Newt

ئاکۆ برایم : نەوتەکەمان جوان فرۆشت نۆرەى غازە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەتەواوى دنیا نەوت و موشتەقاتەکانى فەرەحى و خێر وبێر بۆوڵاتەکەى ئەهێنێت ، کەچى بۆکوردى کڵۆڵ نەهامەتى و ، وێرانى و برسێتى و قات و قڕى بەدەمەوەیە . تۆ عەزیەت بفەرمو بەگێ دانێ و ، چەندساڵێک بگەڕێرەوە بۆدواوە ، بەتیلەى چاو تەماشا یەکى تەئریخ بکە ، چى ئەبینیت ؟ کۆمەڵێک دز وتەنەکە بەدەست و بەرمیل لەکۆلى عەرەب و ئینگلیز و …. ئەبینیت ، کە خەریکى لوشینى ئەو نیعمەتەن ، هەر ئەمەشە سەبەبى ئەوەڵ وئەخیرى ئەوەی کە کورد نەبێت بەهیچ و ، لەشوێنى خۆى راوح و بابە خولێ بکات .
پاش تەشکیلى حکومەت و قوت بوونەوەى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان ، کۆڵێ خەنى بووین و ، وتمان ئیتر ئەوە رۆژى رەش و شوومان خەلاس ، لەمەولا ئەو نەوتە ئەبێتە مایەى سەعادەت و فەرەحى و ، هەم وەکو خلیج و ملیج دەوڵەمەند ئەبین ، هەمیش وڵاتان حسابمان بۆئەکەن و لە دەوڵەت و سەربەخۆیى نزیک ئەبینەوە . کەچى داخى گرانم عەکسەکەى کەوتەوە ، زیاتر و زۆرتر ماڵو ێرانى و وەیشوومە رووتێکردین ، جاران یەک قەترە نەوتیشمان نەبوو ، ، کەچى وەزعمان زۆر لەئێستا باشتر بوو ، مەعاشمان تەئخیر نەئەبوو ، نەوت هەرزان و زۆر زەبەن بوو . کەچى ئەڵعان لەسایەى ئاغاى سەرسپى و ساحێبى جانتا رەشەکە . حاڵمان لەگەڵ سۆدان و جنوبى ئەفریقا چەند ملیمێکى فەرقى هەیە . بەوەش شوکرین و دوعاى خێر ئەکەین ، کە قەیرانەکە لەم حەدەیا بەوەستێت . کەچى لێناگەڕێن ، ئەڵێن حکومەت قەرزدارە و ئەبێت مەبلەغێکى قەبە و گران بات بەو کۆمپانیایە .
تو ویژدانتان ئێمە نەوتمان فرۆشتوە یان قومارمان کردوە .. کەوا قەرزرارین ؟! باشە ئەگەر ئەوە مەتەڵ نەبێت چى یە ؟ رۆژانە چەند سەدان هەزار بەرمیل نەوت بەبۆرى ئەڕوات ، لەولاشەوە بەدەیان هەزار تانکەر بەقاچاخ ئاودیو ئەکرێن ، کەچى نەئایە دیارە و نەمایە . ئەمانە هەمووى لەلایەک ئەوەى کەزیاتر خستومیەتە ترس و دڵە راوکێ وە ، ئەو خەبەرە ناخۆشەیە کە ئەڵێن ، حکومەت بەنیازە غازى سروشتى هەناردەى دەرەوە بکات . شین و واوەیلام بۆ ئەوەیە ، خۆ ئەگەر بێت و خوانەکردە ئەوە سەربگرێت و ، بکەوێتە سەر سکە ، ئەوا بەجارێک قوڕەکە خەستتر ئەبێتەوە ، ئەو حەلە مەعاش لە چوارمانگەوە ئەبێت بە ساڵانە و ، لەسایەى سەرى کاک ئاشتى شەوە قەرزەکانمان ئەبێت بەسێ قات ، ئەو دەمە ئەبێت بەڕەى ژێریشمان بفرۆشین . من لەلاى خۆمەوە پێنج فەرزە دوعا ئەکەم کە ئەو کارە سەرنەگرێت . ئەو غازە وەکو غازى دواى نۆشکردنى نۆکاو بەبا بڕوات و،کەس خێرى لێ نەبینێت .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت