Newt

ئاکۆ برایم: نەوت ژیانمانى کرد فەوت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سێ ساڵە لەناو قەیرانا ئەژین، هەروا ئەکەن ئەڵێن حکومەتى هەرێم ئەوەنە پارەى بەدانە غاز دۆڕاند، کەس نازانێت ئەو پارەیە هى چى یە و چۆن درۆراندومانە؟َ! ئێمە خۆمان خاوەنى غازە کەین، کەچى ئەوان لێى دەخۆن. ئابووریناسێک فەرمووى تا دە دانە ساڵى تر دانە غاز یەک ئیش و کار نەکات ئەتوانێت لەسەر سکاڵاى ئەوپارانەى کە لەحکومەتى هەرێمى ئەباتەوە، خۆى و کۆمپانیاکەى و لایەکى حکومەتەکەى بەخێو بکات.
بەبۆرى وتانکەر نەوت ئەدزرێت و مانگانە بەملیاران دۆلار قازانج ئەکەن، لە بازارى ئۆپیک و نەوتخانەکاندا سیعرى یەک بەرمیل نەوتى خاو کەسەدان مادەو شتى تیایە ناگاتە 55 دۆلار ، لێرە لەبەنزینخانەکەى تەنیشت ماڵى خۆمان کە نەوتێکى خراپ و بێکەڵک و پر لەئاومان بە هەزار تڕ و منەت ئەیاتێ و، کە لە پاڵاوگەى بازیان پاڵێوراوە، هیچ مواسەفات وکوالیتیەکى نیە، نیو بەرمیلمان بە 60 دۆلار پێ ئەفرۆشن. ئەوا زستان تەواو بو، کە پێشەکیش پسوولەى نەوتیان یابوینێ، پارەشیان لێ سەندبووبن، کەچى قەترەمان نەبینى،. ئەوەى کە مایەى گاڵتەجاڕى و پێکەنین و مەهزەلەیە ئەوەیە کە حکومەتەکەمان ئەڵێت: ئەمانەوێت خاوەنى ئابوورى سەربەخۆ بین، باشە ئەمە سەربەخۆییە؟، کوڕى فڵان بیرێکى هەیە، کاک فڵانى مەسئول هەموو داهاتى ئەو کێڵگە نەوتە ئەخاتە تەنکەى باخەڵیەوە، خزمەکانى کاک وانێکى مەسئول چوون بەدەورى بیرە نەوتەکانى ئەو بەرەوە شوراو تەلبەندیان کردووە، وەک ئەوەى موڵک و پاوانى باوانیان بێت. کاک فیرعەونى بەرپرس لەو ناوچەى گەرمەسێرە بەنێرکەرى و کەڵەگایى هەموو بیر و چاڵە نەوتەکانى بۆخۆى ماشیوەتەوە، کاک قارونى گەورە بەرپرسیش هەر بۆ پۆز و خۆ هەڵکێشان، بۆعید میلادى برا زاکەى سێ تانکەر نەوتى بۆکردوە بەدیارى.
لە سەرانسەرى دونیا هەر وڵاتێک خاوەنى نەوت بێت ئیدى لە نێو دەوڵەتانا حسابی بۆ ئەکرێت، ئابووریان بەهێز ئەبێت، وڵاتان مامەڵەی قورس وگرانیان لەگەڵ ئەکەن. بەچاوى رێز و گەورەیى یەوە لێیان ئەڕوانن، دەوڵەتە زلهێز و خاوەن دەسەڵاتەکان خۆیان ئەکەن بە ئامۆزا و کەسى نزیکیان، وەک وڵاتانى کەنداو. کە حکومەتە زل و زەلامەکانى وەک ئەمریکا وبەریتانیا و روسیا و فرەنسا، دایمە چاویان لەسەریانە، پارێزگاریان ئەکەن، چەک و تفاقى چاکیان بۆ ئەنێرنن، لەعانى ترس و هەڕەشەدا باخیرەى جەنگ و تڕو تفاقى حەربیان بۆ ئەنێرن، لە لیقەومان و تەنگانەدا شەڕیان لەسەر ئەکەن. شەڕى کەنداو و دەرکردنى سوپاى عێراق لە کوەیت، و تێکشکاندنى سوپاکەى سەدام نموونەیەکى زەق و بەرچاوە، تەنها و تەنها لەبەر خاترى ئەو نەوتە جوانە بوو،ئەگەر نا ئەمریکا وعەرەب کوجا مەرحەبا.
دەى بازۆر درێژ دادڕى نەکەم. سەرێک لەوڵاتى خۆشمان بەم، و بزانم لەسایەى ئەو نەوتەوە چیمان کردوە بەچى؟ ئێمەش بەهۆى ئەونەوتە جوانەوە بووینەتە خاوەنى هەزاران قەیران، مانگانە بەملیۆنان بەرمیل نەوت ئەفرۆشین، کەچى بەسێ مانگ جارێک چارەکە موچەمان دەدەنێ، ئەڵێن قەرزارین، وەک کابرا وتى باشە من تێناگەم، ئێمە کڕیارین یا فرۆشیار؟ ئاخر جگە لەم وڵاتە بێ ساحێبەى ئێمە کەس هەیە کاسبى بکات و شت بفرۆشێت کەچى قەرزار بێت؟!. باشە بۆچاوێک لەمامە حەمەى دراوسێمان ناکەن، ئەویش وەک حکومەت خەریکى کاسپى و وردەواڵە فرۆشتن بوو لەپاڵەوە دوکانێکى دانا، یەک دوومانگ ئیشى کرد کە زانى ئیشەکەى باش نى یە و دەریناهێنێت، قازانج سەرى مایە ئەخوات، یەکەو راست وازى هێنا، گەرحکومەت حەز ئەکات وئەیەوێت لەو قەیرانە رزگارى بێت، ئەوا من مەناعەتم نى یە، سبەینێ زوو مامە حەمیان بۆ ئەنێرم، بەشکوم سودێکى لێ بیبین و بیکەنە راوێژکار و ئابورى ناس، خۆ هیچ نەبێت سەد قات لە ئاشتى حەرامى و وەزیرى بەناو دارایى و پلان دانان باشترە.
شتێکى ترم بیر کەوتەوە، وەک عەرزمکردن ئەمریکا و بەریتانیاى عوزما بۆخاترى نەوتى کەنداو ئامادەن لایەکى سوپاکەیان بکەن بەقوربانى کوەیت و سعودیە و قەتەڕ، کەچى لاى خۆمان لەگەڵ ئەوەى تەواوى نەوتەکەمان لەرێگەى تورکیاوە ئەڕوات، بەشى زۆرى داهاتى بۆ ئەوانە، کەچى بیل عەکس لەبرى ئەوان بەهێز و سوپاوە پارێزگاریمان لێ بکەن، ئەبێت ئێمە سەربارى ئەوەى ئەو هەموو خێر و قازانجەى لە دەستمان ئەکەن، دیسان بەوەش ناڕازین بەسەرکردەکانى کورد ئەڵێن، ئەگەر بێت و لەدژى پەکەکە و پەیەدە شەڕمان بۆنەکەن دژایەتیان نەکەن، ئەوا نەوتەکە ئەگرینەوە و هەرچى پارەو پولێکیشتان لامانە بۆتان ئەکەین بەحوشتر، حوشتر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت