Gandalli

ئازاد حەمدی : کەزۆر هات قەواڵە بەتاڵە ، گەندەڵچییەکان بۆ ناو زبڵخانە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 لەگرتە ڤیدۆێەکدا لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە ، کە خۆپیشاندەرانی جەماوەری تووڕەی کرواتیا نیشان ئەدات چۆن بەرپرسە گەندەڵکارەکانیان فڕێاندەدەنە ناو زبڵدانی ناو شەقامەکانەوە .
راستە ئەگەر جەماوەر ڕابپەرێت ، هیچ هێزێک و بەربەستێک نیە لە ئاستیدا بەرگە بگرێت .. بەمەرجێک رێکخەرو پێشڕەوایەتێکی تۆکمەی پاکی هەبێت . ئەوسا نە چەکدار و ( حیمایە ) کانیشیان ناتووانن ببنە بەربەست و ناتووانن ببنە پارێزگاریان .
لەگەڵ ئەوەی ئەوگرتە ڤیدێویە خۆی لەخۆیدا ، ئاگادارکردنەوەو وانەیەکی بەکارە بۆ گەندەڵکاران و بۆ ئاییندەی رەشیان . من وا بە بیرمدا دێیت کە ئاخۆ زبڵدانەکانی سەر شۆستەکانمان بەشی ئەو هەموو گەندەڵانەمان دەکات ؟ . تاجەماوەری گالەکەمان لە راپەرینێکی سەرتاسەریدا بیکاتە وانەیەکی بەکار بەرەو چاکسازی وا پشت بە یاسایەکی وا دوور لە هەڵەشەیی تێکدەرانە .
پێیم ئەڵێن هاتنەدی ئەمە خەیاڵە ؟ لە وەڵامدا دەڵێم : کەزۆر هات قەواڵە بەتاڵە .

چارەنوسی گەندەڵ و دزەکانی کوردستان هاوشێوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە ببین .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت