Azad-Hamdi-didawani

ئازاد حەمدی : تیپی دیدەوانی ( جەوال) هەڵەبجە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەساڵی ١٩٥٢-١٩٥٣ لە خوێندنگای هەڵەبجە تیپی وەرزش کەوتە چالاکی لەسەر دەستی مامۆستای وەرزش ( سالەح مەلا محەمەد ) بەپشتگیری بەرێوەبەر ( سەعدەدین ئیبراهیم ) ، وەجەندەها تیپی یاری پێکهێنرا ، هەروەها { تیپی دیدەوانی ( جەوالەی ) هەڵەبجە } مامۆستا ساڵەح هەستا بەدەستنیشان کردنی ئەندامانی لە پۆلەکانی ٣،٢،١ وەکو بەبیرمدا بێت [ شەماڵ کەریم – کیسرا عەبداڵا بەگ – ئەحمەد حەمە عەلی جەواز – حسەین محەمەد ‌غەفور – عەبدڵا کەرکوکی – جەلال حاجی رەحیم _ محەمەد عەلی کەریم _ محەمەد سەعید حاجی ئەحمەد _ مەلا رەوف _ حەمە سعید حەسەن _ مەحمود عەلی رەمەزان _ عوسمان شەمعێ _ تەهای ئامەی دایەن _ کەمال ملا قادر _ ساڵح محەمەد مەحمود _ سلاح علی بەگ _ ئەکرەم ئیبراهیم بەگ _ بەهرۆز ئەحمەد بەگ _ عوسمان حسەین _ وداد مەلا سورە _ محەمەد رەمزی _ ئازاد حەمدی ….} بوون .
بۆ ساڵی ١٩٥٣ – ١٩٥٤ لە ناحیەی سیروان ( دجیلە ) خێوەتگای چەند رۆژە کرایەوە ، تیایدا زۆر چالاکی ئەنجام درا ، هەرچەندە بارانێکی زۆر باری .. خوێندکارانی سلەیمانی ، و قەزاکان بەشدار بوون … لە پاشدا دەرکەووت ئامادەکاریی بوو بۆ داستنیشان کردن ، ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە تیپەکانی عیراق لە شەقڵاوە .. بۆ ماوەی هەفتەیەک کە زۆر گەڕان بە ناوچەکەو چالاکی هەمە چەشنەی لە خۆگرتبوو ، شایانی باسە ئەبوایە هەر پارێزگایەک هێمایەک لەبەردەم چادرەکانیان درووستبکردایە ، من لەبەردو گەچ شاخی پیرەمەگرونم دروستکرد و بە یەکەمی چالاکیەکان دەرچوو ، هەرسێ مامۆستا ساڵح علی و عەزیز محەمەد ، ساڵەح مەلا محەمەد . دەست خۆشی زۆریان لێکردم .. لەگەڕانەوەمان بەرێوە بەرەکەمان مامۆستا سەعەدەدین کتێبێکی ( الایام ) ی خەڵاتکردم لەهەموو کارو چالاکیەکدا ، بەتایبەتی لە بۆنەکانی خوێندنگەو شاریی هەڵەبجەدا ئەبووایە بەشدار بم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت