Gullan

ئازاد حەمدى : گوڵان …

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە باکوری رۆژ ئاواى هەڵەبجە ، لە دامێنى دێی باوەکۆچەکدا .. باخێکى زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش هەیە ، کەبە دۆڵێکى قووڵى درێژ لە سەرچاوەى باوەکۆچەکەوە هاتۆتە خوارەوە .. ئەم باخە لە لایەن دوو کەسایەتى بەڕێزەوە بەڕێوە دەبرا بەناوى { شێخ محەمەد و شێخ وەلی } ەوە .

شایانى باسە ئەم شوێنە لە کۆنەوە شوێنگەى کۆشش کردنی خوێند کاران بوو ، سەرەڕای ئەوەى لەکاتە ئاستەنگاکاندا شوێن ئارامی کۆبوونەوەى نهێنى حزب و ڕێکخراوە کان و حەشارگای کەسایەتیە سیاسیە کان و پێشمەرگە بوو لە گەڵ ئەوەى تا ئێستاش سەیرانگایەکى خۆش و دڵگیر ە ….

لە یادى سەرەتاکانى پەنجاکانمدا ، کە ئەوساتانە قوتابی پۆلی شەشەمى سەرەتایی و خوێندکارى ناوەندى بووم ، هانیدام بچمەوە سەردانى گوڵانى ڕازاوەى جوان و ئازیز .. بە تایبەتى بۆ زیارەتى مەزاری کەسایەتیە زۆر ئاشنا وخۆشەویست بە خوێند کاران ( شێخ وەلی ).. کەلەڕاستیدا نەماندى ساتێک لە ئاستماندا ڕووگرژ بێت .. بەپێچەوانەوە ئەیبردینە سەربانى ئاشە کەیان لەژێر ساباتە فینکە دڵفڕێنەکەیدا یەک سینى میوەى لە ( ترێ و هەنجیر و هەنار ) ی بۆدا ئەناین بە قسەى خۆش و ئامۆژگاریەوە بەڕێی دەکردین ….

ئەوەى زۆر دڵگرانى کردم ..؟! کەنەک قسنەکەى ( شێخ مۆمن ) ، ئاسەواری نەماوە و بەربەرەڵابووە ، کاتى خۆی ، ئێمەى خوێند کارانیان بە شێوەیەک ترساندبوو ، نەمان ئەوێرا دەستبەرێن بۆ چڵە دارێکى دار بەڕووەکەی ناو قسنە ، وە مەزارەکەى ( شێخ وە لی ) بە شێوەیکى وا وێران بووە کە هەر کێلێکى ماوە ، کەس وا نازانێت گڵکۆی ئەم سەردەمانەیە ..؟! چونکە زۆر نیە کە کۆچی دووایی کردووە ، جێگەى داخە ئەو شوێنە مەزاری زۆر لە کەسایەتیە ناو دارەکانى هەڵەبجەى تێدابوو ، نە ئەبوو بەو شێوازە ببێتە وێرانە …

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت