serderya

ئازاد حەمدی : خۆزگە ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆزگەى خواست شاعیرێکى ئینگلیزى ..
هەموو دەریاکانى جیهان ، ببوونایە بەیەک .
هەموو دارەکانی ، جیهان ببوونایە بەیەک .
هەموو مرۆڤەکانى جیهانیش ، ببوونایە بەیەک .
ئەم مرۆڤانە ، ئەودارانەیان بەیکجار ، فڕێبدایەتە ناو ئەو دەریایە .
ئاخۆ چ شڵپو هۆڕێکى گەورەیەیان لێپەیدا ئەبوو .
هەرلەو ڕووانگەیەوە
هەموو فرمێسکى منداڵەکانی
کیمیابارانى هەلەَبجەو ،
ئاوارەو ئەنفالکراوەکانى کوردستانەکەم .
ئاوارەو برسیەکانى کیشوەری ئەفەریقا
دەربەدەکانی سوریا ، فەلەستین
فەتواکانى دەستى داعش لە موسڵ
هەموو منداڵان و لێقەوماوانی دەستى زاڵمان
ئەمانە هەموویان ببوونایە بەیەک .
وە لافاوى کۆکراوەیان .. دەبووە چ دەریایەک
ئاخۆ نزاو هاواریان دەگەیشتە کوێ
کامە شڵپو و هۆڕەکەیان ؟
کوا هەموو دنیایان نەهەژان ؟

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت