Azad-Hemdi-1

ئازاد حەمدی : ئێستاتان سەرەتایە ، چیتان دەووت .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەبەستم بەراووردێکە ، بارودۆخی ئێستا و دووێنێ و تەنها دوونمونە .
لەساڵەکانی حەفتاکاندا دوو کەسایەتی ناسراو و خۆشەویست هەبوون :
یەکەمیان لە هەولێر بەرێز ( عەونی یوسف ) هەتاوەکو بوو بە وەزیریش ، کە پرسی بارودۆخیان لێدەپرسی ؟ لەوەڵامدا دەیووت { مەقایس نەماوە جەناب }.
دووەمیان لە سلەیمانی بەرێز { رەئوف مەعروف } خاوەنی کتێبخانەی گەلاوێژ ، هەرکە دەربارەی بارودۆخیان لێ بپرسیایە ، لەوەڵامدا دەیووت { فەوزایە }.
وا بەبیرمدێت ئەو دوو بەرێزانە ئێستاکە لەژیاندا بمانایە .. پرسیارمان لێبکردنایەتەوە ، چیان دەووت ؟ بۆ ئەم هەموو ناتەواویەو کەموو کووڕیانە هەرلە قەیرانی دارایی و بێموچەیی و نەداری و بێ سووتەمەنی نەوت و بەنزین و غاز و ئاو و کارەبا و قەیرانەکانی تر .
یا گوێنەدان بە پێشێلکردنی ئەوەی پێیدەووترێت ( حصانەی پەرلەمانی ) و نە چوونە ناو پایتەخت و لابردنی وەزیر و وە …….. . ئەوانیش بەتەوسەوە دەیانووت : مەعاشەکەت جووانە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت