nawt

ئاکۆ برایم : تان …. کەر .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم تانکەرانە بۆ وا ئەکەن ؟ گەنمە ژەهراویەکەیان خواردوە ؟ یان لەداخى قەیران و نەبوونى موچەیە ؟ هەر رۆژەى لەمەنتیقەیەک تانکەرێک گڕ ئەگرێت ، و سەرى خاوەنە داماوەکەى ئەخوات . ئەم بەیانیەش بەو سەباى ساڵحانە ، کەهێشتا کونێ خێر و شەڕ نەک هەر بەش نەکراوە ، بگرە نەش هاتوە بۆ عەلوە ، کەچى لۆژە لۆژە تەنکەرێک لەمەنتیقەى راپەڕین ، بەئۆفساید چۆتە سایدەکەى ئەو بەرەوە ، خۆى قڵب کردۆتەوە ، ، مەگەر ئەو خوایە بۆخۆى بزانێت چ جەهەنەم وچڕە دووکەڵى خوڵقاندوە .
بۆ زانینى ئەێڵى مەقێەدو ئەسرارە شاراوەکانى ئەوحادیسانە ، سەرەتا بە پەندێکى پێشینان دەست پێ ئەکەم ، کە باو باپیرانمان فەرمویانە ( تەنکەر کەوتە هەر شارێ ، حادیسەى لێ ئەبارێ ) . ماعەدا ئەوەش ، من وەکو خۆم گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەى کە یەکێک لەو بیرە نەوتانە ، ژێرەکەى مەزارگەو گۆڕى پیاو چاکێکە ، هەرکاتێک لەو بیرەوە، نەوت و موشتەقاتەکانى دەربهێنن ئەو زاتە موبارەکە ئیزعاج و نارەحەت ئەبێت و ، بۆ ئەوەش دوعا لەهەمو لایەک ئەکات،مەعلومیشە ، هەتا فەقیرو هەش بەسەر وەستابێت ، دوعا تەئسیر لە خوا پێداو بەرپرس ناکات . بۆیە ئەوهایان بەسەر یەت .
بەڵام باپیرم بەحوکمى ئەوەى کەدونیا دیدەیە و ، شتێک لەمەوزوعەکە ئەزانێت ، و سەردەمى ئینگلیزى لەبیرە ، ئەلێت نا کاکى خۆم وانى یە ، ئەوە هەموى فێل وتاکتیک و پیلانى غەربە ، بەتایبەت بەریتانیاى عوزما ، چونکە عانى خۆى،لەو سەرەوەتە مەحرومیان کرد ، لەعێراق کردیاننە دەرەوە ، ئەویش بە موباشیر یان غەیر وباشیر دەستى لەو شتەیا هەیە ئەى نەتان بیستوە ئەڵێن ( ئەگەر دوو ماسى لەبەحرا شەڕبکەن ، بچۆ ناوبژیان بکە ، عەفوو ببورن دەستى ئیستیعمارى تیایە)
بەعەکسى هەردوو رەئیەکەى سەرەوە ، نەنکم لێکدانەوە شرۆڤە و تەحلیلێکى ترى بۆ ئەو حادیسانەیە هەیە وزیاتر مەنتیقى یە ، و ئینسان ئەهێنێتە قەناعەت ، ئەویش ئەوەیە ئەڵێت : ئاو و هەوا و خاک خۆڵى ئەم مەلەکەتە ،موڵکى شەعبەکەى خۆیەتى و ، لازمە ئەوان لێى موستەفید بن ، و لەخێر وبێر و سەمەرى بخۆن و ، بۆیان ببێتە فەرەحى و سرورى ، نەک زەقەى چاویان بێت و ، رۆژانە سەدان تەنکەر بەبەرماڵیانا گوزەر بکات و ترس تەقینەوەکەى بۆ ئەوان بێت و خێر بێرەکەشى بۆ ئاشتى خوازەکان، کورت و موختەێەر با عەرزتان بکەم ئەغڵەبى ئەو حادیسانە ئاهو نزولەى خەڵکە ، کە زەقەى چاویان یەت بۆ داهات و حسابەکەى . ئەوەتا خۆ هەموو ئاگادارن ، کە بەم بەرەو زستانە ، بەم هەموو بەنزین و نەوتە زۆرە ، کەچى دەوڵەت ئەو مەنتوجاتانەمان بەسیعرى ئۆپیک و ، ئەوروپا یێ ئەفرۆشێت ـ. ؟ جا ئەگەر بێت و لایەنى مەعنى و وەزارەتى موختەێ مشورێک نەخۆن و حەلێکى عەلە عەجەلەى بۆ نەدۆزنەوە ، هەم بۆ تانکەرەکان کە رێو شوێنى تایبەتیان بۆ نەبینێتەوە ، هەموو بۆ داهاتەکەى کە کەس نازانێت ئایە و مایەى چى لێدێت !، ئیحتیمالە مەێیر و حەیاتى ئەوانیش یان بسوتێت یان قڵب بێتەوە !!

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت