Ako-Ibrahim

ئاکۆ برایم : ئەى خواى رەبول عالمین رزگارمان کەیت لەرۆتین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر پێشبڕکێ بکرێت لەسەر زۆرى رۆتین، یان تۆمارکردن بۆکتێبیى گینیس، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەیلێم ئەم مەملەکەتەى خۆمان کوللى ساڵێکى خوایى بەبێ مونافیس مەرتبەى یەکەم بەدەست ئەهێنێت . نازانم خۆم بێ شانسم یان خەتاى رۆتینە، یان ئیش و کارەکانى من بەعەمرى ئەو خوایە عەرقەلە وگرفتى تێ ئەکەوێت، سوێنتان لەسەرم نیە وام لێهاتوە ئەگەربۆ تەسلیمکردنى پارەى ئاو و کارەباش بچم یەک جانتاى سیخناخ موستەمسەک و شت لەگەڵ خۆم ئەبەم، ئەڵێم ئێى نە وەک بیانویەک بگرن ، یان داواى شتێک لەوانەم لێ بکەن.

تا کارتى زانیارى بوو،کارتى زانیارى ساڵ و مانگ ورۆژمان ژمارد، واسیتەو ئەملاو لاى دنیامان کرد، تاسەرەمان هات، خوشى خۆشى ئەوەیان بەگوێمان دایا کە ئەو کارتى زانیارى یە زۆر موعتەبەرە و جێگاى هەمووشتێک ئەگرێتەوە،کەئەوەت پێ بوو ئیتر بێ خەم،لەهیچ شوێنێک بیانوت پێ ناگرن وناڵێن فڵانەو فیسارە شت بێنە، کەچى بەداخەوە ،پاش ئەو هەموو چاوەڕوانى و هیلاکیە، هێشتا ئەو کارتە بەئەندازەى پشتگیرى ئەنجومەن و موختار قیمەتى نى یە.دەى ئەوە تەواو بوو وتیان ئەبێت هەموو کەسێک هەویە وجنسیەى تازەبکاتەوە ، دەى بۆئەوەش هەزار ئەملا ولامانکرد، بەهەزار واسیتە و تەکلیف و رجا سەرەکەیان بۆ پێش خستم بۆ ئەم مانگى شەشە،جا مەسەلەکە لێرەوە دەست پێدەکات ..
یەکەمیان وێراى دەست خۆشیم بۆ ئازیزانى جنسیە وئەحوال مەدەنى ، با سووکە گلەیى یەکیشیان لێ بکەم، کە ئەو هۆسە و قەرەباڵغى و ئیزدحامە،سەبەبى رەئیسى ئەوەڵ وئاخر خۆیانن، بۆخۆیان حەز ئەکەن خەڵک ئاوا عەزاب بکێشێت و، ئەمسەر و ئەوسەربکات و خۆشیان تووشى نارەحەتى و بێزارى ببن، ئەگەرنا چارە زۆر زۆر سانا و ئاسانە، ئەو سروشتى ئیش و کارو شوێنى کارکردن و مامەڵەیان بۆساڵانى هەشتاکان زۆر گونجاو لەبار بوو، بەڵام ئێستا خەڵک دەهێندە زیادى کردوە ناکرێت بەعەینەن تەریقە وتەفکیرى ئەوسا ئیش بکەین، لازمە ئەوانیش بەچەشنى دائیرەى تەربیبە و تاپۆ و شارەوانى، دائیرەکەیان بکەن بودوو بەش، بەشى رۆژ هەڵات و بەشى رۆژئاوا. بەمەش بەبەردێک یەک دەرزەن چۆلەکە ئەکوژن. خەڵک ئیشى باش ئەڕوات، مامەڵە دواناکەوێت، زۆر و زەغت لەسەریان کەم ئەێتەوە، موزەفە داماوەکانیشى ئاهێک یەتەوەبەبەریانا.
وەک عەرزمکردن من سەرەى ئەم مانگى شەشیان بۆنوسیوم،ئەگەر ماین و نەمردین ئەوا بەخزمەتى هەویەى فسفۆڕى ئەگەم، جا بیل موناسەبە ئەو رۆژە سەردانى مەتکەبێکم کرد، بۆوەرگرتنى کارتى ئەلیکترۆنى ئینتیخابات، کاتێک برادەرى کۆمیسۆن تەماشاى هەویەکەى کردم وسەیرى سەرو فەساڵى کردم، لەخۆمەوە ترسم لێ نیشت، وتم حەتمەن موشکیلەیەک هەیە. عەرزیکردم براى بەڕێزم هەویەکەت کۆنە و دەساڵى بەسەرا چووە. بۆیە ئەبێت بچیت تازەى کەیتەوە. من حەپەسام وئەبڵەق بووم،وتم یەعنى چى تێ ناگەم، باشە ئەمە هەویەیە یان گۆشتى هیندى وقیمەى بەرازیلى تا بەسەر چووبێت؟! وتم : براکەم فەرموو ئەوە هەویەى ئەحوال مەدەنى ئەوە جنسیەى عێراقى و ئیجازەى سایەقى و کارتى زانیارى کارتى ئەنجومەن،هەویەى دائیرە، هەویەى سەندیکاى رۆژنامە نووسان ، بەچل وچوار هەزار پێغەممەر هەمووى ئیسپاتى ئەکات کە ئەوە خۆمم. باشە فەرەزنا هەویەکەم کۆنە ،فەرموو ئەوە بەڵگەى دائیرەى نفوس کە سەرەیان نوسیوە بۆ ئەو عانە.نەخێر ئەوبەڕێزە نەیکرد و نەیکرد،وتى یەک کارتۆن هەویە وموستەمسەکت پى َبێت یەک تورى قوڕاوى ناهێنێت و ناخوا ، ئیلاو بیلان هەر هەویەى تازە و فسفۆڕیم ئەوێت.
سەرتان نەیەشێنم چوومە خزمەت کۆمسیۆنى باڵا و شەرحى حاڵم بۆکردن، وتم برایان خوا قبوڵناکات لەم کات وزروفەدا،کە هەمووتان ئاگادارى وەزعەکەن، ئەزانن چ موئامەرەو تەڵەیکمان بۆنراوەتە لەلایەن مالیکى وعەرەبەکانى بەغاوە، ئێوە لەبرى ئەوەى تەشجیعى خەڵک بکەن و ئاسانکاریان بۆبکەن تا بچین کارتەکانیان وەربگرن ،کەچى بیل عەکس بیانوى نا مەنتیقى و ناڕاست دەهێننەوە، کەئەمەش ئەبێتە ئیزعاجکرن وبێزارى و رق وقینى خەڵک ، تا دەست بەردارى ئەو حەقە شەرعى یەى خۆى بێت.کە لەئەخیردا بەزەرەرى کورد دەشکێتەوە، من ناڵێم شتى ناقانونى بکەن و لەخەت لابەن، نەخێر مەخسەدم ئەوەیە کە بەعزە کێشەو گرفتێکى تەکنیکى وسادەى وەکو ئەوەى من دێتە پێشەوە،چ پێویست ئەکات ، بەوشێوەیە مامەڵەم لەگەڵدا بکەیت.
تا خوا کردى برایانى کۆمیسۆنى باڵا هەزار جار ماڵەکەیان ئاوا بێت، بەتەلەفونێک ئەو کێشە سادە وساکارەیان بۆ من و هەزاران کەسى ترحەل کرد. کە هیچى نەئەویست .من لەسەرێکیشەوە ناهەقى ئەوبەڕێزە ناگرم کە ئاوا هەڵسوکەوت و مامەڵە ئەکات، چونکە ئەویش بەم ئاو وهەواى رۆتین و واسیتە و تەکلیف و تەکلیف کاریەى ئێرە پەروەردە بووە، رەنگبێت بۆخۆشى سەدان جار بۆ مامەڵەیەکى بچوک و ئاسان دەیان سین و جیم و ئەملاولایان لەگەڵدا کردبێت.وا ئێستا حەز ئەکات تۆڵەى خۆى لەبابابەکى قوڕبەسەرى وەکو من بکاتەوە.
خاتیمەى کەلام تکا ورجا لەو بەڕێزە و زۆرێک لەبەڕێزانى دائیرە و شوێنەکانى تر ئەکەم، تا بۆیان ئەکرێت ئاسانکارى و هاوکارى بۆخەڵکى بکەن و هەتا درەفەت و رێکارى یاسایى هەیە لەئیشەکەیاندا بەڕیان بکەن ، شتى بچوک و کەم بایەخ و لا بەلا نەکەنە گرفت و عەرقەلە.
یەکەم : چى دەبێت ئەکەر لەسەر تابلۆى ئاگادارى یان دیوارى ئەو جێگایە رێنمایەکان و پێداویستیەکانى ئەو مامەڵەیە بنووسرێت، بۆئەوەى هاوڵاتى و سەردان کار بزانێت بۆاریکردنى مامەڵەى ئیشەکەى چى پێویستە؟!. نەک وەکو ئەوەى زۆر شوێن پەیرەوى دەکەن،دەچیتە سەرەوە نیوسەعات و سێ چارەک دەوەستیت تا دەگەیتە بەردەمى کابرا ،کاتێک تەماشاى مامەڵەکەت دەکات، دەڵێت فلان شتى ماوە، کە دەشپرسى ئەى بۆ ناینووسن و بڵاوى ناکەنەوە؟ دەڵى ئەوەبۆمودیرى باس بکە.
دووەم : بۆخۆشیان زۆر ناخۆشە، کاتێک مامەڵەیەکت دەکەوێتە لاى بەڕێزێک پێت دەڵێت: ناکرێت و نایاسایى یە، بەڵام عانێک سەرووخوێ لێ ئاگادار دەکەیت و مەسەلەکەى بۆروون دەکەیتەوە ، حاڵى دەبێت کەهیچ کێشەیەکى تیا نى یە بەهامش یان نووسراو یان تەلەفونێک فەرزى دەکات بەسەر کابرا دا ، تا ئەو کارەبکات، ئەمەش بۆ ئەو بەڕیزانە زۆر ناخۆش و ئیحراجیە. . جا بۆئەوەى توشى ئەو حاڵەتە ناخۆشە نەبین و، خەڵکیش بەچاوى رق و بوغزەوە تەماشامان نەکات، بۆچ هەر لەئەوەڵەوە خۆمان ئەو چاکە وپیاوەتى وئاسانکاریە نەکەین، کە سوور دەزانین رێگا پێدراوە و یاسایى یەو هیچ گرفتێکى تیا نى یە؟ یان وەکو وتم شێت وشەیداى رۆتین و حەز ئەکەین هەمیشە برا گەورە بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت