Jinu-koll

ئازاد حەمدى : سەرابێک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدەشتێکى پانو بەریندا .

لەبیابانێکى لماوى زۆر ووشکدا .

بەتەنیایی ، ڕەووتم دەکرد .

بەپێی پەتى .

سەرى قووتى .

بەبێ دەلیل .

ڕەنگ قاوەیی .

بێئاو .

بێسەوزایی .

تەمموزاو ، گەرم گەرم .

تینو تینو .. دەم ووشک .

هاوار ئەکەم ، دەنگ دەرنایە .

هەنگاو ئنێم ، بەرەو دووایە .

وون وونم ، لەنیو دوو دەریایە .

ئا لەوساتە نامۆیەدا .

لەو هەموو بێئومێدیەدا .

لە ئەوپەڕی نامۆییەدا .

هاتیت .

لە ناکاو یەک سەتڵ .

سەهۆڵاوى سارد ت کردە سەرما .

ڕاچڵەکیم ، هەڵ لەرزیم .

لە قووڵاوى ، چاوەکانتا

خۆم بینیەوە .

وێنەکە وەرگیراوە لە گۆگلە . 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت