Azad-hamdi

ئازاد حەمدی : چپەیەک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕووی دەمم لە وانەن کە بەمردویان داناون یان بە مردویان دەزانن .
ساڵی 1994 بەگەرمای هاوین ، چەند هەزارێکێان خۆپێشاندێکی گەورەیان ساز دا ، بۆ پێدانی موچەکانیان … پاش ماوەیەکی زۆر ، ڕاسپاردەیەکەیان هات و فەرموی : خۆتان هیلاک مەکەن زۆر زەحمەتە بەرپرس بێتە دەرەوە و بتانبینێت ..؟ وا بەباش ئەزانم لێژنەیەکی پێنج کەسییتان بچنە خزمەتی و داواکەتان ڕابگەیەنن .
بەندە یەکێک بوو لەو لیژنەیە . کە چووینە خزمەتی ( بابولعالیان ) کاکی بەرپرسی داسەپاو بەسەرمانا .. لە هەیوانەکەدا بە پێوە وەستابوو ، پشتی تێکردبووین و هەردوو دەستی لەدوواوەو سەیری دەرەوەی دەکرد .؟
داواکەمان پێشکەش کرد .. زۆر بە ڕاشکاوانە بە بێ چەندوو چوون فەرمووی : ئێمە ئەم هەموو مردووانەمان پێ بەخێو ناکرێت . لێیداو چووەوە دیوەخانەکەی خۆی . زۆر بە ئاسانی بەهۆی زۆریی بەرپرسەکەمانەوە کۆتایی بە مەسئەلەکە هات .
ئێستاش بە گێوتاندا زۆر بە ئەسپایی ئەچپێنم ، وە بەبیرتانتدا دەهێنمەوە ، هیچ لەو ڕووانەوە نەگۆڕاوە ، لە ڕیزی مردوواندا دایانناوون ، هەرچەند بە حسابی خۆتان حەوت مانگ مووچەتان لەلایانە ؟ بەڵام لەلای بەرپرسەکان ئێوە مردوون ، ئەوەتا دوو جاریشە ناوتان لە ناو لیستی خانەنشینیدا نیە . چ جای وەرگرتنی مووچە .. زۆریش رقیان هەڵسێنن ، ڕەوانەی بانقەکانی سەر قەبرانەکانتان دەکەن .
چۆن ئەژین ؟ بەچی دەژین ؟ کێ خێرتان پێدەکات ؟ . سیر بخۆن و هەر زوڕنا لێدەن .
منیش دوعایەک دەکەم بەشکم گیرابێت : یاخوا ئەو بەر پرسە نازدارەنەمان خوا غەزەبیان لێنەگرێت ، خانەنشینبن بکرێن و دەردی ئێوەیان لێبەسەر بێت ، بەڵكو خوا ڕەحمیان پێبکات بەجەڵتەوە دەردی ناگەهان بمرن ، چونکە گوناحە ئەو نازدارانە خانەنشین ببن بەچەشنی ئێوە چاوەڕێی مووچە بن ، کەهەر پێویستیان پێنەبووەو نابێت گەلۆ .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت