ئامانج کەریم: پڕۆژەیەکی هەڵوێست ئامێز لەژێر ناونیشانی گێڕانەوەی ئینتیما بۆ نیشتیمان لای هەمومان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوونە ئەوەی کە هەرگیز حیزبی بەعس نەیتوانی پەیڕەوی بکات کە نەمانی ئینتیما بوو بۆ خاک و نەتەوە، حیزبە کوردیە خۆماڵیەکان کردیان. لە ئاکامی سیاسەتی بەرژەوەندیخواز و پاوانخوازی و بە تاڵان بردنی نیشتیمان لە لایەن سەرانی یەکێتی و پارتیەوە. کارێکیانکرد نەوەی نوێ و، بەتایبەتتر ئەو نەوەی دوای ڕاپەرین کە ئیستا دەبو هەمویان داینەمۆی برەودان بە ئاوەدانی و درککردن بەو زوڵمە گەورانەی کە لەپێشودا کورد چەشتونی بەدەست حوکمی عەرەب و داگیرکەرانەوە لە باشوری کوردستان، دەبو ئەم نەوەیە بە شێوەیەک گۆش بکرایە کە لە پیناو هەناسەیەکی ئەو ئازادیەی وەبەرهێنراوە بەخوێنی هەزارەها شەهید و ڕەنج و ماندوبونی ئەو شۆڕشانەی کە کراوە لە پێناوی حوکمی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراتی، هەموچرکەیەک ئامادەبێت وەک بیروڕا گیانی خۆی ببەخشێت کە ئەمەیش بە پیشاندانی چەمکی ئازادی و ئابوری بەهێز و شەفافیەتی ئیداری و دەستەبەرکردنی ماف و ئەرکی هاونیشتیمانی دەکرێت، کە بە داخەوە لە یەکەم کابینەی حکومەتی کوردیەوە تا ئەم چرکە ساتە خەڵک و هاوڵاتی جگە لە ئەرک بەسەردا سەپاندن و ڕوت کردنەوەو ڕاوەدونانی بچوکترین مافی بۆ دابین نەکراوە کە زۆر نەچینە قوڵای بابەتەکەوە تەنها هێندە بەسە باسی مافی هەبونی ئاوو کارەبا بکەین، کە سەرەتاترین مافی مرۆڤە کە دەبێ حوکمڕان بۆی دابین بکات.
بەم پێیە، گەر ورد بینەوە، تاک و هاوڵاتی هیچ جۆرە سۆز و هیچ جۆرە ئینتیمایەکیان نەماوە بۆخاک و نەتەوە. بە جۆرێک شێوێنراوە، تەنانەت کار گەیشتۆتە ڕادەیەک، خەڵک بە گشتی بەزەیی بە سروشت و جوانی خۆڕسکی نیشتیماندا نایەتەوە. هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم یەکێک لە هەنگاوەکانی گروپەکانمان چ لە ناوخۆی وڵات و چ لەهاندەران گرتنی چەمکێکی گێڕانەوەی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەی بێت، لە ئیستادا توانای ئێمە تەنها تەوعیەو نوسینە بە گێڕانەوەی ئومێد بۆ خەڵکی بێ ئومێد کراو، کە هێشتا خوێنێک ماوە لەم وڵاتەدا دەجوڵێت بە ئاڕاستەی شۆڕشی مەدەنی خۆنەویستی و بەرگریکردن لە خاکێکی پارچە پارچەکراو، چ بە دەست حوکمی بێگانە بە پارچەی گەورە و چ بەدەست حوکمی خۆماڵی بە زۆنکردن وەک دەڵێن زۆنی زەرد یاخود زۆنی سەوز یاخود زۆنی نیلی.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم بەتایبەت بۆ هاوڕێیانی دەرەوەی وڵات، دەکرێت ئێمە بۆ ئەم پڕۆژەیە ئازارەکان و نەهامەتیەکان بخەینە ژێر پەشتەماڵێکی کوردەواریانەو، تەنها باس لە موعاناتی دووری و غەریبی نیشتیمان بکەین. چونکە ئەو شیرینیەی نیشتیمان، کە ئێمە لێی دەژین، چێژمان لێی تێرە ئێوەن تەنها ئێوەن درکی تامەزرۆی دەکەن و هەمووتان گەر ڕاستگۆیانە بێینەگۆ و بیر لە حوکمی ناعەدالەتی یەکێتی و پارتی نەکەنەوە دوا بەیەکتان کاتژمێرەکانتان دەژمێرن بۆ وادەی گەڕانەوەتان بۆ باوەشی نیشتیمانی دایک، ئێمە ئەوانەی لەکوردستان دەژین دەکرێت بەدەر لە هەمو گرفتەکان پیشانی هاوڕێ و هەڤاڵەکانمانی بدەین کە ئەوە ئێمەین ئێشتا بۆ خاک بۆ نەتەوە خەبات دەکەین، بەرژەوەندی حیزبی و شەخسیمان وەلا ناوەو تێ دەکۆشین بۆ خۆشەویستی نیشتیمان و بەرجەستەکردنی ماف و حەقی هاونیشتیمانیان و لەپێناویدا دەستمان ناوە بەڕوی ئیمتیازات و پلەو پۆست و بەرژەوەندیەکان و بەردەوامیش دەبین نەمامێکەو ناشتومانە بەخوێنی خۆمان ئاوی دەدەین تا گەر خۆیشمان لە بەری نەخۆین بتوانین سایەو سێبەرێک بۆ نەوەکانمان وەبەر بێنین لەو پێناوەیشدا هەمو شتێک دەکەینە وەسیلە بۆ گەیاندن بەو بیرو باوەڕەی هەمانە حیزب و سیاسەت و دارای و بیرۆکەو ئەدەب و هونەر و تەواوی هەنگاوەکانمان و هەوڵەکانمان دەخەینە خزمەتی ئەو کارو پڕۆژانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت