Sulaymani

ئازادحەمدی : سەرنجێک لە یادی سلەیمانی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەساڵ یادی سلێمانی دا ، چەندین ووتار و پیاهەڵدان ، هەروەها باس لەوە دەکرێت چیبکرێ ، تادەگاتە قسەکردن لەسەر ئاستی خەڵکەکەی لەهەموو بوارەکانی ژیان و ئاستی ڕۆشنبیریان ، بەتایبەتی لەکەناڵە ڕاگەیەندراوەکانەوە .
پێویستە چیتر کوچەو کۆڵانەکان و ، شوێنەوارەکانی شار لەژێر هەربڕو بیانویەکدا نەگۆڕدرێت و وێران نەکرێن . دەبینرێت پارێزگاریان لێدەکرێت و دەستی دڵسۆزانی مانەوەیان لێدەکرێت . عەبدول رەقیب یوسف ـەکان ، دەبنە پارێزەر و بەردەوامی شوێنەوارەکان ، لەم بووارەدا بەڕێزی هەرچەند لە دایکبووی ئەم شارەش نیە ، وەک هاوڵاتیەکی دڵسۆز و ناوازەی ئەم شارە لەبوواری شوێنەوار ناسی و کلتووری دڵسۆزانە خۆیکردۆتە بەرپرس و پارێزگاریان .
نمونەشمان هەڵوێستە پیرۆزەکەی کاتێک ویسترا سەرای کۆن تێکبدرێت و بکرێتە دووکان و بازاڕیی بازرگانی ، بڕیاریدا گەر ئەو کارە بکرێت ئەوا خۆی دەسوتێنێت ، بووە هۆکاری ئەوەی تێکنەدرێت بە شوێنێکی شوێنەوار و شاناز بمێنێتەوە و شێوازی جووانی شایستەی پێ ببەخشرێ و ، لەجەشنی شوێنەکانی تر شێوازی نەگۆڕڕێت و سیمای شارەکەی پێتێکنەچێت .. بەتایبەتی وەکوو ئەوەی بەسەر بینا جووانەکەی { قوتابخانەکەی فەیسەڵیدا } هێنایان ، بووە هۆی چەند دووکانێکی بازرگانی وا زۆر لەسیمای ناوجەرگەی شارەکەیان پێگۆڕی ، لەو ساتە کاتەدا هیچ دەستەو کەسایەتەک بەرگریان لە مانەوەی نەکرد .. تابکرایە شوێنەوارێکی جووان و ناساندنی بە مەڵبەندێکی سەرچاوەی زانست و ڕۆشنبیری شارەکە .
ژوورەکەی بەرێوەبەر و مامۆستاکانیان بە پەکەرو وێنەکانیان بنەخشینرانایە ، شانبەشانی ڕازانەوەی بێناو باخەکەی .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت