Rotin

ئاکۆ برایم : ئەى خواى رەبول عالمین رزگارمان کەیت لەرۆتین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر پێشبڕکێ بکرێت لەسەر زۆرى رۆتین ، یان تۆمارکردن بۆکتێبیى گینیس ، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەیلێم ئەم  مەملەکەتەى خۆمان کوللى ساڵێکى خوایى بەبێ مونافیس مەرتبەى  یەکەم بەدەست ئەهێنێت .

نازانم خۆم بێ شانسم یان خەتاى رۆتینە ، یان ئیش و کارەکانى من بەعەمرى ئەو خوایە عەرقەلە وگرفتى تێ ئەکەوێت ، سوێنتان لەسەرم نیە وام لێهاتوە ئەگەربۆ تەسلیمکردنى پارەى ئاو و کارەباش بچم یەک جانتاى سیخناخ موستەمسەک و شت لەگەڵ خۆم ئەبەم ، ئەڵێم ئێى نەوەک بیانویەک بگرن ، یان داواى شتێک لەوانەم لێ بکەن . تا کارتى زانیارى بوو، کارتى زانیارى ساڵ و مانگ ورۆژمان ژمارد، واسیتەو ئەملاو لاى دنیامان کرد ، تاسەرەمان هات ، خوشى خۆشى ئەوەیان بەگوێمان دایا کە ئەو کارتى زانیارى یە زۆر موعتەبەرە  و جێگاى هەمووشتێک ئەگرێتەوە ، کەئەوەت پێ بوو ئیتر بێ خەم ، لەهیچ شوێنێک بیانوت پێ ناگرن وناڵێن فڵانەو فیسارە شت بێنە . کەچى بەداخەوە ، پاش ئەو هەموو چاوەڕوانى و هیلاکیە، هێشتا ئەو کارتە بەئەندازەى پشتگیرى ئەنجومەن و موختار قیمەتى نى یە.دەى ئەوە تەواو بوو وتیان ئەبێت هەموو کەسێک  هەویە وجنسیەى تازەبکاتەوە ، دەى بۆئەوەش هەزار ئەملا ولامانکرد ، بەهەزار واسیتە و تەکلیف و رجا سەرەکەیان بۆ پێش خستم بۆ ئەم مانگى شەشە ، جا مەسەلەکە لێرەوە دەست پێدەکات .

یەکەمیان وێراى دەست خۆشیم بۆ ئازیزانى جنسیە وئەحوال مەدەنى ، با سووکە گلەیى یەکیشیان لێ بکەم، کە ئەو هۆسە و قەرەباڵغى و ئیزدحامە ، سەبەبى رەئیسى ئەوەڵ وئاخر خۆیانن، بۆخۆیان حەز ئەکەن  خەڵک ئاوا عەزاب بکێشێت و ، ئەمسەر و ئەوسەربکات و خۆشیان تووشى نارەحەتى و بێزارى ببن ، ئەگەرنا چارە زۆر زۆر سانا و ئاسانە،  ئەو سروشتى ئیش و کارو شوێنى کارکردن و مامەڵەیان  بۆساڵانى هەشتاکان زۆر گونجاو لەبار بوو ، بەڵام ئێستا خەڵک دەهێندە زیادى کردوە  ناکرێت بەعەینەن تەریقە وتەفکیرى ئەوسا ئیش بکەین ، لازمە ئەوانیش بەچەشنى دائیرەى تەربیبە و تاپۆ و شارەوانى ، دائیرەکەیان بکەن بودوو بەش ، بەشى رۆژ هەڵات و بەشى رۆژئاوا . بەمەش بەبەردێک یەک دەرزەن چۆلەکە ئەکوژن . خەڵک ئیشى باش ئەڕوات ، مامەڵە دواناکەوێت ، زۆر و زەغت لەسەریان کەم ئەێتەوە ، موزەفە داماوەکانیشى ئاهێک یەتەوەبەبەریانا.

وەک عەرزمکردن من سەرەى ئەم مانگى شەشیان بۆنوسیوم ، ئەگەر ماین و نەمردین ئەوا بەخزمەتى هەویەى فسفۆڕى ئەگەم ، جا بیل موناسەبە ئەو رۆژە  سەردانى مەتکەبێکم کرد، بۆوەرگرتنى کارتى ئەلیکترۆنى ئینتیخابات ، کاتێک برادەرى کۆمیسۆن تەماشاى هەویەکەى کردم وسەیرى سەرو فەساڵى کردم ، لەخۆمەوە ترسم لێ نیشت ، وتم حەتمەن موشکیلەیەک هەیە . عەرزیکردم براى بەڕێزم هەویەکەت کۆنە و دەساڵى بەسەرا چووە . بۆیە ئەبێت بچیت تازەى کەیتەوە . من حەپەسام وئەبڵەق بووم ، وتم یەعنى چى تێ ناگەم ، باشە ئەمە هەویەیە یان گۆشتى هیندى وقیمەى بەرازیلى تا بەسەر چووبێت ؟! وتم : براکەم فەرموو ئەوە هەویەى ئەحوال مەدەنى ئەوە جنسیەى عێراقى و ئیجازەى سایەقى و کارتى زانیارى  کارتى ئەنجومەن ، هەویەى دائیرە ، هەویەى سەندیکاى رۆژنامە نووسان ، بەچل وچوار هەزار پێغەممەر هەمووى ئیسپاتى ئەکات کە ئەوە خۆمم .  باشە فەرەزنا هەویەکەم کۆنە ، فەرموو ئەوە بەڵگەى دائیرەى نفوس کە سەرەیان نوسیوە بۆ ئەو عانە . نەخێر ئەوبەڕێزە نەیکرد و نەیکرد ، وتى یەک کارتۆن هەویە و موستەمسەکت پێ بێت یەک تورى قوڕاوى ناهێنێت و ناخوا ، ئیلاو بیلان هەر هەویەى تازە و فسفۆڕیم ئەوێت .

 سەرتان نەیەشێنم چوومە خزمەت کۆمسیۆنى باڵا و شەرحى حاڵم بۆکردن،وتم برایان خوا قبوڵناکات لەم کات وزروفەدا ، کە هەمووتان ئاگادارى وەزعەکەن ،  ئەزانن چ موئامەرەو تەڵەیکمان بۆنراوەتە لەلایەن مالیکى وعەرەبەکانى بەغاوە ، ئێوە لەبرى ئەوەى تەشجیعى خەڵک بکەن و ئاسانکاریان بۆبکەن تا بچین کارتەکانیان وەربگرن ، کەچى بیل عەکس بیانوى نا مەنتیقى و ناڕاست دەهێننەوە ، کەئەمەش ئەبێتە ئیزعاجکرن وبێزارى و رق وقینى خەڵک ، تا دەست بەردارى ئەو حەقە شەرعى یەى خۆى بێت . کە لەئەخیردا بەزەرەرى کورد دەشکێتەوە ، من ناڵێم شتى ناقانونى بکەن و لەخەت لابەن ، نەخێر مەخسەدم ئەوەیە کە بەعزە کێشەو گرفتێکى تەکنیکى وسادەى وەکو ئەوەى من دێتە پێشەوە ، چ پێویست ئەکات ،بەوشێوەیە مامەڵەم لەگەڵدا بکەیت .  تا خوا کردى برایانى کۆمیسۆنى باڵا هەزار جار ماڵەکەیان ئاوا بێت ، بەتەلەفونێک ئەو کێشە سادە وساکارەیان بۆ من و هەزاران کەسى ترحەل کرد . کە هیچى نەئەویست . من لەسەرێکیشەوە ناهەقى ئەوبەڕێزە ناگرم کە ئاوا هەڵسوکەوت و مامەڵە ئەکات ، چونکە ئەویش بەم ئاو وهەواى رۆتین و واسیتە وتەکلیف و تەکلیف کاریەى ئێرە پەروەردە بووە ، رەنگبێت بۆخۆشى سەدان جار بۆ مامەڵەیەکى بچوک و ئاسان دەیان سین و جیم و ئەملاولایان لەگەڵدا کردبێت .

وا ئێستا حەز ئەکات تۆڵەى خۆى لەبابابەکى قوڕبەسەرى وەکو من بکاتەوە. خاتیمەى کەلام تکا ورجا لەو بەڕێزە و زۆرێک لەبەڕێزانى دائیرە و شوێنەکانى تر ئەکەم ، تا بۆیان ئەکرێت ئاسانکارى و هاوکارى بۆخەڵکى بکەن و هەتا درەفەت و رێکارى یاسایى هەیە لەئیشەکەیاندا بەڕیان بکەن ، شتى بچوک و کەم بایەخ و لا بەلا نەکەنە گرفت و عەرقەلە .

 یەکەم:- چى دەبێت ئەکەر لەسەر تابلۆى ئاگادارى یان دیوارى ئەو جێگایە رێنمایەکان و پێداویستیەکانى ئەو مامەڵەیە بنووسرێت ، بۆئەوەى هاوڵاتى و سەردان کار بزانێت  بۆاریکردنى  مامەڵەى ئیشەکەى چى پێویستە ؟!. نەک وەکو ئەوەى زۆر شوێن پەیرەوى دەکەن ، دەچیتە سەرەوە نیوسەعات  و سێ چارەک دەوەستیت تا دەگەیتە بەردەمى کابرا ، کاتێک تەماشاى مامەڵەکەت دەکات ، دەڵێت فلان شتى ماوە، کە دەشپرسى ئەى بۆ  ناینووسن و بڵاوى ناکەنەوە ؟ دەڵى ئەوەبۆمودیرى باس بکە .

دووەم :- بۆخۆشیان زۆر ناخۆشە،کاتێک مامەڵەیەکت دەکەوێتە لاى بەڕێزێک پێت دەڵێت : ناکرێت و نایاسایى یە ، بەڵام عانێک سەرووخوێ لێ ئاگادار دەکەیت و مەسەلەکەى بۆروون دەکەیتەوە ، حاڵى دەبێت کەهیچ کێشەیەکى تیا نى یە بەهامش  یان نووسراو یان تەلەفونێک فەرزى دەکات بەسەر کابرا دا ، تا ئەو کارەبکات ، ئەمەش بۆ ئەو بەڕیزانە زۆر ناخۆش و ئیحراجیە . . جا بۆئەوەى توشى ئەو حاڵەتە ناخۆشە نەبین و ، خەڵکیش بەچاوى رق و بوغزەوە تەماشامان نەکات ، بۆچ هەر لەئەوەڵەوە خۆمان ئەو چاکە وپیاوەتى وئاسانکاریە نەکەین ، کە سوور دەزانین رێگا پێدراوە و یاسایى یەو هیچ گرفتێکى تیا نى یە؟ یان وەکو وتم شێت و شەیداى رۆتین و حەز ئەکەین  هەمیشە برا گەورە بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت