ئازاد حەمدی: چپەیەک.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە سەروبەندی ئەو هەمو قەیرانانەی توشی هەرێمی کوردستان بووە، کە مافیاکانی کوردستان بەرپایان کردووە .. سەرەڕای قەیرانی بێمووچەیی کەگەیشتۆتە ئاستێک هاوار لە هەموو لایەک هەستاوەو، گەورەو بچوک لە فەرمانگەو شوێنی کارەکانیان ، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندەکاندا .. ڕازی و نا ڕازی، کۆکراونەتەوە بە گەرمی ئەدوێن، ڕا دەرئەبڕن، شیکاری دەکەن، هاوار دەکەن، ڕێگە چارە دائەنێن، بایکۆت دەکەن. هاتوونەتە سەر شەقام .
جێگەی سەرنجە زۆرێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە ماڵەکانی خۆیانەوە .. بەرانبەر کەناڵی تەلەفزیۆنەکان دانیشتوون .. ئەوەی دەڵێن نایڵێنەوە ، لەلای خۆیانەوە ڕێگەو شوێن دا ئەنێن .. بە ئارەزووی خۆیان، سوور ئەبێتەوە. تووڕە دەبن و ، ئەوەی بە دڵیان بێت باشە ، ئەوەی بەدڵی نەبێیت، … بخوا .
کەپێی ئەڵێت خۆت بۆ ناچیت ؟، بەشداری و هاوکاریی هاوڕێ و هاوپیشەکانت بۆ ناکەیت؟، جۆرەها بەهانەی بەشداریینەکردن دە‌هێنێتەوە؟ لێرەوە لەبەر هەوای سپلێتەوە … رەخنەو ڕەخنەکاری چیتە و سوودی چییە و ، چ زۆرە ڕاچڵەگەیاندنێک بە دەسەڵات دەبەخشێت؟.
بۆ دەنگدان ناچیت؟ بۆ ئیمزاو پشتگیری نایەیت؟ بەشداری بایکۆت ناکەیت ؟ بەڵام لەپارووە چەورەکە پێشەنگ و خاوەن مافی ڕەوای.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت