Azad-Hemdi-1

ئازاد حەمدی: هەمو شتێ بە خوێ خویش بە مانا.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ناو هەموکۆمەڵ و نەتەوەو گەلێکدا، بەپێی نەریتی خۆیان، زۆر شێوەو شیووازی جۆراو جۆر هەیە. هەیانە سەیرو سەمەرە، وەیان بڵێین باش و خراپ.
من لەلای خۆمان، لە چلەکاندا لە هەڵەبجە دەرگای حەوشە دووتاکی گەورە بوو، بە کڵۆمێکی دارین دادەخراو دەکرایەوە! پێیان دەووتم وابەیانیە هەستە بچۆ دەرگاکە بکەرەوە. ئەو کەس و دراوسێیانەی کاریان ببوایە بە تەقە تەقی دیوی دەرەوە دەیانتووانی بێنە ژوورەوە. نیوەڕوان کاتی پشوودانیش دائەخراو تانەکرایەتەوە کەس نەدەهات و بەم شێوەیە شەوانیش کەدا بخرایە ئیتر کەس نەدەهات. وەکو ئێستاکە نا زە نگ بێت لەهەر کاتێکدا بیانەوێ لێیئەدەن و دەبێت خاوەن ماڵ ڕاپەڕێت و دەرگا بکاتەوە.
لە ڕۆژنامەی (شرق الاوسط)ژمارە 14404 بە قەڵەمی نوسەر ( مشعل السدیری ) لەژێر ناونیشانی {هەند ێک لە خۆشیەکانی ” الخلافە ” } دا هاتووە کە:
خاوەن ماڵ لەگەڵ پێشکەشکردنی قاوەدا ئاویان داناوە. ئەگەر میوانەکە لە پێشدا ئاوەکەی بخواردایەتەوە؟ مانای وابووە کە برسیەتی و خواردنیان بۆ داناوە. بەپێچەوانەوە لەپێشدا قاوەکەی بخواردایەتەوە مانای وا بووە تێرە.
لەسەر هەموو دەرگاکاندا دوو چەکوشی ئاسنین بووە، یەکیان گەورە، ئەویتریان بچووک. لەگەورەکەکە بدرایە، مانای وابووە پیاوە و پیاو دەرگای کردۆتەوە، بەڵێدانی بچووکەکە مانای وابووە ئافرەتەو ئافرەتێک لێیکردۆتەوە.
لە کاتێکدا نەخۆشێک لە ماڵەکەدا بووبێت.! گوڵێکی زەردیان بە دەرگاکەوە هەڵواسیوە. بۆ ئەوەی دەنگە دەنگ و کاریی بێزارکەرانە ڕوو نەدات. وە ئەگەر گوڵێکی سوور دابنرایا، مانای وابووە کە کچی بە شووکردنیان هەیە.؟!
بانگ دەرەی مزگەوتەکان بە پێی کاتەکان بانگدانەکانیان بە پێی ئاوازی (مەقامەکان) ووتراوە. وەکو بانگی بەیانی بە مەقامی (الصبا ) وە بانگی نیوەڕوان بە مەقامی (الرست) وە بانگی عەسران بە مە قامی (الحجاز ) بانگی خۆر ئاوابوون بەمەقامی (السێگا) لەگەڵ بانگ خەوتنان بە مەقامی (البیات). کە هەریەک لەم مەقامانە لەو کاتانەدا ماناو مە بەستیێکی تێدا بووە، وچێژێکی تایبەتی لێوەردەگیرا.
ئەم بەسەرهاتەم بۆ برادەرێکم گێڕایەوە، پێشم ووت خۆزگە ناخوازیت بە زیندوو بوونەوەی مەلا حەسەن بەیانیان زوو لە مزگەوتی گەورەوە بە و دەنگە خٶشەی بە مەقاماتەوە بانگ و سەلای دەخوێند و دەچووینەسەربان تا لەكیسمان نەچێت.؟!
لە وەڵامێدا ووتی : ىڕوادەکەیت لە ژیانی خۆم وەڕس بووم. بەوەی مزگەوتەکەکەی بەرامبەرم چووار (مکبرە) دەنگ بەرز کەرەوەی داناوە، کە بانگ ئەدات نەعرەتە ڵێی ئەدات! وەکو کێچ ڕائەپەڕین.؟! بە دەنگێکی نەشازو ناخۆش خەو و ئێسراحەتی لێتێکداوین . نەخۆش و مناڵیش چاویان دەر ئەهات. بە قورئان خوێنێکی دەنگ خۆش مەمنونین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت