی تر ، سەرەڕای دڕندەیی و بە‌ ‌هێزی دەسەڵاتدارەکانی ئەو سەردەمانە .
ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە ، ئەپرسم بۆچی و لەبەرچی قوتابیان و خوێندکاران نەبوونە پاڵپشت و هاندەری مامۆستاکانیان ؟ .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت